له پرۆسه‌ی بنیاتنانی دیموكراسیدا رۆڵ وكاریگهرو هێزی نێچیرڤان بارزانی له بونیاندنانی سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی و رێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و چه‌سپاندنی هێزی دامه‌زراوه‌كان گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌بووه‌و هه‌یه،هاوكات نێچیرڤان بارزانی چه‌نده له پرۆسه‌ی بونیادنان و ڕێكخستنی سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی ڕۆڵی هه‌بووه ،هێنده زیاتریش له هه‌ڵسوڕانی ده‌وڵه‌تداریدا به شێوه‌ی دامه‌زراوه‌یی ڕۆڵی بینیووه .
نێچیرڤان بارزانی له پرۆسه‌ی بونیاندنان و ڕێكخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كاندا هێزی چه‌سپاندنی پایه‌كانی سیسته‌می دامه‌زراوه‌ی و سه‌روه‌ری یاسایی چه‌سپاندووه ،به‌ڵام له پرۆسه‌ی هه‌ڵسوڕانی دامه‌زراوه‌كاندا ڕۆڵی ده‌ستێوه‌ردانی حیزب و قۆرغكاری كه‌رتی ببزنس ڕیشه‌كێش ده‌كات ،ئه‌مه‌یه كه‌سایه‌تی جیاوازی نێچیرڤان بارزانی كه تواناكانی له پێناو سیسته‌مێكی دامهزاروهیدا له كوردستان ده‌خاته كار بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی حكومه‌تداری له كوردستان ئیمكانات و هێزی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و بونیادنانه‌وه‌یان هه‌بێت .
تایبه‌تمه‌ندی نێچیرڤان بارزانی له ناو پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانیه‌تی له كوردستاندا به‌تایبه‌ت له ناو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا جۆڕێك له كۆده‌نگی به‌رهه‌م هێناوه كه له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیش له‌لای هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش هه‌مان كۆده‌نگی له سه‌ر مانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له كابینه‌كانی ڕابردوو له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه هێشتا پێكنه‌هاتووه ئاماده‌گی هه‌یه و له مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمه‌دار ناڕازی نین ، ئهوكهشو هه‌وایه‌ی ده‌وڵه‌تمه‌دار ده‌یخوڵقێنێت سودی گه‌وره له ڕه‌خنه جدییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ كاراكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت ، هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت حكومه‌ت و میدیا‌و رۆشنبیران و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌تا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش به تیمێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان له پێناو سه‌رخستن و بونیاندنانی دامه‌زاروه‌كانی حكومه‌تدا كۆبكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه نێچیرڤان بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز‌و پسپۆڕ‌و شاره‌زای باشی له حكومه‌تداری دا هه‌یه ،ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت میكانیزمی جیاواز بۆ جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت پیاده بكات .
خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌وڵه‌تمه‌دار له‌وه‌دایه كه زۆر باش شاره‌زای چه‌مك و هاوكێشه‌ی حیزب و حكومه‌ته ،كه‌سایه‌تی نێچیرڤان بارزانی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له یه‌ككاتدا مانای چه‌مكی حیزب و حكومه‌ت تێبگات و تێكه‌ڵاوی نه‌كات و لێكیان جیابكاته‌وه و ناوه‌ندی بڕیاری مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كان بگوازێته‌وه بۆ ناو ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ،هێزی نێچیرڤان بارزانی هێزی نه‌رم و پشتئه‌ستوره به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و ئاراسته‌ی گرژی و ئاڵۆزی ده‌گۆڕێت بۆ زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن .
شێوازێكی تر‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یه كه كارنامه‌ی ئۆپۆزسیۆن و پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران فه‌رامۆش ناكات ،چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان و كه‌سایه‌تییه دیار‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان و هه‌تا هونه‌رمه‌ندانیش دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی كردووه‌و له‌نزیكه‌وه هێڵه گشتیه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ باس كردوون ،له‌هه‌مانكاتیشدا داوای هاریكاری و یارمه‌تی بۆ سه‌رخستنی كارنامه‌كه‌ی لێكردوون ،به‌وه‌ش زه‌مینه ده‌ره‌خسێنێت له‌نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك ،ده‌یه‌وێت حكومه‌ت هی خه‌ڵك و بۆ خه‌ڵك بێت ئه‌مه ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك نییه و به‌س به‌ڵكو تێگه‌یشتن له حكومڕانیه‌تی و پێداویستی قۆناغه‌كان بووه‌و ده‌بێت حكومه‌ت حكومه‌تی خه‌ڵك بێت ، به‌كرده‌یی خه‌ڵك له دروستكردنی بڕیاری حكومه‌ت به‌شدار بێت و ئه‌ركی خه‌ڵك ته‌نیا بریتی نه‌بێت له داواكاری و پێشكه‌ش كردن ،به‌ڵكو پێویسته خه‌لك به‌شدار بێت له جێبه‌جێ كردنی خواست و داواكارییه‌كان و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوڕانی ئیمكانیاتهكانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كانی و كۆتایهێنان به قۆرغكاری و جیاكردنه‌وه‌ی كاراكته‌ری سیاسی له بازرگانی و پاوانخوازی . دواجار ئه‌م ئاراسته‌یه‌ی نێچیرڤان بارزانی وانه‌یه‌كمان فێرده‌كات حكومڕانیه‌تی له سیسته‌می دیموكراسی دا له توانا‌و ئیمكانیاتی حیزبی حاكم و هاوپه‌یمانی حاكم و به‌ره‌ی حاكم و گه‌وره‌تره، سیسته‌می لیبراڵی بۆخۆی بریتی یه له بونیادنانی دامه‌زراوه‌كان و ڕۆڵی دامه‌زراوه‌كان له په‌ره‌پێدانی ئابوری دا .