كاتی خۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن فره‌نسا و بریتانیاوه دابه‌ش كرا و ئه‌و نه‌خشه پڕ كێشه و ئاڵۆزه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كێشرا، زیاتر له قه‌ڕنێك به‌سه‌ر ئه‌و دیزاینه‌دا تێپه‌ڕی، دووباره دیزاین كردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رۆژه‌ڤدایه، دیزاینه‌رانی ئه‌مجاره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فره‌نسا و ئه‌مریكان، به‌ڵام ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌ی قه‌ڕنی رابردوو، چه‌ند فاكته‌ری هه‌رێمیش سه‌رله نوێیه‌وه دیزاین كردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شدارن. یه‌ك له‌و فاكته‌رانه‌یش كه خاوه‌ن پێگه و هێزه كورده.
كورد له توركیا، عێراق، سووریا و ئێران دینه‌مۆی سه‌ره‌كی وه‌رچه‌خانێكی دیموكراتیكی سه‌رده‌میانه‌ن، هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان به دووباره دیزاین كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه كردووه، ناتوانن چاوپۆشی له‌و رۆله گرنگه‌ی كورد بكه‌ن.
ناردنی هێز له لایه‌ن فره‌نساوه بۆ سووریا و سه‌رد بوونه‌وه‌ی رووسیا له‌سه‌ر سووربوون له پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا، ناكۆكییه ستراتیژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان ئێران، توركیا و رووسیا، كاریگه‌رییه بێ راده‌كه‌ی ئێران له‌سه‌ر به‌غدا، هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداربوونی ئیسرائیل له پشتگیریكردن له مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی لوبنان، عێراق، توركیا هه‌مووی ئه‌مانه هه‌وره تریشقه بێ بارانه‌كانی به‌ر له باهۆزن. با له عێراقه‌وه باسی روودانی باهۆزه‌كه بكه‌م: له 12ی مانگی 5دا له عێراق هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، یا ئه‌مریكا ده‌ست پێشخه‌ری ده‌كات و كه‌سێكی به دڵی خۆی له لیستێكی براوه ده‌كاته سه‌رۆك وه‌زیری عێراق، كه‌مه‌یش له لایه‌ن لایه‌نگرانی ئێرانه‌وه قابیلی قه‌بووڵ نییه و دۆخی عێراق شله‌ژاوتر ده‌بێت، یا به پێچه‌وانه‌وه ئێران ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات و پیاوێكی خۆی ده‌كاته سه‌رۆكوه‌زیری عێراق كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه قابیلی قه‌بووڵ نییه و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیش هه‌م بۆ كورد و هه‌م بۆ سوننه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی كێشه و ئاڵۆزی نوێ.
بۆیه ئه‌و عێراقه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوای هه‌ڵبژاردن بۆنیاد بنرێته‌وه، بۆنیاد نانرێته‌وه به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی كه به‌شێكه له پڕۆژه‌ی سیسته‌می نوێ جیهانی، له لایه‌ن زل هێزه كانه‌وه به به‌شداری فاكته‌ره ناوخۆییه‌كان بۆنیاد ده‌نرێته‌وه و رێگه و جێگه‌ی تێیادا بۆ فاكته‌ر ئاینییه‌كان نامێنێت و شتێك به ناوی حكومڕانی به ئایدئۆلۆژیای ئاینی له عێراق نامێنێت، ئه‌مه‌یش به مانای بڕینی ده‌ست و كاریگه‌ری ئێرانه له عێراق.
ئێران كه دژایه‌تی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كورد ده‌كات، له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی عێراق رووبه‌رووی شكه‌ستی ستراتیژیكی ده‌بێته‌وه و به‌مجۆره‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووداوه‌كانی سووریا و لوبنان كه‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه‌یه ئێتر ئێران ناتوانێت ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌مجۆره ئێران په‌راوێز ده‌خرێت.
په‌یوه‌ست به دۆخی عێراقه‌وه، دۆخی سووریایش كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت، له سووریا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له‌و وڵاته له‌گه‌ڵ رژێمی هه‌نوكه‌یی سووریا ئه‌سته‌مه، تاقه چاره‌سه‌ر كه سیسته‌می جیهانی بۆ سووریا ئاماده‌ی كردووه و به‌شێكه له پڕۆژه‌ی سه‌ر له نوێیه‌وه دیزان كردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دابه‌ش كردنی سووریایه، بێگۆمان دابه‌ش كردنی سووریا كاریگه‌ری گرنگی له‌سه‌ر دۆخی عێراق، پێگه و ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت و هاوكات هاوسه‌نگی و هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان ئێران، رووسیا و توركیایش تێك ده‌دات.
