- پارتی لە هەر جێیەك دەسەڵاتی هەبوو، لە هەر شار و ناوچەیەك فەوزای سیاسی و بێ ساحێبی و ئیرهابی فكری لێ نەبوو، بوژانەوە و ئاوەدانكاری بەدیهێنا، سەلماندی كورد دەتوانێ حومكڕانی خۆی بكات و ووڵاتی خۆی پێشبخات، ئێوە چیتان كرد؟
- پارتی بۆ یەكەم جار لە مێژوودا و لە ریفراندۆمێكی سەرتاسەریدا، كۆی گەلی كوردستانی لە دەوری یەك ئامانج كۆكردەوە و سەرباری هەموو پیلان و هەڕەشە و رێگرییەكان، بڕیاری سەربەخۆییخوازی نەتەوەی كوردی سەرخست، ئێوە چیتان كرد؟
- پارتی سەركردایەتی شەڕی پاراستنی كوردستانی كرد و ئەفسانەی داعشی تێكشكاند و خاكی ئازاد كرد و سەری كوردی لە دونیادا بەرزكردەوە، ئێوە چیتان كرد؟
- پارتی بنەمای ئابوری سەربەخۆی داڕشت و بۆیەش كوردستان توانی بەرگەی برسیكردن و بودجە بڕین و گەمارۆی ئابوری بگرێ، ئێوە چیتان كرد؟
- كە لەشكركێشی و پەلاماری جەیش و حەشد و میلیشیا بەرەو كوردستان هات، پارتی بە گیانی رۆڵەكانی دیفاعی لە شەرەف وشكۆی كورد و كوردستان كرد، ئێوە جگە لە خیانەت و خاك فرۆشی و خۆبەدەستەوەدان، چیتان كرد؟
- پارتی لە دوای ریفراندۆم، قەوارەی كوردستانی لەو هەموو هەڕەشە عەسكەری و سیاسی وئابورییە پاراست و هاوكێشەی دژە كوردستانی بە قازانجی كوردستان هەڵگێڕایەوە، بە سێ مانگ ئاڕاستەی فشاری نێودەوڵەتیی لە سەر كوردستانەوە بۆ سەر بەغدا گۆڕی، ئابڵوقە و سزاكانی هەڵوەشاندەوە و رایەڵەكانی كوردستانی لەگەڵ جیهان گرێدایەوە و ( كوردستانێكی بەهێز و یەكگرتوو)ی كردە دروشمی هەموو جیهان، ئێوە چیتان كرد؟
- ئێوە بوون پێكەوە پێشنیازی پاشەكەوتی موچەتان كرد و دواتر خۆتان لێ دزییەوە و بەسەر پارتیدا بەجێتان هێشت. پارتی بوو شانی دایە بەر مەسئولیەت و دواجار هەر پارتی هەڵیوەشاندەوە، ئێوە كە خۆتان ناونابوو (بەرەی گەل) و بەڵام بە (باشبوونی موچەی گەل) پەست و نیگەران بوون، بۆ ئەو گەلە چیتان كرد؟
- هەوڵ و فشارەكانی پارتی، بەغدای گەیاندە ناردنی موچە، ئێوە جگە لە هاندانی بەغدا بۆ ئەوەی موچە نەنێرێ و مەینەتییەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام بن، چیتان كرد؟
- لەوەتای كورد تێدەكۆشێ، لە بەدەستهێنانی مافی لامەركەزییەوە تا حوكمی زاتی و تا فدرالیزم و تا ریفراندۆم و مافی چارەنوس، كامە دەسكەوت لەسەر دەستی غەیری پارتی بۆ كورد بەدیهاتووە؟ بە درێژایی ئەو مێژووە ئێوە چیتان كرد؟
- پارتی بە یەكگرتوویی خۆی و حوكمڕانییەكی بەهێز و بەڕێوەبردنێكی تۆكمە و خزمەتگوزار، وێنەیەكی سەركەوتووی بۆ كورد لە دونیا نەخشاند، ئێوە بە لێكترازان و پاشاگەردانی و شاری بێ ساحێب وفەوزای سیاسی و قسەی بێكردار، جگە لە وێنەیەكی ناشرین و شكستخواردوو بۆ كورد، چیتان كرد؟
- پارتی بە داوای یەكڕیزی و تەنازول لە ماف و پێگە و بەركەوتەكانی خۆی بۆ ئێوە، سەلماندی هێز و پێگە و مەكانەتی بۆ كورد دەوێت نەك بۆ خۆی، ئێوە بە سواڵی كورسی و پۆست و پایە جگە لە حزبخوازی و بەرژەوەندپەرستی و كەمكردنەوە لە عیزەت و شكۆی كورد، چیتان كرد.
- پارتی بە بایكۆتی هەڵبژاردنی كەركوك و رەتكردنەوەی بەشداری لەژێر پۆستاڵی حەشد و حوكمی عەسكەرتاریدا، ئەو واقیعە تاڵەی كەركوكی رەتكردەوە كە هەر ئێوە دروستتان كرد، ئێوە بە بەشداری زەلیلانە جگە لە شەرعیەتدان بە داگیركاریی كەركوك چیتان كرد؟
- پارتی كە وویستی یان هەڵبژاردن بایكۆت بكرێ یان هەموو كورد بە یەك لیست و یەك بەرەی بەهێز و یەكگرتوو بچینە بەغدا، سەنگ و هەیبەت و بەرژەوەندی كوردستانی مەبەست بوو، بەڵام ئێوە كە یەكڕیزیتان رەتكردەوە و وویستتان بە پەرتەوازەیی و لێكترازاوی روو لە بەغدا بكەن،بەو هەڵوێستەتان بۆ كوردستان چیتان كرد؟
- پارتی بۆ شەڕی مافە نەتەوەییەكانی كورد و ژیان و نانی سەربەرزانە بۆ كوردستانێكی یەكگرتووی بەهێز، دەچێتە بەغدا، ئێوە كە جگە لە موچەیەكی زەلیلانە هیچ مافێكتان بە كورد رەوانەدەبینی و داواتان دەكرد كوردستان بەسەر سێ پارێزگادا هەڵوەشێتەوە، بە چ فكر و باوەڕێكەوە دەچنە بەغدا و چۆن دەتوانن دیفاع لە كوردستانێك بكەن كە داواتان دەكرد هەڵوەشێتەوە؟؟.
ئەدی ئێوە چیتان کرد!!
لە بەدەستهێنانی مافی لامەركەزییەوە تا حوكمی زاتی و تا فدرالیزم و تا ریفراندۆم و مافی چارەنوس، كامە دەسكەوت لەسەر دەستی غەیری پارتی بۆ كورد بەدیهاتووە؟
100%