Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:18

ئیرهابی نەوشیروان مستەفا بەرەو کۆتایی...

وەڵامێک بۆ هۆشیار عەبدوڵا
پیران ئه‌میر
#7
100%

دەزانم لە دوای وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی لە ناو ئاپۆرای جەماوەری پارتیدا لە سلێمانی نەک تۆ بگرە هەموو هەڵسوڕێنراوو هەڵسوڕاوەکان و بەرپرسی ژورو گروپی ناو خێمەکانیشی توشی شۆک کردوە،ئاخر داری دەستی ئێوە ئیرهابە فیکریە بەجێماوەکەی نەوشیروان مستەفا بوو کە دوای مەرگی لاواز بوو وە پاش وتارە هێمن و وردو ئامانج پێکاوەکەی نێچیرڤان لەرز نەک تەنها خۆتان بەڵکو گردەکەشی گرتەوە. بیرت نەچێ کوشتنی کادرو چالاکانی هێزەکانی دەرەوەی حزبەکەی نەوشیروان لە ماوەی زیاتر لە سی ساڵ و دروستکردنی فایلی بێ بنەما بۆ خودی هاوڕێ نزیکەکانی و دواجار نوسینی کتێبێک لە سەر مام جەلال، هەموو بەرهەمی ئەو ئیرهابە فکریەن و زمانی زبرو بازاڕیشتان بەشێکە لەو ( فەلسەفە) ی نەوشیروان لە گۆڤاری ڕزگاری دەستی پێکرد کە ئێستا تۆو سروە و کاوەو عادل و ..... بونەتە دەهۆڵ کوتی و وازتان لێ نەهێنا تا لە بە دەردێک چوون هەر خۆتان لە خۆتان دەچن . لە باسی گەندەڵی و ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقی،من تەنها دەپرسم لەسەر گردی گەندەڵی و پارەی دامەزراندنی کۆمپانیای وشە وە چۆن ڕووی باسکردنی گەندەڵیت هەیە کە مەگەر دانا ی ئەحمەد مەجی هەڵهاتوی هاوشێوەت بڕوات پێ بکات. بۆ پرسی ئەخلاق هیچ ناڵێم بەڵام گەر کرا بمانبە کۆرسێکی پەروەردەیی لای کۆنە سەرۆک لیستەکەت!! دواجار ئێوە دۆڕان و نەتان گۆڕی،ئێمە دەیبەینەوەو ناچارتان دەکەین خۆتان بگۆڕن،بەڵام لە سلێمانی گەڕێن و چیتر بڕوا بە یاسینی کۆتایی ئیرهابەکەی نەوشیروان بهێنن، تێ بگەن ناتوانن چیتر چینەی تیا بکەن و چەنەی تیا بدەن. 

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.