ئه‌مریكا كه حاڵی حازر بۆ ئیداره كردن و دیزاین كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شوێنی به‌ریتانیای گرتووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ فره‌نسا سه‌رقاڵی دیزاین كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن، ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئێران و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامگه‌رای توندڕه‌وی توركیایش له ناوچه‌كه‌دا كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مریكا له سووریا وا له رووسیا ده‌كات كه توركیا له نێوان رووسیا و ئه‌مریكادا گیر بخوات و نه‌توانێت بجووڵێت یا بژارده‌یه‌ك بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت، رووسیایش له به‌رامبه‌ر ئه‌مه بێده‌نگی ده‌نوێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه جیهادییه توندڕه‌وانه‌ی له سووریا‌ن و توركیا پاڵپشتییان لێوه ده‌كات به تایبه‌تی ئایدئۆلۆژیای وه‌هابییه‌ت له یه‌ك شوێندا كۆ بكه‌نه‌وه و له ناوی ببه‌ن، چونكه له سیسته‌می نوێ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕِأستدا شوێن بۆ ئه‌م ئایدئۆلۆژیایه دانه‌نراوه و دانانرێت.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆه‌ژه‌یه‌دا كه حاڵی حازر ئه‌مریكا و فره‌نسا سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ جێبه‌جێكردنی، سووریا و عێراق پارچه ده‌كرێن، ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری ئێران به یه‌كجاری له ناوچه‌كه‌دا لاواز ده‌كرێت و ئێران په‌راوێز ده‌خرێت، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیادا دووباره ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سته‌وه بهێنێت، ئه‌وا به‌رنامه‌ی ده‌رخستنی شه‌ڕی نێوان به‌ره‌ی سوننه و شیعه له ناوچه‌كه‌دا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێران كه ئیدیعای سه‌رۆكایه‌تی جیهانی شیعه و توركیا كه ئیدیعای سه‌رۆكایه‌تی جیهانی سوننه ده‌كات، رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌كرێنه‌وه.
رووسیا و ئه‌مریكا له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی سووریا پێكهاتوونه، بێگۆمان ئه‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مریكای رازی كردووه كه له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه پێك وه‌رن، ئیسرائیل و سه‌رمایه‌ی ئیسرائیله، چونكه یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كان كه رۆلی گرنگی له دروستكردنی هاوسه‌نگی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه سه‌رمایه‌ی ئیسرائیله، هه‌ر بۆیه رووسیا و ئه‌مریكایش له پێناو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل له‌سه‌ر پارچه كردنی سووریا رێككه‌وتوونه و رۆژانی رابردوویش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به كورتی دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌وان ناتوانن پشتڕاست بن له‌وه‌ی كه سنووره‌كانی سووریا وه‌كو خۆیان بمێننه‌وه. ئه‌م قسه‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌رگه‌ی لاڤرۆڤ، دان نانه به رێككه‌وتنی رووسیا و ئه‌مریكا بۆ پارچه كردنی سووریا.
تایبه‌ت به عێراقیش، پارچه كردنی سووریا به مانای پارچه كردنی عێراق ده‌بێت، چونكه به گوێره‌ی پڕۆژه نوێیه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مریكا و فره‌نسا پێویسته سوننه‌كانی عێراق و سووریا ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، كورد له عێراق و سووریا ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت.
به كورتی له ناوچه‌كه‌دا گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره و مێژوویی له ئارادایه و فاكته‌رێكی گرنگی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌یش كورده، بۆیه كورد ده‌بێت خۆی بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه ئاماده بكات، كورد ئه‌گه‌ر به دروشمی جیا و به ناسازی نێو ماڵی خۆی به‌ره‌و پیری ئه‌و گۆڕانكارییانه‌وه بڕوات ئه‌وا وه‌كو سه‌رده‌می دابه‌ش كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لایه‌ن فره‌نسا و بریتانیاوه، دووباره زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ كورد و هێزه كوردییه‌كان له ده‌ور یه‌ك ئامانج و مه‌به‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی، ببنه خاوه‌ن یه‌ك ده‌نگ، گوتار و هه‌ڵوێست و ستراتیژی و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت و به‌ره‌ژوه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه سه‌ره‌وه‌ی به‌ره‌ژوه‌ندییه حزبی و تاكه‌كه‌سییه‌كان، ئه‌وا ئه‌مجاره كورد ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێك كه سنووری ده‌ریایشی ده‌بێت. زیاتر له‌مه‌یش كورد له بواری وزه و سه‌ربازیشدا ده‌بێته خاوه‌ن پێگه و قسه.
جا ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر كورد كه ئایا ده‌یه‌وێت وه‌كو قه‌ڕنی رابردوو بن ده‌ست و په‌رته‌وازه و چه‌وسێنراو بێت یا خۆ سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن قسه، ئیراده و بڕیاری خۆی بێت، رێگه‌ی بن ده‌ستی، په‌رته‌وازه‌یی و چه‌وسانه‌وه له نایه‌كڕێزی نێو ماڵی كورد و ناكۆكییه حزبییه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت و رێگه‌ی بوون به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، بڕیار، پێگه‌ی ستراتیژیكی، سه‌ربازی و وزه‌یش له یه‌ك ده‌نگی نێو ماڵی كورد و نه‌ته‌وه‌ییانه بیر كردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كاندا تێ ده‌په‌ڕێت، جا ئه‌مه كورد و ئه‌مه مه‌یدان با هه‌ڵبژاردنی خۆی بكات.