مانگی ئادار پریەتی لە بیرەوەرییە مێژوویی، سیاسی، و نەتەوەییەکان بۆ میللەتی کورد و وا پێده‌چێت قه‌ده‌ر به‌رده‌وام بێت له نووسینه‌وه‌ی بیرەوەری نوێ له‌م مانگەدا. هه‌روه‌ك داگیركردنی عه‌فرین له هه‌ژده‌مین رۆژی مانگی ئاداری ئه‌م ساڵدا
به‌رخودان و خۆراگری عه‌فرین وه‌ك شانازییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له هزر و دڵی تاكی كوردا ده‌مێنێته‌وه كه جه‌نگێك بووه له نێوان میلله‌تێكی بێ كیان و وڵاتانی خاوه‌ن هێز و ئه‌ندام له ناتۆ. له‌م قۆناغه‌دا به‌شێكی زۆر له ناوچه كورد نشینه‌كان له رۆژهه‌لاتی ناڤین بوونه‌ته گۆره‌پانی جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌لماندنی هێزی وڵاتان، پێشهات و رووداوه‌كانیش وا ده‌رده‌خات هاوكێشه و به‌رنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جارێ خالی بێت له ناوی كورد.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه تێپه‌رێنین به كه‌مترین قوربانی و زیان نه‌گه‌یاندن به ده‌سكه‌وته‌كان، به‌لایه‌ن كورده‌وه له بری هه‌نگاوی سه‌ربازی ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌نگاوی سیاسییه. كه‌واته له‌ناوخۆماندا پێویستمان به بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵی بێده‌نگه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای نوێ... حكومه‌تی هه‌رێم له‌و بیركردنه‌وه بێده‌نگه‌دایه، به ئاشكرا ناخوازێت ببێت به پاشكۆی هیچ لایه‌ك و به‌شێك له گه‌مه‌ی سیاسی زلهێزان به‌ڵكو مه‌به‌ستیه‌تی سه‌ربه‌خۆیانه و به سیاسه‌تێكی میانره‌وانه‌وه سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر بۆخۆی رابكێشێت و دووباره رۆڵ و پێگه‌ی كورد وه‌بیر زلهێزان بهێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كانی عه‌فرین بێ ده‌سه‌ڵاتی نییه یاخود لاواز بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیش نییه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه وه‌كو خۆیی و ئاگادار بوونه له گه‌مه و پیلانی زلهێزان كه ته‌نها چاره‌سه‌ری سیاسی و دیبلۆماسی ده‌توانێت ببێت به‌و كه‌شتییه‌ی كورد له نوقوم بوون نه‌جات بدات و ده‌ربازی بكات. نه‌ك ته‌نها بۆ عه‌فرین، كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ش پێویستیان به‌هه‌مان بێده‌نگی هه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ین به چاره‌سه‌ر كه پێده‌چێت زۆری نه‌مابێت...
نه‌ورۆزانه چی بێت؟
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی و جۆری كه‌شوهه‌وای ناوچه كورد نشینه‌كان، وه‌رزی به‌هار بۆ میلله‌تی كورد هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌نرخه تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌م وه‌رزه‌ی دیاری كردووه بۆ گێڕانی جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆی. به‌هار واتا نوێ بوونه‌وه و دووباره ژیانه‌وه، میلله‌تێكی 50 ملیۆنی كه‌وا له هزر و روحیدا بروای به‌م دوو خه‌سڵه‌ته‌ی وه‌رزی به‌هار هه‌یه و رێزی ده‌گرێت هه‌رگیز نا ئومێدی دایناگرێت. سه‌رده‌م سه‌رده‌می زه‌بر و به‌كارهێنانی تووندوتیژی نییه، سه‌رده‌م سه‌رده‌می خۆ پێناسه‌كردن و ناساندنه به زمانێكی نه‌رم له‌ژێر چه‌تری بنه‌ماكانی مرۆڤ دۆستی و ژینگه دۆستی . نه‌ورۆز ئه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كوردانی هه‌موو جیهان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه ئیتر گرنگه و پێویسته بكرێت به بۆنه‌یه‌كی سیاسی بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به دۆزی كورد و گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان، كه كورد دۆستی ژیان و ژینگه‌یه.
نه‌ورۆزتان پیرۆز.