Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 22:25

لێکەوتەکانی داخستنی نۆرینگەی کارمەندانی تەندروستی

ئایا بە سێ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە شارێکی وا گەورەی وەکو هەولێر و دەوروبەری فریای ئەم هەموو نەخۆشە دەکەوێت؟
مەحەمەد مەلا
100%

محمد مەلا ی.پزیشک

وەکو چاڵاکوانێکی مەدەنی و کارمەندی تەندروستی پشتگیری هەموو چاڵاکیەکی مەدەنی لە پێناو هۆشیاری تاک و گۆمەڵگە دەکەم، بەڵام بە مەرجێک تاکە ئامانجی ئەو چاڵاکیانە، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بێ ، دووربێ لە لێدانی لایەنێک بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی تر، بە نمونەی(کەمپینی لەگەڵ ڕەنج) کە بووە هۆی زیان گەیاندنێکی زۆربە کەرتی تەندروستی وڵاوازکردنی متمانەی هاولاتیان بەم سێکتەرە.

 خۆزگە ڕاگەیاندنەکان ئەوەندە بێلایەن دەبوون و تەختیەیی ئەو بە لێشاو ڕۆیشتنی هاولاتیان و نەخۆشانی کوردستان بۆ ئیران و تورکیا و دەرەوەی کوردستانیان دەرکرد، دوای ئەم کەمپینە،ڕەنگە دابەزینی بەهای تومەن و لیرە بەرانبەر بە دوڵار لە لایەکی ترەوە کاریگەری هەبووبێت، بەڵام بەداخەوە جگە لە زیانگەیاندن بە کەرتی تەندروستی خەریکە لە نێو بواری تەندروستیش زیانێکی گەورە بە کارمەندانی تەندڕوستی دەگەیەنێت بە تایبەت دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، کە خۆم وای دەبینم ئەم بڕیارە لە ژێر کاریگەری ئەم کەمپینە دەرچوو بێ،کە یەکێک لە بڕیارەکان بریتیە لە داخستنی نۆرینگەی کارمەندانی تەندروستی ئەوانەی ماوەی ساڵانێکە وەکو سەربازی وون زۆرترین خزمەت بە هۆشیاری تەندروستی و چاودێری تەندروستی هاولاتیان و نەخۆشان لە سنوری جوگرافیاری نورینگەکانیان دەکەن،بە دەر لە هەندێک نورینگە یاخود چەند کارمەندێک کە استغلالی گیرفانی نەخۆش و بڕوانامەکەی و بواری پیشیانەی خۆیان کردووە، کە ژمارەیان لە ژمارەی پەنچەی دەست تێپەڕ ناکات.

ڕەنگە ئەمەش بیانوێک بێت بۆ دەرکردنی بڕیارێکی لەمجۆرە، بەڵام ئەمە بیانوێکی زۆر لاوازە، مەگەر دەکرێ کۆی مامۆستایانی زانکۆکان و کۆی پزیشکان و کۆی مامۆستایانی ئایینی و کۆی هەر چین و توێژێکی تر بخرێنە تای یەک تەرازوو بە بیانوی کۆمەڵێک کەس لەم توێژانە؟!

دەرچوونی هەر بڕیارێکی وا کە ببێتە هۆی نانبڕین و بێ کارکردنی هەزاران کارمەندی تەندروستی کە ئێستا هەزارانی تریش چاوەڕێی دامەزراندن و مۆلەت وەرگرتنن بۆ ئەوەی هەلی کارێکیان بۆ بڕەخسێت و دەربازبن لە چاوەڕوانی و بێ کاری، ئەمە دۆخەکە هێندەی تر دەشێوێنێت و ڵۆدێکی زۆر دەخاتە سەر حکومەت و دەنگێکی ناڕەزایی زیاتر بەرزدەبێتەوە، دەبوو بەر لە دەرچوونی ئەم بڕیارە دوو خاڵ لە بەرچاو بگیرابایە.

یەکەم: ئایا لایەنی سلبی و ئیجابیەکانی ئەو نورینگانە بە شیوەیەک هاوتایە؟ کە دەرفەتی ئەوەنەماوەتەوە حکومەت لە ڕێگەی لێژنەیەکەوە هەلاوێرێک بکات و بۆ پابەندبووانی نۆرینگەکان بە کاری زانستی و پیشەیانەی خۆیان، پاداشت باشەکان و بۆ سەرپێچیکاران سزا ببڕێتەوە؟؟

دووەم: هەر نورێنگەیەکی تایبەتی کارمەندانی تەندروستی بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە و دوای دەوامی فەرمی وەزارەتی تەندروستی واتە لە دوای کاتژمێر(۱نیوەڕۆ) ، ۱٥نەخۆش بۆ کرێنی دەرمان و وەرگرتنی دەرمانەکانیان بە تایبەت دەرزی لێدان و چێککردنی بەرزی فشاری خوێن و شەکرە و بەرزی تای منداڵەکانیان سەردانی نورینگەی کارمەندانی تەندروستی دەکەن، کە ئەمانە پیشەی کارمەندانی تەندروستین لە نێو نەخۆشخانەکانیش، ئەگەر ئەم نورینگانە داخرێن، ئایا بە سێ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە شارێکی وا گەورەی وەکو هەولێر و دەوروبەری فریای ئەم هەموو نەخۆشە دەکەوێت؟؟ یاخود ئەم بڕیارە دەچێتە خزمەت کەرتی تەندروستی تایبەت و نەخۆشخانە اهلیەکان، کە هەمانیش هەزاران نیشانەی پرسیاریان لەسەرە لە رووی جیاوازی نرخی نەشتەرگەریەکان و کوالێتی خزمەتی تەندروستی وچەندین سەرەنج و تێبینی تر کە لێرەدا دەرفەت نابێ باسیان بکەین.

 بۆیە دەبوو بەر لە دەرکردنی بڕیارێکی وا لە کاتێکی وا کە حکومەت و خەڵک بە قەیرانێکی قورسی ئابووری و دارایی تێپەڕدەبن، بیر لەوە بکرابایەوە لە شوێنی دەرکردنی ئەم بڕیارە هۆکارەکانی دەرچوونی ئەم بڕیارە لەناوببرانایە،چونکە من دڵنیام حکومەت تووشی شکستێکی گەورە دێت لە بواری تەندروستی دوای جێ بەجێکردنی ئەم بڕیارە بە تایبەت کە ڕەچاوی جێگرەوەی نورێنگەی کارمەندانی تەندروستی نەکردووە، هیچ نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن وکاتی دەوامی نەخۆشخانەکان زیادنەکراوە، بۆیە لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە وا بە ئاسان تێپەڕنابێت، بەڵکو کۆمەڵێک ئەگەر دێنە پێشەوە یەکێک لەوانە دروستبوونی نورینگەی سەفەرییە لە نێوان نەخۆش و کارمەندی تەندروستی کە ئەوکات هەر هەڵەیەکی تەندروستی ڕووبدات، نەخۆش مافی سکاڵاش لە دەست دەدات، چونکە بۆ چاوەڕوانی نەکردن بۆ ماوەیەکی دڕێژ هانادەبات بۆ کارمەندانی تەندروستی بۆ ئەوەی لە ماڵەوە فریایان بکەون ئەمەش هەڵبەتە زیانێکی زۆر دەگەیەنێێت بەکەرتی تەندروستی و نەخۆش، ئەوکات کەرتی تەندروستی دەبێتە سێ بەش، کەرتی تەندروستی حکومی و تایبەت و گەڕۆک کە بەشێک لە پزیشکانیش ئێستا سەردانی نەخۆش دەکەن لە مالەکانیان.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.