Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:42

حکوومەتێکی‮ ‬سەقامگیر

دەكرێ پێش پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت واژۆ لەسەر بەڵێننامەیەك بكرێت،‮ ‬كە ئەوەی‮ ‬دێتە ناو حكوومەتەوە واز لە گوتاری‮ ‬فریودەری‮ ‬بهێنێت
100%

كێشەی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەردەم كابینەی‮ ‬هەشتەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە چوار ساڵی‮ ‬رابردوودا ناسەقامگیری‮ ‬بوو،‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬بە مانا فراوانەكەی،‮ ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬قووڵی‮ ‬لەسەر كۆی‮ ‬ئەجێندا و كارنامەی‮ ‬حكوومەتەكە بەجێهێشت،‮ ‬بەجۆرێك حكوومەت لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬كاروباری‮ ‬هاووڵاتییان بێت،‮ ‬ناچار دەبوو سەرقاڵی‮ ‬حزبەكان بێت‮،‬ ناسەقامگیری‮ ‬دەردێكی‮ ‬كوشندەیە،‮ ‬لە هەر وڵاتێكدا سەرهەڵبدات،‮ ‬كۆی‮ ‬كایەكانی‮ ‬دەوڵەت و پرۆژەكانی‮ ‬حكوومەت بە هۆیەوە زیانمەند دەبن،‮ ‬لە كابینەی‮ ‬هەشتەمیشدا ئەو پەتای‮ ‬ناسەقامگیرییە باڵی‮ ‬بەسەر كۆی‮ ‬سێكتەرەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا كێشا و سەرئەنجام وایكرد هاووڵاتییان جۆرێك نائومێدیان بۆ دروست بێت و بە دوای‮ ‬گوتاری‮ ‬فریودەری‮ ‬سیاسی‮ ‬بكەون،‮ ‬ئەو گوتارانەی‮ ‬سەرجەمیان لە دژی‮ ‬حكوومەت بوون و موژدەی‮ ‬خۆشگوزەرانییەكی‮ ‬ساختەیان بە هاووڵاتی‮ ‬كورد دەدا،‮ ‬بەڵام تەمەنی‮ ‬ئەو گوتارە درۆینەیەی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن بۆ هاووڵاتییان دەركەوت كە بەڕاستی‮ ‬ئەو مۆدێلەی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن پشكی‮ ‬شێریان بەردەكەوێت لە هۆكاری‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬لە كوردستان‮. ‬

بەگشتی‮ ‬تا ئێستا چەمكی‮ ‬ناسەقامگیری،‮ ‬یان سەقامگیری‮ ‬زیاتر لە كایەی‮ ‬ئەمنیدا چڕكراوەتەوە،‮ ‬راستە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە رووی‮ ‬ئەمنییەوە تا‮ ‬ڕادەیەك سەقامگیرە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هەمیشە لەبەردەم هەڕەشەی‮ ‬فیكری‮ ‬توندڕۆیی‮ ‬دایە،‮ ‬ئەمەش لای‮ ‬دەزگە ئەمنییەكان بە هەند وەرگیراوە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوە بەڵام لە بوارەكانی‮ ‬دیكەدا كوردستان سەقامگیری‮ ‬تەواوی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە بواری‮ ‬سیاسی،‮ ‬زۆرترین فەوزای‮ ‬سیاسی‮ ‬تێدا بووە،‮ ‬ئەم فەوزایەش كاریگەری‮ ‬قووڵ و جەرگبڕی‮ ‬لەسەر ئەدای‮ ‬حكوومەت بەجێهێشت،‮ ‬خراپترینیان بە هۆی‮ ‬ئەوە فەوزای‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬وەزیری‮ ‬چەند حزبێك لە لایەن حزبەكانیانەوە ناچاركران لە حكوومەتەكەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بكشێنەوە،‮ ‬ئەگینا بە گوتەی‮ ‬خۆیان لە ناو حكوومەتدا هیچ كەس رێگریان نەبووە،‮ ‬لەوەی‮ ‬خزمەت بكەن،‮ ‬بۆ نموونە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە لای‮ ‬گۆڕان بوو،‮ ‬بەڵام فەرماندە باڵاكانی‮ ‬پارتی،‮ ‬هەمیشە داوای‮ ‬چەك و فیشەكیان لە وەزیری‮ ‬پێشمەرگە كردووە لە كاتێكدا گۆڕانیش بووە،‮ ‬ئەمە لە لایەك،‮ ‬هەروەها لە سەرجەم وەزارەتەكانی‮ ‬دیكەش هەمان شت هەبووە،‮ ‬وەك بەڵگەیەك كە رێگری‮ ‬لە كەس نەكراوە،‮ ‬كاتێك بیەوێت دەسەڵاتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬جێبەجێبكات‮. ‬

