کاتێک چەند لایەن و کەسایەتی ناوخۆی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ حکومەتی عەبادی بە نهێنی و بە ئاشکرا کۆبوونەوە بۆ شکست پێهێنانی حکومەتی هەرێم ، جگه لەوەی حکومەتی ناوەندیش هەموو رێگایەکی تاقیکردەوە وەک گەمارۆ و دروست کردنی ناڕەزایی لەلایەن ئەو لایانانەی ناوخۆی هەرێم و ئەو کەسانەی کە لەلایەن بەغداوە دەست لە پشتیان دەدرا و بەڵێنیان پێ دەدرا گەر شکست بەم حکومەتە بهێنن ئەوا ئەوان جڵەوی دەسەڵاتی حکومەت وەردەگرن ، بەڵام خەونەکەیان نەهاتەدی و حکومەتی عێڕاقیش لە هەڵەی خۆی تێگەیشت و بۆی دەرکەوت ئەم حکومەتەی ئێستای هەرێم نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات و سەرۆکەکەیشی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە پشتە چونکە کاتێک وڵاتێکی وەک ئەمریکا دێت و بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت پشتیوانی و هاوکاری نێچیرڤان بارزانی دەکەین و لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە فەرمی وەک سەرۆک وڵاتێک پێشوازی لێ دەکرێت ، بۆیە حکوومەتی ناوەند گەیشتە ئەو بڕوایەی کە چارەسەری کێشەکان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ئەنجام دەگات ٫ وەک هەموو جارێکیش کە نێچیرڤان بارزانی تەئکیدی لەسەر ئەوە کردۆتەوە ، چارەسەری کێشەکان تەنها بە دیالۆک گفتوگۆ دەکەنە ئەنجام ٫ بۆیە ئێستا کردنەوەی فرۆکەخانەکان هەر لەو چوارچێوەیە لە ئەنجامی هەوڵ دیبلۆماسی نێجیرفان بارزانی بوو بۆ شکاندنی ئەو تەوقەی کە لەسەر هەرێم دانرابوو
سەرکەوتنەکانی بارزانی
ههندێك لایهن خەونەکەیان نەهاتەدی و حکومەتی عێڕاقیش لە هەڵەی خۆی تێگەیشت