Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 00:57

پارتیەکان ئەوەشیان کرد !

بە خەلکیان دەگووت کە ئەوان دژی یاساکە دەنگیان داوە تا پارچە ڤیدیۆی کاتی دەنگدان بڵاوبۆوە و راستیەکە بەدیارکەوت
ئاسۆ حاجی
#7
100%

 

پەرچەکرداری ئەندامان و دەنگدەرانی پارتی لە بەرامبەر پەسند کردنی یاسای خانەنشینکردنی پەڕلەمانتاران ژمارەیێک تێگەیشتنی نوێی هێنایە ناو ژیانی سیاسی هەرێمی کوردستان کە تا ئەو کاتە شێوازی ناڕەزای دەربڕین و سەرەدەر لەگەڵ کردنی حیزبەکان بەو شێوەیە نەبووە.

دەنگدەرانی پارتی وەک کارێکی دژە باو لە مێژووی سیاسی هەرێمی کوردستان گلەیی و گازەندەکانیان ڕوبەڕوی ئەندامانی فراکسیۆنەکەی خۆیان لە پەڕلەمان کردەوە و نەچوون بەرۆکی ئەندامانی فراسیۆنەکانی دیکە بگرن و خەوشی لێکەوتەکانی پەسند کردنی ئەو یاسایە بە خەڵکی دیکە ساغ بکەنەوە، ئەوەش بەسڤ و پەرچەکردارێکی چاوەڕوان کراوی لەلایەن پەڕلەمانتارانی پارتی بەدوای خۆدا هێنا کە دەکرێ هەمان ئەو وشانەی بۆ هەڵوێستی کادیرانی پارتی بەکارهاتن بۆ هەڵوێستی پەڕلەمانتارانی پارتیش بەکارنهێندرێنەوە لەوەی کە هەڵوێستیان لە فڕاکسیۆنەکانی دیکە جیاواز بوو و ڕاستگۆیانە بە دەنگدەرانی خۆیان گووت کە پەسندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە دەنگی هەموو لایەنەکانی لەسەر بوو بەڵام ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئەوان لەو بەرپرسیارێتیە ڕاناکەن و ڕەخنە و گلەیی خەڵک لە سەروی هەموو ئیعتباڕاتێکی دیکە دادەنێن و لەوێ بەڵێنی ئەوەیان دا کە کار بۆ گەڕاندنەوەی یاساکە دەکەن بەو مەبەستەی کە ئەو مادەیەی هەمواربکرێتەوە بەشێوەیەک کە بەرژەوەندی گشتی وەپێش بەرژەوەندی تاکە کەسی بکەوێ.

ئەوەی پارتیەکان کردیان بە دەنگدەرانی پارتی و پەڕلەمانتارانیان وانەیەکی نوێ و شارستانیانە بوو بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە چەندین ساڵە تەنها تاکە ڕێگایەکیان تاقیکردۆتەوە کە هاندانی خەڵک بووە بۆ کاری توند و تیژی و هەوڵدان بۆ دروست کردنی گرژی و ئاڵۆزی بەڵام ئەوجارەیان پەڕلەمانتارانی پارتی ڕێگایەکی دیکەیان تاقیکردەوە کە بەپیرەوە چوونی داخوازیەکانی خەڵک بوو کە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان شەپۆلەکانی توند و توندتر دەبوون تا ئەو ڕادەیەی کۆمەڵێک دەستەواژە و گوزارشتی زۆر توند لە دژیان بەکار هاتن و وەک تۆمەتبار ناسێندران،لە بەرامبەردا وەڵامی پەڕلەمانتاران بەوشێوەیە بوو کە تێکڕای پڕۆژە یاساکە پێویستیەکی مەزنە بۆ ڕاستکردنەوەی لاباری خواری دارایی لە هەرێمی کوردستان و مەزنترین هەنگاوی جدی بووە بۆ بەرنگار بوونەوەی گەندەڵی و ئەو ناعەدالەتیەی کە هەموو تاکێکی کۆمەڵگای کوردستان باجەکەی دەدات لەگەڵ داننان بەوەی کە مادەی تایبەت بە خانەنشین کردنی پەڕلەمانتاران کەلێنێکە لەو پڕۆژە یاسایەدا ماوە و کار بۆ پڕکردنەوەی دەکەین.

هەڵوێستی پەڕلەمانتارانی پارتی پێچەوانەی هەڵویستی پەڕلەمانتارانی فڕاکسیۆنەکانی دیکە بوو بە تایبەتی ( گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو) کە لە ژوورەوە دەنگیان بە یاساکە دابوو و لە دەرەوەش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بە خەلکیان دەگووت کە ئەوان دژی یاساکە دەنگیان داوە تا پارچە ڤیدیۆی کاتی دەنگدان بڵاوبۆوە و راستیەکە بەدیارکەوت کە ئەوانەی لە هۆڵی پەڕلەمان دانیشتوون دەنگیان بە بەڵێ داوە.

بەگوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی پەڕلەمانی کردوە یاسای خانەنشینی پەڕلەمانتار و پلە تایبەتەکان کە لە ساڵانی رابردوو بە هۆی ململانێی حیزبی و بە شێوەیەکی نا تەندروست بە خەڵک بەخشروان هەموویان هەڵدەوەشانەوە بەڵام بەهۆی دەستکاری کردنی یاساکە و داڕشتنەوەی بەشێوەیەک کە خانەنشینی پەڕلەمانتاران و پلە تایبەتەکان وەک ئیستا یان نزیک لەو بڕەی ئێستا وەری دەگرن بمێنێتەوە کە لەلایەن شەش لێژنەی پەڕلەمان کاری لەسەر کراوە و ئەوەش بووە تاکە مادەی پڕۆژە یاساکە کە ناڕەزایەتی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە،بە گوێرەی زانیاریەکان داڕشتنەوەی ئەو یاسایە بەو شێوەیە بە پێداگیری فڕاکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیێک لە پەڕلەمانتارانی فڕاکسیۆنەکانی دیکە بووە کە وەک مەرجی تێپەڕاندنی تێکڕای پڕۆژە یاساکە بە سەر دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمان فەڕزکردووە.

ئیستا کە پڕۆژە یاساکە گەڕاوەتەوە بۆ هەموارکردنەوەی دەرفەتێکە بۆ لایەنەکانی دیکە شوێن پێی پەڕلەمانتارانی پارتی هەڵبگرن و ئەوجارەیان بەرژەوەندی خەڵک وەپێش بەرژەوەنی کەسی و حیزبیەکانی خۆیان بخەن.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.