دەتوانین بڵێین ئەوەی‮ ‬وایكرد وەزیری‮ ‬حزبەكان لە حكوومەت بكشێنەوە،‮ ‬خراپی‮ ‬حكوومەت نەبوو،‮ ‬بەو جۆرەی‮ ‬حزە بایكۆتچییەكان بانگەشەیان بۆی‮ ‬دەكرد و هاووڵاتییان هاندەدا،‮ ‬راستییەكەی‮ ‬كشانەوەیان لە حكوومەت بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خودی‮ ‬هاووڵاتییان نەبووە،‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬و كەسی‮ ‬باڵادەستی‮ ‬ناو حزبەكان بوو،‮ ‬ئەگینا ئەوان دەیانتوانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬وەزارەت جێبەجێبكەن،‮ ‬كاتێك دەكشێنەوە،‮ ‬خەتای‮ ‬خۆیانە و لەژێر گوشاری‮ ‬حزبەكانیان بووە‮.

‬ بە هەموو پێوەرەكان كابینەی‮ ‬هەشتەم لە دۆخێكی‮ ‬ناسەقامگیریدا بوو،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬چەمكی‮ ‬سەقامگیری،‮ ‬چەمكێكی‮ ‬فراوانە و راستەوخۆ پەیوەندی‮ ‬بە سەرجەم سێكتەر و كایەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كۆمەڵگەوە هەیە،‮ ‬ئەو كایانەش سەروكاریان لەگەڵ حكوومەتدا هەیە،‮ ‬هەر لە ئاسایش و سیاسەت و دۆخی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و تەنانەت شەڕیشدا‮. ‬كاتێكیش ناسەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬دروست دەبێت،‮ ‬حزبەكان دۆخێك دەهێننەكایەوە قوتابخانەكان بایكۆتی‮ ‬خوێندن بكەن،‮ ‬هونەرمەند لە تۆڵەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬بانگەشەی‮ ‬بەفیڕۆدانی‮ ‬كارەبا بكات،‮ ‬تا حكوومەت بڕووخێت‮!

‬خەڵكانێك پێیانخۆش بێت نیوەی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬داگیربكرێت و حەشد بەسەر پێشمەرگەدا سەربكەوێت،‮ ‬داعش نزیكی‮ ‬هەولێر ببێتەوە و باڵەخانەی‮ ‬حكوومەت و پەرلەمان بگرێت،‮ ‬تەنیا بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خۆیان لە دەسەڵاتدا نین‮!‬ دەی‮ ‬كاتێك فەوزای‮ ‬سیاسی‮ ‬سەرهەڵدەدات،‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬باڵ بەسەر كۆمەڵگەدا دەكێشێت،‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬ئەو پارەیەی‮ ‬هەیەتی،‮ ‬لە پرۆژەكاندا خەرجی‮ ‬ناكات،‮ ‬بازاڕ‮ ‬جوڵەی‮ ‬نامێنێت و پارە تەواو دەگمەن دەبێت،‮ ‬رۆحی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬لە قەڵەقیدا دەبێت و ئەو قەڵەقییەش دووچاری‮ ‬كۆمەڵێك بڕیاردانی‮ ‬سەیری‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬بەسەر پێشكەوتنی‮ ‬وڵات دەبێت، بەگشتی‮ ‬ئەو ناسەقامگیرییە سیاسییە هەموو كایەكانی‮ ‬دیكە دەگرێتەوە و كەلێنی‮ ‬گەورەش دەخاتە نێوان حكوومەت و هاووڵاتییان كە دواجار بە زیانی‮ ‬هاووڵاتییان و حكوومەتیش دەكەوێتەوە،‮ ‬تەنیا لە بەرژەوەندی‮ ‬كەمینەیەكی‮ ‬ناو حزبی‮ ‬فەوزەویدا دەبێت،‮ ‬بەوەی‮ ‬پێیانوایە گەشەیان لە فەوزادا دەبێت،‮ ‬ئاخر كاتێك ناسەقامگیری‮ ‬سەرهەڵدات،‮ ‬پێش هەر دامەزراوەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬خودی‮ ‬حكوومەت زیانی‮ ‬بەردەكەوێت و ناتوانێت وەك پێویست خزمەتی‮ ‬هاووڵاتییان بكات،‮ ‬بەوجۆرەی‮ ‬كە پێویستە خزمەت بكات‮. ‬

