بەشێکی بەرچاوی جیهان، لەمڕۆدا بە دۆخێکی دژوردا تێدەپەڕێت، بەتایبەت ئەو بەشەی پێیدەوترێت خۆرهەڵاتی ناوەڕاست یان دونیای سێیەم. لەم بەشەی جیهاندا رۆژانە خەڵکانێکی زۆر دێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی لە بەرامبەر سەختی و زەحمەتی ژیان و گوزەرانی خۆیان دەردەبڕن. لە راستیدا هۆکارەکانی هاتنە سەر شەقامەکان زۆر‌و فرە رەهەندن، لە تەنها یەک داواکاریدا خۆی نابینێتەوە. بگرە دواکارییەکان هەمە چەشن و جۆراو جۆرن، لە گۆڕینی سیستمی سیاسی و شێوازی حوکمڕانییەوە بۆ باشترکردنی باری ئابوری و کۆمەڵایەتی، لەوێشەوە بۆ دابینکردنی هەرە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانێکی سادە، بۆ رێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ و مافەکانی و بەرقەرارکردنی ئازادییە تاکە کەسی و دەستە جەمعییەکان. دانیشتوانی ئەم بەشەی دونیا، هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیەی جیهان، بەدەست کوشتن و بڕین و کارەساتی نەبوونی و برسییەتی و چەوساندەوەوە، دەناڵێنن و ژیانیان بووەتە پارچەیەک لە نەهامەتی و تراژیدیا، رۆژانە گرتن و راوەدونان و فڕاندن و تیرۆرکردن، بووەتە بەشێک لە سیمای دیاری ئەم پانتاییەی جیهان. بەشی هەرە زۆری هاوڵاتیان بێزاربوون لە حاکم و دەسەڵاتدارەکانیان، بێزاربوون لەو هەمو ماڵوێرانییەی لەسەر دەستی فەرمانڕەواکانیان، دووچاری دەبن.
خۆپیشاندان مافە، لە جاڕنامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ، وەک مافێکی سیاسی دانی پێدانراوەو بەشێکە لە مافی (ئازادی را دەربڕین)، هەروەها بەشێکە لە مافی (بەشداری سیاسی). وەلێ لە هەندێک لە وڵاتاندا، ئەم مافە بە تەواوی قەدەغەکراوە، خۆ ئەگەر قەدەغەش نەکرابێت، ئەوا رێگری لە ئەنجامدانی دەکرێت.
له سه‌ره‌تای ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره بە هۆی نەبوونی هەلی کار‌و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌و كه‌می كاره‌با و خراپی ژینگه و کەمی خزمەتگوزاری بەردەوامە و یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی پارێزگای به‌سره به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێیه له‌ئاوی ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئێران رێڕه‌وی هه‌ردوو روباری كارون‌و كه‌رخای گۆڕی كه پێشتر ده‌هاتنه ناو (شه‌ت ئه‌لعه‌ره‌ب)و به‌مه‌ش ئاوی شه‌ت ئه‌لعه‌رب كه‌می كرد‌و ئاوی خوێ یاوی ده‌ریای به‌سه‌ردا زاڵ بوو، ئه‌مه جگه له‌كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو روباری دجله‌و فورات‌و گه‌یشتنی ئاوی ده‌ریا تاكو ناوچه‌ی تخوم ئه‌لقورنه (78 كم باكوری ناوه‌ندی به‌سره كه ده‌كه‌وێته دوری 550 كم باشوری به‌غدای پایته‌خت) هه‌موو ئه‌مانه بونه مایه‌ی دروستبونی كاره‌ساتی مرۆیی‌و ژینگه‌یی‌و كشتوكاڵیی‌و له‌ئه‌نجامیشدا كۆچی به‌كۆمه‌ڵی جوتیاران به‌ره‌و ناوه‌ندی به‌سره ده‌ستی پێكرد‌و ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵ مرداربونه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا جۆری سێیەمی خۆپیشاندانه کە تووندوتیژی گەورەو مەترسیداری لێدەکەوتووەته‌وه، تێیدا هەم خۆپیشاندەرو هەم هێزە ئەمنییەکان، گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن. تێیدا پەشێوی و ئاڵۆزی گەورە روودەدات، موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت دەسوتێنرێن، بارەگای حیزبی و دەزگاکانی حکومەت گڕیان تێبەردەدرێت. شەقام و رێگا‌و بانەکان بە تایەی سوتاو، بە بلۆک و بەردو دار‌و تەختە دەگیرێن، ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتیان و دەزگاکانی حکومی و کۆمپانیاکان دەشکێنرێن.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه هۆشیاری میللەت له خۆپیشاندانەکانه‌كاندا بایەخی بەرچاوی هەیە. خۆپیشاندان شێوازێکی شارستانی سەردەمیانەیە بۆ بەدیهێنانی داواکارییە رەواکان. بەڵام هەندێکجار خۆپیشاندان بە ئاقارێکی هەڵەدا دەبرێت، ئەجێندای دەرەکی و ناوەکی تێکەڵ دەکرێت و بەلاڕێدا دەبرێت، بۆ یەکلایکردنەوەی حساباتی سیاسی نێوان نەیارە سیاسییەکان بەکاردێت، ئەمەش بە زەرەرو زیانی میللەت تەواودەبێت. ئەم خاڵەیە وا دەکات سەرجەم خۆپیشاندەران وریابن و نەکەونە داوی ئەو هەڵانەوە کە خۆپیشاندانەکە بۆ ئامانجی لاوەکی و ناڕوون دەبات و لە بنەڕەتدا ئامانجی خۆپیشاندەران نییە. خۆپیشاندانی ئاشتیانەو دوور لە کاری تێکدان و سوتان، دەسەڵات ناتوانێت سەرکوتی بکات و هێز بۆ رێگریکردنی بەکاربێنێت.