له‌نزیكه‌ی سه‌د ساڵى رابردوودا جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى باشوورى كوردستان له‌خه‌باتى بێ وچانیدا هه‌میشه شه‌رمنانه و به‌ترسه‌وه باسی له‌داوا ره‌واكانى كردووه‌و نه‌یتوانییووه به‌روونى به ده‌وڵه‌تى عراقی بڵێت ئێوه داگیركه‌رى كوردستانن و گه‌لى كوردستان ئێوه‌ى ناوێت، نه‌یتوانیووه به‌زه‌لالى ئامانجه‌كانى بخاته‌روو كه رزگارى نیشتمانى و ته‌واو سه‌ربه‌خۆییه، تاكو پارساڵیش ئاراسته‌ى جولانه‌وه‌كه له‌پێناو زیادكردنى هه‌ندێ مافى نه‌ته‌وه‌یی و ئیدارى و كه‌لتوورى بووه له‌چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عراقدا، بێگومان هه‌موو سه‌ركرده‌و بڕیارده‌رانى سیاسی ئه‌و نه‌وەد و قسور ساڵه ئه‌و هه‌موو فشار و ئه‌گه‌ره نه‌رێنیانه‌یان له‌پێش چاو بوو بۆیه سه‌ربه‌خۆییان وه‌كو (خه‌ونى شاعیرانه) ناوده‌برد، به‌ڵام له‌دروشمه ناوخۆكانى شۆڕشی كوردستان و پێشمه‌رگه‌دا زۆر به‌روونى ئه‌و ئامانجه ده‌هاته به‌رچاو گوێچكه كه ده‌یانفه‌رموو: (یا كوردستان، یان نه‌مان) یاخود (نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن) به‌ڵام له‌سه‌رمێزى سیاسه‌ت و دانوستاندا هیچیان له (ئۆتۆنۆمى راسته‌قینه بۆ كوردستان) و (مافی چاره‌نووسیش) تێنه‌ده‌په‌ڕى كه وه‌كو دوو دروشمى بێ‌گیان وابوون و له‌سه‌ر مێزى دانوستاندا ته‌نها رازیبوون به به‌رده‌وامى ئه‌و لكاندن و داگیركه‌رییه‌وه هه‌بوو كه له‌ساڵى 1921 ه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركه‌وتووانى جه‌نگی یه‌كه‌مى جیهان (ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسی)ه‌كانه‌وه له په‌یماننامه‌ى (سایكس پیكۆ)ه‌وه نه‌خشه‌ى بۆ دانراو به‌زۆر و بێ وه‌رگرتنى راى گه‌لى كوردستان جێبه‌جێكرا.
پار ساڵ له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا بۆ یه‌كه‌مین جار بڕیارده‌رانى سیاسیی جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان، بڕیارێكى مێژووی و حه‌كیمانه‌و ئازایانه‌یان ده‌ركرد، ئه‌ویش بڕیارى سازدانى ریفراندۆم و راپرسی بوو بۆ وه‌رگرتنى بۆچوونى میلله‌ت ئاخۆ له‌گه‌ڵ له‌عراقدا به‌داگیركراوى و لكێنراوى ده‌مێننه‌وه یاخود ئه‌و كۆت و زنجیره هه‌تا هه‌تایه ده‌شكێنن كه زاڵمانه ده‌ست و قاچى نه‌ته‌وه‌كه‌مانى به‌ندكردووه‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌بژێرن؟.
بێگومان له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بریاره كۆك نه‌بوون به‌تایبه‌تى لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن به‌ڵام له‌كۆتایدا ئه‌وانیش نه‌چوونه ژێر بارى ره‌تكردنه‌وه‌ى پرسێكى ئاوا مه‌زن و چاره‌نووسساز و مێژوویی و دواتر هه‌موویان ره‌زامه‌ند و به‌شداریش بوون له‌و رووداوه گه‌وره‌یه‌دا.
گه‌وره‌یی و گرنگی و پێویستى ئه‌م بڕیاره له‌وه‌دابوو كه:
1- وه‌چه‌رخانێكى زۆر گه‌وره بوو چونكه بۆیه‌كه‌مین جار بوو گه‌لى كوردستان له‌ستراتیژیه‌تى مانه‌وه‌و خولانه‌وه له‌بازنه به‌تاڵه‌كه‌ى (ترس و داواكارى شه‌رمنانه)ى ناو
چوارچێوه وێرانكه‌ى ده‌وڵه‌تى عراق ده‌ربچێت و سه‌ربه‌خۆیی بكاته ئامانج و ستراتیژێكى چه‌سپاوى خه‌بات.
2- یه‌كه‌مین جاربوو، گه‌لى كوردستان له‌سه‌ر زۆرینه‌ى خاكی خۆیدا (به‌ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیشه‌وه) ئازادانه به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری عراق و هه‌موو جیهان رابگه‌یه‌نێت كه زۆرینه‌یه‌كى ره‌هاى میلله‌ت له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته‌كردن و به‌راستیكردنى (خه‌ونى شاعیرانه)ى خۆیانن كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و له‌پێناویدا له‌م نزیكه‌ى سه‌د ساڵه‌ى رابردوودا سه‌دان هه‌زار روحیان له‌پێناویدا بوونه قوربانى و ولاتێك سوتماك كرا‌و ترسناكترین چه‌كى كۆكوژ له‌دژیان به‌كارهات و هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌شیان درا.
3- ئامانجه به‌رایییه‌كانى ریفراندۆم وه‌ده‌ست هات كه ده‌نگى ره‌هاى گه‌لى كوردستان بوو( 92.73%)، ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا ماوه كاركردن و خه‌باته بۆ وه‌دیهێنان و پراكتیزه‌كردنى ده‌نگ و داواى ره‌هاى گه‌لى كوردستانه، بێگومان له‌گه‌یشتن به‌و ئامانجه گه‌وره‌یه پێویستیمان به یه‌كڕیزى نیشتمانى و سیاسه‌تێكى براگماتیكیانه‌ش هه‌یه بۆ گونجان له‌گه‌ڵ هاوكێشه سیاسییه‌كانى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى رۆژئاوا‌و و رۆژهه‌ڵات و به‌ڕێكردنى ئه‌م قۆناخه ئاڵۆزه‌ى كه رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست و كوردستانیش تیایدا تێده‌په‌ڕێت.
4- راسته دواى ریفراندۆم زۆر كار و ره‌وشتى دووژمنكارانه له‌لایه‌ن هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى داگیركه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به كوردستانى باشوور و حكومه‌ته هه‌رێمییه‌كه‌ى ئه‌نجامدرا ، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى یاسایی و مێژوویش به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌و ها كه له‌بارو كاتێكى گونجاو و پێویستدا كارا كرایه‌وه‌و كه‌وته بارى پراكتیكى و ده‌وڵه‌تى كوردستانى باشوور هاته بوون!
رابوون له(خه‌ونى شاعرانه) و ده‌رچوون له‌بازنه‌ى داخراو !
هه‌ڵگورد عه‌بدولوه‌هاب جندیانى
100%