یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ره گرینگه‌کانی سه‌رده‌م له پێناسه‌ی ئازادییه‌کانی گه‌لاندا پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمه ، که له‌م پرۆسه‌یه‌دا گه‌ل ده‌توانێت په‌نجه مۆری ده‌ستی بخاته سه‌ر کاخه‌ز بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی به ئازادانه ده‌رببڕێ، زۆر له میله‌تان به تایبه‌ی دوای ته‌واوبونی یاخود کۆتایی هاتنی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ودووه‌م به ریفڕاندۆم نه‌خشه‌ی وڵاتانی خۆیان خسته سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان ،به‌مه‌ش ئازادانه ژیان و گووزه‌ران له‌سه‌ر خاکی خۆیان فه‌راهه‌م کرد ، ،جا لێره‌دا ئه‌وه بۆمان ڕوون ودیار ده‌بێت که گرینگی ئه‌م پرۆسه‌یه واتا پرۆسه‌ی ریفڕاندۆم هه‌میشه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌که له‌به‌ر ده‌ستی گه‌ل ومیله‌تاندایه ،وه‌ک چۆن دوای نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و ووڵاتانی به‌لکان و چه‌ندین وووڵاتانی دیکه سه‌ربه‌خۆییان به‌دستهێنا ،ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک له‌وڵاتان به‌رگری به‌هێزیان کرد بۆ مانه‌وه‌ی ناسنامه‌یان به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران وه‌ک کڕواتیا و بۆسنه ، له‌ملاشه‌وه تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات وهتد...
له ۲٥\۹\۲۰۱۷ له گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی مێژوویی دێرین وسه‌رده‌م گه‌لی کوردستان هه‌نگاویان به‌ره‌و سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان نا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆیان دیاربخه‌ن ، ئه‌وه‌بوو ۹۳ده‌ر له‌سه‌د بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی خسته سه‌ر کاخه‌زی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ،به‌مه‌ش کوردستان گه‌یشته قۆناخێکی نوێ له سیاسه‌تدا ، چونکه سه‌یری ڕابردوو و مێژووی خۆمان بکه‌ین ده‌بینین جگه له ریفڕاندۆم هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ گرینگمان له‌به‌ر ده‌ستدانیه که به‌یانی به‌خه‌ڵکانی دیکه نیشان بده‌ین ،ئه‌گه‌ر چی ئه‌نفال و کیمیاباران و زینده‌به‌چاڵ کراین ،به‌ڵام ئه‌م کاره‌ساتانه له‌چوارچێوه‌یه‌کی مرۆیی و دوور له نه‌خشه‌ی سیاسی ودیپلۆماسی سه‌یر ده‌کران ،به‌مه‌ش کورد به‌به‌رده‌وامی ده‌گه‌ڕایه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م وه‌ک بڵێی هیچ شتێکی ئه‌و تۆ ڕووی نه‌دابێت .
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه مێژووی ئه‌م ۲۷ ساڵه‌ی ڕابردوودا واتا دوای ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌که‌ی ۱۹۹۱ کورد زۆرجاران چووه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان چ پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رڵه‌مانی کوردستان ، دواتر به‌تایبه‌ت دوای ۲۰۰۳ به‌شداریکردن له په‌رڵه‌مانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئێڕاق ، به‌ڵام چ له ڕووی سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌ت یا ڕووی میدیای جیهانی ئه‌و بایه‌خه‌یان نه‌بوو،چونکه ده‌زانرا له ناخه‌وه گه‌لی کوردستان گرینگی به‌و هه‌ڵبژاردنه ناده‌ن ،ئه‌وه‌ی به‌شداری ده‌کات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که بزانرێت کورد هه‌ره‌دم ئازادانه ڕوو له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌کات و میله‌تێکه وویستی ئازادانه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ۲٥\۹\۲۰۱۷بکه‌ین که سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی خاوه‌نه‌که‌یه‌تی ده‌بینین له‌هه‌موو ئاسته‌کان چ ناوخۆیی و میلی و چ له ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ومیدیاوه بایه‌خێکی گرینگی پێدرا ، گه‌وره‌ی وڵاتان له دانیشتنه فه‌رمییه‌کان باسیان لێوه ده‌کرد، له‌ملاشه‌وه میدیای فه‌رمی و نافه‌رمی جیهان بابه‌تی ریفڕاندۆمیان خستبووه سه‌ر لیستی یه‌که‌می مانشێتی که‌ناڵه‌کانیان چ بیستراو یا بینراو یائه‌وه‌تا خوێندراو..
پرۆسه‌ی ریفڕاندۆم پرۆسه‌یه‌کی گرینگ و چاره‌نووسازه بۆ گه‌لانی دوونیا ، بێگوومان کوردیش له چوارچێوه‌ی ماف و پرێنسیپه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ئه‌م پرۆسه دیمۆکراتیه‌ی به‌جێ گه‌یاند .. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێک بۆ مێژوو بگه‌ڕێنه‌وه نه‌وه‌ک له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ،به‌ڵکو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌تایبه‌ت دوای ڕاپه‌ڕین سه‌رۆک بارزانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانی سیاسی له کوردستاندا باسی له مافی سه‌ربه‌خۆۆ کردووه ، جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی هەمیشە وبە ڕاشكاوانە باسی لە دەوڵەتی كوردستان كردووەولەسەخترین كاتدا پێشنیاری ئەوەی خستۆتەڕوو، كە دەبێت كورد بگاتە مافەكانی خۆی، لە وەڵامی نامه‌یه‌کی بەڕێز جەمال نەبەز دا له 10/4/1996 ، سەرۆك بارزانی دەڵێ:" ئێمە واتا پارتی دیمۆكراتی كوردستان بۆ جێگرەوەی ڕژێمی ئێڕاق پێشنیاری ئەوەمان كردووە كە دەستەواژەی (كۆماری فیدڕاڵی كوردستان) بەكاربهێنرێت و وەك ئاماژەی پێكردووە ئەو پێشنیارە لە ڕۆژنامەی (خەبات) زمان حاڵی پارتی دیمۆكراتی كوردستان لە ڕۆژی 19_7_1994 بلاوكراوەتەوە.
هەروەها بۆ یاسای ڕێبەر ئەوە هەر پارتی پێشنیاری ئەوەی كرد لەجیاتی ووشەی (ڕێبەر) ئەوە دەستەواژەی (سەرۆكی كۆماری فیدڕاڵی كوردستان) بەكاربهێنرێت، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت بەوەی جەنابی سەرۆك بارزانی هەمیشە ئاواتی ئەوەبووە كوردستان وەك دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.هەر لەبەشێكی دیكەی وەڵامەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی دەڵێ:" بەلای منەوە، كە قوتابیەكی بارزانی نەمرم، مەسەلەی كورد یەكە، و كێشەكە لە هەر كۆێ بێ لەیەك جیاناكرێتەوە، بەڵام هەڵومەرجی سیاسی و نێودەوڵەتی وای كردووە كە دەشبێ ڕەچاوی باروودۆخی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی وكۆمەڵگای كوردەواری بكەین،ئەم بۆچونانەی پارتی و سەرۆكی كوردستان لەو كات و ساتانەدا ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت كە پارتی دیمۆكراتی كوردستان ئاواتەكانی هەردەم جێگای متمانە بوونە وجەماوەریش بڕوای تەواوی بە بەڵێن وكار وكردەوەی ئەم پارتەهەیە كە مێژووەكەی پڕە لە سەروەری وتێكۆشان و ڕاستگۆیی.