Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:22

گه‌ڕانه‌وه‌ی کورد بۆ گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی

سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و پێشوازی لێکردنی له‌لایه‌ن که‌سانی سیاسی و ئه‌منی و خاوه‌ن بڕیار هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی گۆڕى
یونس حه‌مه‌د
#7
100%

له ۲٥ ی سیمپته‌مبه‌ری ۲۰۱۷ کورد له گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی دیمۆکراتی جیهانی به هۆش خۆیدا هێنایه‌وه‌ به‌وه‌ی گه‌لێک هه‌یه له‌م ناوچه‌ ئاڵۆزه‌ی جیهان که تائێستا له مافی ده‌وڵه‌ت بوون بێ به‌شکراوه، ئه‌گه‌ر چی دوای ماوه‌یه‌کی که‌م پاش ئه‌م مێژووییه‌ و به‌هۆی خیانه‌تی گرووپی ئۆکتۆبه‌ر کاره‌ساتی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ری لێکه‌وته‌وه‌ ,سه‌ره‌تا وانیشاندرا که‌وا کورد وپرسه‌ مێژوویه‌که‌ی به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی تاریک و ناڕوون و نادیار هه‌نگاوده‌نێت  ، ئه‌گه‌ر چی تاڕادیه‌ک به‌ڵێ وابوو هیچ ئاسۆیه‌کی ڕووناک نه بۆ تاک و نه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی به گشتی نه‌ده‌بینران تاڕاده‌یه‌ک په‌لامار وهێرشه‌کان گه‌یشتنه قۆناخی شکاندنی شکۆی ته‌واوی کۆمه‌ڵگای کوردستانی، چونکه ئه‌وه‌ی له شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ر و ڕۆژه‌کانی دواتر ڕوویداو که‌م نه‌بوون ونابێت به بێ ئه‌رزش لێی بڕوانین به‌سانایش له‌ بیربکرێن .. دواتربه‌هۆی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کان که‌ ڕۆڵی خۆیان له‌م سوونگه‌دا بینی ، به‌هاوکاری چه‌ند ووڵاتێکی خاوه‌ن مۆڕاڵی و ستاندارتی سیاسی وه‌ک فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووباره‌ کورد گه‌ڕایه‌وه‌ گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی و گه‌شته‌ سیاسیه‌کان ئه‌مجاره‌شیان وه‌ک جاران ده‌ستی پێکرده‌وه‌

 چوونی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان بۆ هه‌ردوو وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا پێشوازی لێکردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وگه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ ، له‌به‌رانبه‌ردا هاتنی شانده‌کان بۆ کوردستان هه‌روه‌ها به‌شداریکردنه‌ فه‌رمییه‌که‌ی هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی کوردستان له کۆنگره‌ی به‌رگری وئاشتی جیهانیدا له‌ مۆینشن ساڵانه‌ میوانداری ده‌کات، له‌پاشاندا سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و پێشوازی لێکردنی له‌لایه‌ن که‌سانی سیاسی و ئه‌منی و خاوه‌ن بڕیار هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی گۆڕێ

 لێره‌دا فشار خرایه سه‌ر به‌غدا که ده‌بێت به پیر داواکارییه‌کانی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ بێت ، ئه‌گه‌رنا ئه‌لته‌رناتیڤ له‌لایه‌ن ووڵاتانی جیهانیدا گه‌لک زۆرهه‌ن  بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌کانی سه‌ر سیسته‌می حوکمڕانی به‌غدا زێتر بکه‌ن تاوه‌کو هه‌نگاوه كانى بۆ نزیکبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر خێراتر بکات. بڕیاڕی کردنه‌وه‌ی فرۆکه‌خانه‌ و ناردنی به‌شێک له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران که‌ له مافه سه‌ره تاییه كانى مرۆڤن، ئه‌گه‌ر به دیقه‌ت و ووردبینیه‌وه‌ لێی بڕوانین به‌ڕوونی ده‌بینرێ ئه‌وه‌ بڕیاری به‌غدا نیه ، به‌ڵکو بڕیاره‌که له‌لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه‌ ده‌رچووه‌  حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی ته‌نیا ده‌ست و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به‌کارهێناوه بۆ واژووکردنی ..هه‌موو پێشهات و پێشبینیه‌کان وا خۆیان وێنا وبه‌یان ده‌که‌ن که‌وا ئاینده‌ و دواڕۆژی سیاسی و سه‌روه‌ری بۆ کوردستان زۆر به شێوازێکی بابه‌تی ودیپلۆماسیانه هه‌نگاو ده‌نێن ، کورد ده‌چێته‌وه‌ نێو سیسته‌می حکومڕانی سه‌رده‌م, لێره‌دا هه‌ولێر ئه‌مجاره‌شیان ده‌بێته خانه‌یه‌ک بۆ هه‌وڵه‌ چڕووپڕه‌کانی حکومه‌تی کوردستان چ به‌رانبه‌ر به‌غدا یاخوود له هه‌مبه‌ر ووڵاتانی زلهێز و ئه‌وروپیدا ،ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگ و جێگای بایه‌خی کوردستان و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه وه‌ک ئاماژه‌ پێکرا جیهانی دوای زیاتر له ۱۰۰ ساڵ به هۆش خۆیدا هێنایه‌وه‌ و پرۆسه‌که به زیندووی مایه‌وه‌ و کاریشی له‌سه‌ردا ده‌کرێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.