وانه‌زانین ئه‌م میتۆدی هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا له‌وڵاتانی دیموكراسی و نیمچه ئازاد باوه هه‌روا به‌ئاسانی به‌رهه‌م هاتوه به‌ڵكو به‌رهه‌می ڕه‌نجو ماندوبونی چه‌ندین نه‌وه‌و جیلی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بوه.نابێت له‌بیرمان بچێت كه فه‌رمانڕه‌واكان سه‌ره‌تا خۆیان به خواوه‌ند ده‌زانی و تێكڕای خه‌ڵكی به‌به‌نده‌ی خۆیان.
زۆری پێویستبو تاوه‌كو عه‌قڵ و ئاوه‌زی زۆرینه‌ی خه‌ڵك بگاته ئاستێك و ده‌رك به‌وه‌بكه‌ن كه حكومه‌ته‌كان خواوه‌ند نین و ده‌بێ خواوه‌نده‌كان له‌ئاسمان بن نه‌ك زه‌وی, دیسان فه‌رمانڕه‌واكان فێڵی خۆیانی كرد‌و وتیان ڕاسته ئێمه خواوه‌ندنین به‌ڵام خه‌ڵكی ئاسای نین بگره ئێمه خوێنی خوا له له‌جه‌سته‌ماندا ده‌سوڕێ, دواتریش وتیان ئێمه سێبه‌ری خواین له‌سه‌ر زه‌وی و ده‌بێ به‌ویستی ئێمه كاره‌كان بگوزه‌رێ.
له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چونی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌وجا باوه‌ڕ به‌وه‌كرا كه فه‌رمانڕه‌وا خه‌ڵكانی ئاساییه‌و هیچ جیاواز ییه‌كان نیه, دیسانیش ئه‌وان سیستمی پاشایه‌تی و دیكتاتۆریان جێبه‌جێكرد.
مێژووی هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می یۆنانه‌كان و ڕۆمانه‌كان له‌ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی ئه‌سینا خه‌ڵك بڕیاریان ده‌دا دیموكراسی ڕاسته وخۆ بكرن و له مه‌یدانی شاردا خه‌ڵك هه‌ڵبژێرن بۆ راییكردنی كاره‌كان و دواتر دیموكراسی ناڕاسته‌وخۆ هاته‌بون و هه‌ڵبژاردن ده‌كرا بوِ ڕاپه‌ڕاندنی كه‌سی شیاو بۆ كاری سیاسی .
له ڕوماندا هه‌رهۆزێك ده‌نگیان ده‌دا بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كه‌یان و ئه‌وانیش ده‌نگیان بۆ سه‌روى خۆیان ده‌دا به‌ڵام ده‌نگدان ئاشكرا بوو نه‌ك به‌نهێنی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌خلاق و ڕاستگۆیی لای خه‌ڵك مابو, به‌ڵام دواتر مرۆڤ چروك و ره‌ِزیل بو و به‌هاى خۆى له‌ده‌ستدا ده‌نگدان كرابه نهێنی له‌به‌ر دوهۆكار: 1ـ خه‌ڵكانی ناشایسته خۆیان هه‌ڵده‌بژارد و بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری دروستبكه‌ن و شاراوه‌بن.2 ـ ده‌نگده‌ریش پیی شه‌رم و شوره‌یی بو به ئاشكرا ده‌نگی خۆی بدات به‌كه‌سی نه‌شیاو و نه‌گونجاو بۆیه كرا به‌نهێنی و تابه‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان گه‌شتوه.
دواخستنی هه‌لِبژاردن به‌هه‌ر هۆكارێك بێت مافی یه‌كسانى له هاوڵاتی ئاسایی ده‌سه‌نێته‌وه و ده‌یانكاته‌وه به كۆیله و ئه‌ڵبه‌ت پله به پله فه‌رمانڕه‌واكانیش له‌خۆیان ده‌گۆڕێن له‌به‌رئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌یان درێژه یان كێشاوه خۆیان لێده‌بێت به به‌شێك له سێبه‌ری خوا, ئه‌گه‌ر خۆشیان به‌خوانه‌زانن.
به‌ده‌ر له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پێویسته دامه‌زراوه‌كانى خۆی بپارێزێت و دیسان ڕه‌وایه‌تییان پێبداته‌وه له ڕێگاى ده‌نگدانه‌وه, دیسانیش بۆئه‌وه‌ى ئه‌و دوكاره به‌دفه‌ڕه دوباره نه‌بێته‌وه پێویسته هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌میشه له‌كاتى خۆیاندا دوباره ببنه‌وه و خه‌ڵكانى ئاسایی مرۆڤى وه‌ك خۆیان ڕابسپێرن بۆ كردنى كاره‌كانیان.
- پارێزه‌ر و ماسته‌ر له‌یاساى نێوده‌وڵه‌تى
- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندى له ناوه‌ندى چاوى كورد.