هه‌میشه کورد به درێژایی مێژووی ژیانی خه‌بات و ره‌نجه‌ڕۆیی زۆری کێشاوه له پێناوی به‌دیهێنانی ئاواتی له‌مێژینه‌ی ژیانی، ئه‌وه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره هه‌رکاتێ ناوی کورد ده‌هێندرێت له هه‌موو جیهاندا ناوی پارتی و بارزانی له‌پاڵدا ئاماژه‌پێکراوه وه‌ک له مێژترین حیزب که به راستگۆیی و دلسۆزی خه‌باتی 72 ساڵه‌یپێکاوه له‌سه‌ر ئاستی زۆرینه‌ی رێکخستنه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ...!!
پارتی و بارزانی له هه‌موو ئان و ساتێکدا ویستوویانه جیاوازیه‌کانی وه‌ک (ئاین و کلتور و فه‌رهه‌نگ و زمان و ره‌نگ و ....هتد) نه‌هێڵن ته‌نها بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ به‌بێ جیاوازی و به یه‌کسانی، له دیرۆکی خه‌باتیدا گه‌نجان و لاوانێکی زۆر به‌گه‌ڕخران و به گه‌ڕده‌خرێن بۆ ئاوات و هیوا و خه‌ونه‌کانیان له پێناو فه‌راهمکردنی کوردستانێکی جیاواز له‌وه‌ی که هه‌بووه که ئه‌مه‌ش ته‌نها له رێگای نه‌وه‌ستان و خه‌باتی به‌رده‌وامه‌وه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه بۆکردنه بۆ کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری کوردستان و سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان پاڵپشت و هه‌ماهه‌نگ و کۆده‌نگ بۆ سه‌رخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان چونکه به‌شیکی زۆری کورد چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی لیستی 183 ده‌که‌ن له پێناوی به‌ڕووداکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ تر و ره‌نگینتر لێچاوه‌ڕوانیه‌کان بۆ دروستبوونی ژیانێکی سه‌قامگیر و باشتر له‌وه‌ی که هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی وورده وه‌ک سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێدا پارتی له خه‌ونه‌کانی ناوه‌ستێ و هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ تێکۆشان له هه‌وڵه‌کانیدا به ئامانجی ژیانێکی شایسته‌تر بۆ کوردستانێکی گه‌شتر، بۆیه مافی خۆیه‌تی هه‌ر حیزب و کیان و پارتێک که ووزه و کرداری شایسته‌ی به‌رامبه‌ر به پارتیه‌کان دا به‌کارهێنا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌رێنی بێت له پاڵپشتیه‌کانی بۆ سه‌رخستنی لیسته‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی ژماره 183 له‌سه‌ر هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ و پێشهاته‌ی نادروس هه‌وڵیداوه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و به‌پێی توانا کار له‌سه‌ر کێشه و ئاریشه و پێشهاته نه‌رێنیه‌کان بکات. هه‌موو وڵاتانی جیهان تا ئێستاش شایه‌تحاڵی ئه‌ده‌ن که له کاتی به‌رهه‌نگاری شه‌ڕی دژ به داعشدا به تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان چه‌ندین قوربانی و جاویدانی داوه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ئافره‌تێک یان منداڵێکی بچووک و لاوێکی کورد به‌خوێندا نه‌یه‌ت له‌م روانگه‌یه‌وه‌چه‌ندین میکانیزمی گرنگی گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که زه‌ره‌یه‌ک له خاکی نیشتیمان نه‌دات به قه‌صری قه‌یصه‌ری تاوه‌کو ئێستاش ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزراوه له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌مه‌ش فاکته‌ره بۆ ئه‌وه‌ی که ره‌واج و پاڵپشتی زیاتر هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانی کاندیدانی لیستی 183 هه‌روه‌ك چۆن جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت ئاماژه‌ی دا که پارتی و کوردستان گیانێکن له دوو جه‌سته‌دا که ئه‌م وته‌یه مانای ئه‌وه دێت که هه‌رگیز لێک ناترازێن تا کوردستان هه‌بێت پارتیش هه‌یه و ده‌بێت ...!!
هه‌ولێر وزه‌ی زیاتری بۆ گه‌ڕیندرایه‌وه وه‌ک هه‌میشه نابه‌زێ و ناسره‌وێ و ناکه‌وێته ده‌ستی ناحه‌زان و نه‌یاران له ده‌ستێکی پاریزراودا ده‌بێت و پارتیش ده‌بێته براوه‌ترین له حیزبه‌کان و به‌وپه‌ڕی ئه‌مه‌ک پاکی و کارامه‌یی کارده‌کات بۆ دروستکردنی ئاینده‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ واقعی تازه‌ی کۆمه‌ڵگادا بگونجێت که ئه‌مه‌ش له چه‌ند رێگایه‌که‌وه ده‌بێت وه‌ک هه‌موارکردنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و هه‌ڵاوێرکردنی بۆ دۆخێکی پۆزه‌تیڤ و مۆدێرنه‌تر، وه‌هه‌روه‌ها به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایش و دادگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له وه‌ی که هه‌یه، بره‌و دان به چالاکییه‌کانی لاوان و ئافره‌تان و منداڵان چونکه ئه‌وان ئاینده‌ی گه‌شی کوردستانن، هه‌ر بۆیه ئومێدتان هه‌بێت چونکه راسته له ئان و ساتی ئێستادا بۆ 4 ساڵ ده‌چێت حاڵی ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی و ....هتد باش نیه به‌لام پارتی دووپاتی ده‌کاته‌وه که باش ده‌بێت به پاڵپشتیتان بۆ لیستی 183 سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت کوردستانی له دۆخێکی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ناجێگره‌وه وبۆ دۆخێکی هاوسه‌نگ برد به‌هۆی ئه‌و متمانه زۆره و دووپاتی کرده‌وه به‌ڵێن و هه‌وڵه‌کانی بۆ کورد و کوردستان بۆیه به هیوا و متمانه‌وه له رێکه‌وتی 30 ئه‌یلول دا پیویسته وه‌ک کورد هه‌موومان بچین بۆ به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌نگ بده‌ین به‌و ]ارته له‌مێژینه‌ی که هه‌میشه تۆوی هیوا له دڵماندا ده‌چێنێت و هه‌نگاوه‌کانی نامانباته‌وه بۆ دواوه به‌ڵکو بۆ پێشه‌وه‌ن، بۆیه هه‌رگیز خۆنه‌چه‌مێنن ئه‌گه‌ر واقعه‌کان هه‌ر جۆرێک بن به‌وپه‌ڕی شانازیه‌وه ده‌نگ بده‌ن به لیستی 183ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاینده‌یه‌کی خۆشتر و باشتر ...!!