كۆتايى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بيسته‌م ديوارى به‌رلين له‌لايه‌ن ئهڵمانيهكان ڕووخێنرا ، دواتر ديواره گه‌وره‌كه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت بووه پازده كۆمار و له‌يه‌ك ههڵوهشاندرا ، دواى ئه‌مانه بهماوهيهك كێشه گه‌يشته ووڵاتانى به‌لكان ، يوگۆسلافيا هه‌ڵوه‌شايه‌وه چه‌ندين ووڵات سه‌ربه‌خۆيان ده‌سته‌به‌ركرد ، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تاكه‌ى هه‌ندێك خوێناوى بوو تيايدا سهربيا نكۆڵى له‌وه ده‌كرد كه نابێت يوگۆسلاڤيا دووچارى هه‌ڵوه‌شاندن بێت ، تا ئه‌وكاته‌ى هێزى ناتۆ له كۆتايى نه‌وه‌ته‌كاندا به‌تووندى بهربهچی سهربياى دايه‌وه..
ڕۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست ناوچه‌يه‌كى دژوارى جيهانه هه‌ر له دواى لكاندنى چـه‌ند ووڵاتێك ودابهشكردنى چه‌ندين وڵاتى ديكه به‌و ناوچه‌يه له ئه‌ده‌بياتى سياسيدا نه‌وه‌ك جوگرافى ناوى لێنراوه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، ناكۆكى له‌و ناوچه‌يه‌دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ بێ ڕاوه‌ستان درێژه‌ى هه‌يه، جالێره‌دا پرسى كورد پشكى شێرى به‌ركه‌وتووه!، هه‌روه‌ها دواتر ئاڵۆزييه‌كانى فه‌له‌ستين و ئيسڕائيل سه‌رى هه‌ڵدا ئه‌ويش سهركێشهكهى زێده‌تر كرد كه به ململانێى عه‌ره‌ب ئيسڕائيل ناسراوه ..
له كۆتايى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا سيسته‌مى پاشايه‌تى له ئێران به كۆتاهات و سيسته‌مێكى ديكه‌ى چاوه‌ڕواننكراو شوێنى گرته‌وه به كۆمارى ئيسلامى ئێران ناسێندرا ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ئێران به گرتنى بارمه‌ته ئه‌مريكيه‌كان له‌لايه‌ن ئه‌مريكا و ڕۆژئاوا دووچارى ئابڵووقه‌و گهماروودان بۆوه ، ئه‌گه‌ر چى تاڕاده‌يه‌ك ئابڵووقه كاريگه‌رى ئه‌وتۆى نه‌بوو ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا گه‌مارۆدانه‌كه به لاوازى ده‌بينرا هه‌ر بۆيه كاريگهرييهكان له‌ئاستى نه‌مانى ئۆكۆنۆمى و برسێتى نه‌بوو ئه‌وه‌ش هۆكارى مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی ڕژێم و سيسته‌مه‌كه‌ى ئێران بوو..
دواى كه‌وتنى ڕ‌ژێمى(به‌عس) له 2003، ئێران به مه‌زه‌نده‌ى خۆى براوه‌ى يه‌كه‌مى نه‌مانى سيسته‌مى عه‌ره‌بى كه به (عرووبه) زياتر ده‌ناسرێت له به‌غدا بووه ، پاڵپشتى له شيعه به پله يه‌ك و ڕووخانى ململانێكاره مێژوويى وكلاسيكهكهى له به‌غدا واى كرد ئێران واهه‌ست بكات ده‌بێت زياتر ده‌وڵه‌تى به‌ناو عێڕاق له‌به‌ر چاوى ئه‌مريكيه‌كان كه زۆرترين قوربانى و زيانيان له نه‌مانى ڕژێم پێگه‌یشت كۆنتڕۆڵ بكات ، تا گه‌يشته ئه‌وه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 دا به پاڵپشتى گڕووپێكى خيانهتكارى كورد و حه‌شدى شه‌عبى كه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به ئێرانن شارى كه‌ركووك داگير بكات.
بێ دهنگبوونى ئه‌مريكا و ڕۆژئاوا له هه‌ڵسووكه‌وته‌كانى ئێران له نزيكبوونه‌وه له هيلالى شيعى زياتر له پرسيارێك دهورژنێت ، به‌وه‌ى ڕێگا خۆشكردن به‌م شێوه ئاشكرايه بۆ ئێران كه ده‌ستێوه‌ردان له به‌غدا و به‌يرووت ، شام و سه‌نعا و چه‌ند پايته‌خت وناوچهيهك ده‌كات ، به‌پێى سه‌رچاوه سياسى و ديپلۆماسييهكان ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كه‌دا به واتاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕوو ده‌دات به‌ره‌و نه‌مانى سيسته‌مى كۆن ههنگأو ده‌نێت و هاتنه كايهوهى سيسته‌مێكى نوێ بۆ ناوچه‌كه وه‌ك چۆن پێشتر له يه‌كێتى سۆڤيه‌تى پێشوو و ئه‌ڵمانیاو به‌لكان ڕووياندا ئه‌مجاره‌يان ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه و نه‌خشه‌ى وڵاتان دووباره ڕێك ده‌خرێنه‌وه ،
سه‌ردانى بنيامين ناتينياهۆ بۆ ناوچه‌ى كه‌نداو كه هه‌ندێك وڵات به ئاشكرا پێشوازى لێ‌كرد وه‌ك عومان و هه‌ندێكى ديكه به نهێنى!، هه‌روه‌ها سه‌ردانى سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا و كه‌نداو هێماى ئه‌وه نيشان ده‌دات كه به‌ڵێ گۆڕانكارى به‌ڕێوه‌يه ، ئه‌م گۆڕانكارييانهش به‌كه‌س و لايه‌ن و وڵاتێك ڕاناگيرى ، به‌ڵكو پێوويستيهكى مێژوويى و ئه‌خلاقى يه ، به هۆكارى ئه‌وه‌ى ئاشتى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست واتا ئاشتى له‌سه‌رتاسه‌رى جيهاندا.