دوای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ئەنجامەكانی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬ئێستا بەرچاوی‮ ‬هەموو لایەك روون بووەتەوە كە ئەمجارەش پارتی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬حكوومەت دەگرێتەوە دەست،‮ ‬بۆیە پێشبینی‮ ‬دەكرێت دیسانەوە هێزگەلی‮ ‬دۆڕاو لە هەڵبژاردن،‮ ‬بیانەوێت ناسەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬دروستبكەنەوە تا بۆ ئەوەی‮ ‬وەك پرۆژەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بیخەنە خزمەتی‮ ‬گوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیانەوە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬دۆخی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬بۆ حكوومەت،‮ ‬دەردێكی‮ ‬كوشندەیە،‮ ‬بەوەی‮ ‬ناتوانێت خزمەتی‮ ‬هاووڵاتیان بكات،‮ ‬كەوایە ئەوەی‮ ‬لەسەر پارتی‮ ‬و ئەو هێزانەی‮ ‬حكوومەت دروستدەكەن،‮ ‬پێویستە،‮ ‬رێگەگرتنە لە نیەتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە لایەن ئەو هێزانەی‮ ‬دۆڕاوی‮ ‬هەڵبژاردنن،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دێتە ناو حكوومەت،‮ ‬پێویستە بەوپەڕی‮ ‬باوەڕ‮ ‬و و جورئەتەوە هاتبێت و ئەوەی‮ ‬لەسەر شانێتی‮ ‬جێبەجێی‮ ‬بكات،‮ ‬بۆ ئەمەش دەكرێ پێش پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت واژۆ لەسەر بەڵێننامەیەك بكرێت،‮ ‬كە ئەوەی‮ ‬دێتە ناو حكوومەتەوە واز لە گوتاری‮ ‬فریودەری‮ ‬بهێنێت و بەڕاستی‮ ‬بەشداری‮ ‬حكوومەت بێت،‮ ‬تەنیا سەركەوتنەكان نەكاتە هی‮ ‬خۆی،‮ ‬بەپێچەوانەوە خۆی‮ ‬لە شكست و كەموكوڕییەكان بشارێتەوە‮.

‬ دۆخی‮ ‬سەقامگیر بە مانا فراوانەكەی،‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬سەقامگیریشی‮ ‬لێدەكەوێتەوە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬سەقامگیریش،‮ ‬هەڵبەت ئەگەر ئەم دەستەواژەیە دروست بێت،‮ ‬ئەوا كۆمەڵگەیەكی‮ ‬پێشكەوتوو دروستدەكات،‮ ‬كۆمەڵگەیەك تاكەكانی‮ ‬هەست بە سەقامگیری‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئەمنی،‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬ئابووری‮ ‬بكەن،‮ ‬هەموو ئەوانەش دواتر كۆمەڵگەیەكی‮ ‬تەندروست بەرهەم دەهێنن و هۆكار دەبن لەگەڵ رەوتی‮ ‬شارستانێتی‮ ‬جیهانی‮ ‬بچێتە پێشەوە،‮ ‬لە بری‮ ‬فەوزای‮ ‬سیاسیش،‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و رێزگرتن لە بۆچوون و هەڵبژاردەی‮ ‬ئەوی‮ ‬دیكە،‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬سەقامگیر دەهێنێتە كایەوە‮. ‬ بەگشتی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬سەقامگیر،‮ ‬لە بەرژەوەندی‮ ‬هاووڵاتییانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندایە و پێویستە چیتر هاووڵاتی‮ ‬و ئەو هێزانەی‮ ‬حكوومەت دروست دەكەن،‮ ‬رێگە نەدەن هێزگەلی‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كەسی،‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬كوردستان بشێوێنن،‮ ‬بەڵكو ئەو هێزانەی‮ ‬دەچنە ناو حكوومەتەوە،‮ ‬دەبێ بەوپەڕی‮ ‬باوەڕ‮ ‬و خۆشەویستییان بۆ حكوومەت وای‮ ‬لێكردبن،‮ ‬بەشداری‮ ‬حكوومەت بكەن،‮ ‬بەمەش ئەو هێزانە لای‮ ‬هاووڵاتییان هەم خۆشەویست و هەمیش جێی‮ ‬متمانە دەبن،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬چیتر ناسەقامگیری‮ ‬ناوێت و پێویستی‮ ‬بە سەقامگیرییەكی‮ ‬فراوان هەیە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬مافەكانی‮ ‬پارێزراو بن و بەبێ قەڵەقی‮ ‬بژین و ئایندەیان روون بێت‮.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.