Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 08:28

هۆکارەکانی خۆپێشاندانەکانی عێراق

خەڵکی عێراق سەرەرای نەبوونی خزمەتگوزای ئیتر لە دەستێوەردانی دەرەکی ماندوو بوونە
وژار فه‌هری
100%

عێراق لەدوای ئازادکرنی لە ساڵی ٢٠٠٣ تاکو ئێستا، بەدەست چەندین قەیراندا تێپەریوە و ساڵ لەدوای ساڵ قیرانەکان قوڵتر و چارەسەریان سەختتر دەبوو، تاکو سەرهەڵدانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ناوچەکانی سوننە و شکستهاتنی سوپای عێراق بەرامبەر ئەم رێكخراوە تیرۆرستیە. ئەو کاتیش نەبوونی خزمەتگوزاری و پشت گوێ خستنی ناوچە سوونە نشینەکان هۆکارێکی سەرەکی بوو کە خەڵکێكی زۆر پەیوەندی بەم رێكخراوە بکات و دژی سووپای عێراق شەر بکات، خۆپێشاندانەکانی ئێستای عێراق چەندین فاکتەری هەیە کە هەموویان لە دابینکردنی چاکسازی خۆیان نابیننەوە.

خەڵکی عێراق سەرەرای نەبوونی خزمەتگوزای ئیتر لە دەستێوەردانی دەرەکی ماندوو بوونە، سوتاندنی وێنەکانی خامنەیی و خومەینی نیشانەی بێزاربوونە لە دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق. جیاوازی نێوان تورکیا و ئێران لە دەستیێوەردانی عێراق لەم خاڵەدایە کە، تورکیا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ ‌وێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کەچی ئێران وەک پارێزگایێکی خۆی مامەڵە دەکات لەگەڵ عێراق، کە نەک هەر لەژێر کۆنترۆڵی بێت بەڵکو خەڵکەکەشی بێنە سەر مەزهەبی شیعەی ئێرانی، کە خۆن خەڵکی تەهران گوێرایەڵی خاکمنەیی دەکەن خەڵکی بەسرەش بەهه‌مان شێوە بن.

ئێران ناتوانێت خزمەتگوزاریەکانی عێراق وەک رابردوو دابین بکات، ئەو کاتەی کە کارەبای بەصرە و ناوچەکانی تری عێراق پچرا لەلایەن ئێرانەوە، کارەبای چەندین ناوچەی پاکستانیش پچراوە کە لەلایەن ئێرانەوە دەبین دەکرا. بیانووی ئێران نەدانی ئەو برە قەرزەیە کە لەلایەن عێراق ماوەتەوە و نایدات بە عێراق، بەڵام وەزیری کارەبا لەماوەی پێشوودا رایگەیاند کە کێشەی نەببونی پارە نیە کە ئێمە ناتوانین بە ئێران بدەین بەڵکو سزا ئابووریەکانی ئەمریکا بەسەر ئێران رێگرە لەوەی کە لە رێگەی بانکە نێودەوڵەتیەکانەوە پاره بۆ ئێران بنێرین.

حکوومەتی عێراق پێویستە ئیتر بەدوای شوێنگرەوەی ئێران بگەرێت بۆ دابینکردنی کارەبا و پێداویستیەکانی تر، هەرچەندە جکوومەتی عێراق پەیوەندی بە سعودیەوە کردووە و حکوومەتی سعودەیە رایگەیاندووە کە ئێمە بژاردەمان خستۆتە بەردەم لایەنێ عێراق بەوەی کە دەتوانین بە هەمان نرخی ئێران کارەبا دابین بکەین بۆ عێراق، ئامادەشین کە نرخەکەش زۆر هەرزانتر بێت لە ئێران، بەڵام جکوومەتی عێراق تەکو ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ رێگربوونی دەستەڵاتدارانی عێراق لەلایەن ئێرانەوە کە نەتوانن ئەو گرێبەستە گرنگە مۆربکەن. هەروەک چۆن ئەو وڵاتانەی کە نیازمەندی نەوتی ئێرانن بەدوای بژاردە تردا دەگەرێن کە بە هۆی سزا ئابووریەکانی سەر ئێران چیتر نەوت لەو وڵاتوە دابین بکەن، بەهەمان شێوە عێراقیش بۆ فەراهەمکردنی پداویستییە گرنگەکانی پێویستە بژاردەی تری لەبەردەستدا بێت، ئەگەرنا خۆپێشاندانەکان زیاتر چارەسەری ئاڵۆزتر دەبن.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.