به‌های هه‌ڵبژاردن له‌وه‌دایه كه تاك ئازاد بێت له ده‌ربڕین و ویست و ئیراده‌ی خۆی، به میتۆدی پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی دیموكراسی مافی ده‌نگده‌ر له كاتی ده‌نگدان پارێزراو بێ، هاووڵاتیان له چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان سه‌رپشك بكرێن، به‌بێ فشار‌و زۆرلێكردن سزادان به ویستی ڕه‌هاو ئازادی خۆیانه‌وه، ده‌نگ به لیست و كاندیده‌كان بده‌ن، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێ له جیاتی ئه‌وان بیربكاته‌وه‌و ده‌نگ بدات، كه چه‌ندان ساڵه ئه‌و پێشێلكاریانه له پرۆسه‌كانی ده‌نگدان له هه‌رێمی كوردستان ڕووده‌دات!!
بەدەر لە گۆڕان، كۆمەڵ، هاوپەیمانی‌و یەكگرتوو، یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندایه‌و به فه‌رمی پێشوازی له هه‌ولێكی له‌و جۆره ده‌كه‌ن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دژی ناوەستنەوە، بەڵام چوار حزبەكە تائێستا بە فه‌رمی و ئاشكرا ئەو خواستەیان نەخستووەتە ڕوو هەرچەندە دوور لەچاوی میدیا كاری لەسەر دەكەن.
هێشتا ئەنجامدان و دواخستنی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسێكی گەرمی گۆڕەپانی سیاسی كوردستانە، هەرچەندە هیچ لایەنێك تائێستا بە فەرمی‌و بە ئاشكرا داوای دواخستنی نەكردووەو پڕۆژەی نییە لەوبارەیەوە، تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان پێداگریی لەسەر ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له وادەی خۆیدا كە بریاره ۳۰ی۹ئه‌نجام بدرێت ده‌كات .
بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژبكرێته‌وه ،درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی به دوو ڕێگاچاره هه‌یه ، ڕێگاچاره‌ی یه‌كه‌م :له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پرۆژه یاسایه‌ك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بنێرێته په‌رله‌مان و داوای دواخستنی هەڵبژاردن‌و درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بكات، كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەتووندی ئەوەی ڕەتكردووەتەوە كە حكومەت پڕۆژەی هەبێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
ڕێگاچاره‌ی دووەمیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ڕێی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكرێت، كه پێویستی به‌۱۰ پەرلەمانتاره واژۆ كۆبكەنەوە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان‌و دواخستنی هەڵبژاردن، له‌م حاڵه‌ته‌یشدا دوای ئاماده‌كردنی پرۆژ یاسا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن پێویستی به ۵۰+۱ كورسییان دەبێت واته ۵٦ پەرلەمانتار بۆئەوەی بتوانن پڕۆژەكە تێپەڕێنن.
ئه‌م ڕێگاچاره‌یه‌ش بەبێ پارتی دیموكراتی كوردستان سەرناگرێت وچونكه لە غیابی نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستاندا جێگری سه‌رۆكی سەرۆكی په‌رله‌مان (جه‌عفه‌ر ئیمینكی) كە لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه سەرۆكایەتی دانیشتنەكان دەكات ،بەبێ ڕەزامەندی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیچ پڕۆژەیەك ناخرێتە بەرنامەی كاری په‌رله‌مانه‌وه .
سه‌رۆك بارزانی، له رێوڕه‌سمی ۷۲ه‌مین ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی :" بیر له دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان مه‌كه‌نه‌وه و بۆ چاککردنی دۆخی ناوخۆ کە هەموومان گلەییمان هەیە لەو دۆخە، دەبێت چاکسازیی بکرێت و هەنگاوی زۆر گەورە بهاوێژرێ، بەڵام بەڕاستی ئەمە لەکاتێکدا دەبێت کە هەڵبژاردنێکی ناوخۆییش بکەین بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتێکی نوێ و حکومەتێکی بەهێز دابمەزرێت، بۆ ئەوەی هەمووشمان پشتیوانی لێبکەین بۆ نەهێشتنی ئەو کەموکوڕییانە و دەستکردن بە چاکسازییەکی بنەڕەتی لە هەموو بوارێک‌دا". له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیش ئه‌مریكاو ئێرانیه‌كان له‌سه‌ر خه‌تن تاوه‌كو لایه‌نه‌كان رازیی بكه‌ن به دواخستنی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، داوای له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان كردووه كه له ۳۰‌ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ۱۲‌ی ئایار ناكۆكی و كێشه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كان دروست كردووه، بۆیه دوور نییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت ئه‌م كێشانه قوڵتر ببنه‌وه و لێكترازاندنی زیاتر له نێوان لایه‌نه‌كاندا رووبدات، بۆیه ماكگۆرك به باشی زانیووه له بری سه‌رقاڵبوون به هه‌ڵبژاردنه‌وه كورد خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ته‌رخان بكات. ئێرانیه‌كانیش وه‌فدێكی باڵایان ناردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردستان كۆبونه‌ته‌وه‌و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان له كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان رازیكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت، چونكه ئێرانییه‌كان پێیانوایه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه ناسه‌قامگیرتر ده‌كات و ره‌نگه كێشه‌ی ئه‌منیشی لێ بكه‌وێته‌وه به تایبه‌ت له سنوری سلێمانی.
لە پشت پەردەوە هەوڵ هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان بە تایبەت هەوڵی یەکێتی و گۆڕان بەشێک لە لایەنەکانی دیکە، یه‌كێتی و گۆران دوو لایه‌نی سه‌ره‌كین بە شێوەی جۆراوجۆر، هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەده‌ن ،هۆكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یه ،یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، گۆڕان و كۆمه‌ڵ لە پشتیەتی و یەکگرتووش بە هەمان شێوه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نه‌كرێت پێویستیمان به چاكسازی و پاكسازی یه له هه‌رێمی كوردستان ،چاکسازی له‌و یاسایانه‌ی ناو وڵات بکرێ که له‌گه‌ڵ پێویستێکانی رۆژگاری ئه‌مرۆی ناو کۆمه‌ڵگای كوردی ناگونجێ وه پێویستی به‌گۆرانکاری هه‌یه، پاکسازی، مانایه‌کی تری زۆر جیاوازی له‌گه‌ڵ چاکسازی هه‌یه،ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌مرۆ له کوردستان به‌هۆی کاری گه‌نده‌ڵییه‌وه خولقێنراون، پێویستیان به پاکسازی ته‌واوه له‌ناو دامووده‌زگا حکومی و حیزبیه‌كاندا، ئه‌م پاکسازیه‌ش زۆر پێویسته بۆ پاراستن وگه‌شه‌کردنی بنه‌ما دیموکراسییه‌كاان ،گه‌نده‌ڵی که ئه‌مرۆ بووه‌ته باسی رۆژانه‌ی خه‌ڵک ،پێویسته دوای هه‌ڵبژاردن رۆلێکی گه‌وره‌تر بدرێت به په‌رله‌مان بۆ داڕشتنی یاساکان و ته‌نها هێزێک که ئێمه‌ی کورد له‌سه‌ر هه‌موو هێزیکه‌وه چاوی لێبکرێت و هه‌چ ده‌سه‌ڵاتێکیش له‌سه‌رووی یاساوه نه‌بێت.