Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 06:08

سەرۆکێک لە خەمی خەڵکدا

لە ئێستایشدا لە خەمی ئەوەدایە بە زووترین کات و لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا بە تەواوەتی پاشەکەوتی مووچە نەهێڵێ
سەنگەر قوباد
100%

 لە ڕابردوودا گەورەترین خەمی نێچیرڤان بارزانی خەمی خەڵک بووە و هەردەم لە بەرەی خەڵکدا بووە، دوایین خەمی خەڵکیش مووچەیە، بۆیە چەند مانگێک لەمەوبەر سەرۆکی حکومەت بڕێکی باشی لە مووچەی فەرمانبەران سەرخست و تا ئاستێکی باش بژێوی خەڵک بووژایەوە، بەوەی جارێکی تر حکومەتی هەرێم مشوری موچەخۆرانی خوارد و ئاستی موچەکانیانی بەرز کردەوە، کە هەر لە سەرەتاوە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی هەڵگری ئەم خەمە بووە، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعشەوە لە سێ ساڵی ڕابردوو نەیدەتوانی کێشەی موچە چارەسەر بکات، وەلێ دوای ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر ئیدی ئەولەویەتی کارەکانی چارەسەرکردنی گرفتی مووچە بوو و دەبێت، بۆ ئەمەیش ماندویەتیی زۆری کێشا و، زۆر وڵاتی بەسەر کردەوە بۆ ڕازییکردنی بەغدا بە ناردنی پارە بۆ موچەخۆران. هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەت سەری گرت و دواجار بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران دەستکاریی سیستمی پاشەکەوتی موچە کرا.

بەمەیش موچەی پلە نزمەکان بە ڕێژەیەکی باش بەرز کرایەوە و موچەی پلە باڵاکانیش دیسان باشتر لە جاران کرا. ئەمە دوای ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بڕی ۳۱۷ ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم کرد و لەگەڵ داهاتی حکومەتی هەرێمدا ئێستا بڕی ۷۲۰ ملیار دینار بۆ موچە هەیە. ئەم پێشکەوتنە لە دابەشکردنی موچە، دڵی موچەخۆرانی کوردستان خۆش دەکات و ناڕەزایەتییەکان زۆر کەم دەکاتەوە. بەمەیش حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی باشی هاویشت و تا ڕادەیەکی باش دۆخی گوزەرانی خەڵکی باش کرد و، مەترسیی قلیشانەوەی شەقامی کوردستان ڕەوییەوە.

ئەم هەنگاوە بەپێزە ڕێزگرتنیشە لە خواست و داواکاریی موچەخۆران و بەدەنگەوەهاتنی داواکانیانە. بۆیە چیتر هیچ بیانوویەک بۆ هەندێ لایەنی سیاسی نەمایەوە کە پێیانوابوو؛ حکومەت گوێ بە داواکانی موچەخۆرانی نادات. وەک هەمیشە سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەلماندی کە دەتوانێ چاکەکار بێ و هەرێمی کوردستان لە قەیران ڕزگار بکات، چونکە ئەو هەردەم پیاوی تەنگانە و فاکتەری چارەسەرکردن و دەربازبوون لە تەنگژە بووە. لە ئێستایشدا لە خەمی ئەوەدایە بە زووترین کات و لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا بە تەواوەتی پاشەکەوتی مووچە نەهێڵێ و حکومەت مووچەی تەواوەتی بە موچەخۆرانی بدات، بە دڵنیایییەوە ئەمەیش دەکات و گرفتی سەرەکیی خەڵک کە خەمی مووچەیە بنبڕ دەکات و گوزەرانی خەڵک دەگێڕێتەوە بۆ دۆخی سروشتیی خۆی.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.