دوای ئەوەی پرسی خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ دەرمان و بازرگانی پێكردنی ناڕه‌وا لەسەر حیسابی گیرفان و تەندروستیی هاووڵاتییانی كوردستان به ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی بێزار كرد، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راسته‌وخۆ هاته ناو بابه‌ته‌كه و هێلی سوری بۆ ئه‌و كاره ناڕه‌وایه كێشا.
به‌لێ نیچیرڤان بارزانی خه‌مخۆرانه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ژماره یه‌ك خۆی هاته ناو بابه‌ته و بڕیاریدا به‌زووترین كات كه‌م و كوڕیه‌كان دیاری بكه‌ن تاكو هه‌رچی زوویه رێگری بكرێت له یاریكردن به ته‌ندروستی و ژبانی هاولاتیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند گیرفان په‌رستێك، هه‌ر بۆیه دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و ده‌ستنیشان كردنی كه‌لێن و كێماسیه‌كانی ئه‌و بواره له لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تمه‌ند، له رۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ڕیزدار نێچیرڤان بارزانی 36 بڕیاری له پێناو پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی خه‌لكی كوردستان ده‌ركرد.
بریاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خاڵی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێماسیه‌كان داناوه و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و پاشاگه‌ردانی و بازرگانیكردنی ناره‌وا و قاچاغچیه‌تیه‌ی ده‌رمان داناوه و به پێی یاسا سزای توندی بۆ هه‌موو سه‌رپێچیكاران ده‌ستنیشان كردووه. نێچیرڤان بارزانی لەپێناو تەندروستیی خەڵكی كوردستان بڕیاریداوە، نابێ دەرمانساز لە یەك كاتدا خاوەنی دوو مۆڵەتی دەرمانخانە بێت،كه ئەمە دەبێتە چاره‌سه‌ری ده‌ردی ده‌رمان له ڕه‌گه‌وه چونكه بوونی چه‌ندین ده‌رمانخانه له لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه بواری بۆ به‌مافیا بوون كردۆته‌وه و قاچاغچیه‌تی ده‌رمانی پێ ده‌كرا و ده‌رمانی خراپ كوالێتی و پر ده‌ردی تێدا ساغ ده‌كرایه‌وه. هەر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت لیژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانی و پۆلیس و ئاسایش دەستكراوە دەكات لە پشكنین و گرتنی سەرپێچیكاران، ئەمەش بۆ ئەوەی چیتر خەڵكی مشەخۆر نەتوانن وەك كاڵایەكی دیكە مامەڵە لەگەڵ دەرماندا بكەن كە ژیانی خەڵكی پێوەبەندە. كەوایە ئێستا ئەو دامەزراوە ئەمنی و پۆلیسیانەی هەرێم، هاوكات دامەزراوە یاساییەكایش، پاڵپشتییەكی بەهێزی سەرۆكوەزیرانی كوردستانییان هەیە بۆ ئەوەی خەڵكانی خراپ راپێچی بەردەم لێپرسینەوەی یاسایی بكەن، تا چیتر جورئەت نەكەن دەرمان بۆ بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانیان بەكاربهێنن. زۆرجاریش گلەیی دەكرا كە هەرچی هەڵدەسێت لە خۆیەوە دەرمان بە نەخۆش دەدات و ئەمەش لەگەڵ ئەوەی شێوەیەكی بازرگانی وەرگرتبوو، هاوكات ببووە هۆیەكیش كە ژیانی نەخۆش بكەوێتە مەترسییەوە، بۆیە نێچیرڤان بارزانی لەمیانەی ئەو بڕیارەیدا كە داواكاری گشتی پابەند كردووە بۆ چاودێری و جێبەجێكردن، ئیدی نابێ جگە لە پزیشكی دەرمانساز هیچ كەسی تر مافی فرۆشتنی دەرمان و ئامادەكردنی هەبێت، ئەمەش ئەو بێسەروبەرییە ناهێڵێت و رێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە، بەهۆی ئەو بڕیارەی دەرمانساز بۆی نییە هیچ دەرمانێك سەرفبكات یان دابینبكات بەبێ رەچەتەی پزیشكی پسپۆڕ، ئەمەش خاڵێكی هەرە باش و سەردەمییانەیە و تەنانەت لە هەموو وڵاتانی پێشكەوتووی دونیاش بەمجۆرە دەرمان دەدرێتە نەخۆش، بۆ ئەوەی ژیان و تەندروستی نەخۆش پارێزراو بێت.
ئه‌م چەند خاڵە و چەندان خاڵی دیكەش لە چوارچێوەی بڕیارەكانیدایە، كە هەموویان راستەوخۆ لە بەرژەوەندیی نەخۆش و خەڵكی كوردستاندان، راستە لەوانەیە هەندێك كەس دژایەتی ئەو بڕیارانە بكەن، چونكە بەرژەوەندیان دەكەوێتە مەترسییەوە، بەڵام ئێمە دڵنیاین لەوەی ئەو بڕیارانە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندان و خودی نێچیرڤان بارزانیش شەڕی ئەوانە دەكات كە دەیانەوێ لە دژی بەرژەوەندی و تەندروستی خەڵكی كوردستان بوەستنەوە، لەبەر ئەوەی ئەو بڕیارانە بۆ خەڵكن و جێبەجێش دەكرێن، ئێمە دەزانین و دڵنیاین ژیان و تەندروستیی هاووڵاتییان لە ئەجێندای كاری دەوڵەتداریی نێچیرڤان بارزانی هێڵی سوورە و لە هیچ كەسیش قبووڵ ناكات لەسەر حیسابی تەندروستیی و گیرفانی نەخۆش بازرگانی بكەن و خۆیان دەوڵەمەند بكەن، ئەو ئێستا بە گوێرەی یاسا و پاڵپشتیی حكوومەت، دژی هەر سەرپێچییەك دەوەستێتەوە لەپێناو كۆمەڵگەیەكی تەندروست.