عێراق كه بة خراپترین دۆخی سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له مانگی پێنجی ئه‌مساڵ بڕیاره هه‌ڵبژاردن بكات، زۆربه‌ی زۆری چاودێرانی سیاسی و شرۆڤه‌كاران پێیان وایه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراق ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ به‌دى هێنانی ئارامی و هێمنی سیاسی و سه‌ربازی له عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه له عێراقێكی ناسه‌قامگیر و شله‌ژاودا، چۆن ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، دیموكرات و دادپه‌روه‌رانه بكرێت كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ببێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی و سه‌قامگیری سیاسی، سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌گه‌ر سه‌یری بیر‌و هزره سیاسییه‌كانی نێو به‌غدا و پارچه بوون و په‌رته‌وازه‌یی بوونی لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بكه‌ین، زۆر به زه‌قی دیاره كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، دیموكراتیك و یه‌كسان زۆر ئه‌سته‌مه، چونكه شیعه‌كان له نێوان خۆیاندا دابه‌شی سه‌ر چه‌ند به‌ره بوونه و هه‌ر به‌ره و لایه‌نێكیش به‌رنامه و ئامانجی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه له لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمییه‌وه بۆیان ده‌ستینشان كراوه.
هه‌بوونی حه‌شدی شه‌عبیش وه‌كو ملیشایه‌كی چه‌كدار له نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و به‌شداری كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی پێنج‌دا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی زیاتر گۆماناوی كردووه. له ئێستاوه حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانی كه راسته‌وخۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری‌یان لێوه ده‌كرێت سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستنیشان كردنی كاندیدی خۆیانن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیری عێراق، له پاڵ ئه‌مه‌یشدا سه‌رۆكوه‌زیری هه‌نۆكه‌یی عێراق حه‌یده‌ر عیبادی هه‌موو هه‌وڵ وته‌قالایه‌كی خۆی خستووته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیر.
دۆخی سوننه‌كانیش به‌ده‌ر نییه له دۆخی شيعةكان، چونكه ئه‌وانیش په‌رته‌وازه و به‌ربڵاون و هه‌ر لایه‌نێكیان داوای شتێكی جیاواز ده‌كات، بێجگه له پارچه بوون و په‌رته‌وازه بوونی لایه‌نه سیاسییه سوننه‌كان، هاوكات زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگده‌ره سوننه‌كانیش ئاواره‌ن و هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌یشیان به‌م زووانه به‌دێ ناكرێت. چونكه ئاواره سوننه‌كان كه له كوردستانن هێشتا له داهاتووی خۆیان و دابین كردنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خۆیان به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبییان تێیادایه دڵنیا نین و نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان. دۆخی مووسڵ له‌م باره‌یه‌وه باشترین نموونه‌یه، چونكه ئه‌و دانیشتوانه‌ی مووسڵ كه ئاواره بوونه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ مووسڵ، به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، ئاسایش و ئه‌منیه‌ته‌وه دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌غدا و شاره شيعة نشینه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش ناكۆكییه سیاسییه‌كان وایان له خه‌ڵك و ده‌نگده‌ران كردووه كه متمانه‌یه‌كی زۆریان به كاندید و به‌ربژاره‌كان نه‌بێت، بۆیه ناسه‌قامگیری سیاسی، ناله‌باری دۆخی ئه‌منی، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ده‌نگده‌ری شيعةش به گه‌رمی پێشوازی له‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌كات.
له كوردستانیش هه‌ر چه‌ند ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه كرابێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌یه‌وه كه دوای خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركووك و داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستانی له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، پێ ناچێت كورد قه‌بووڵی ئه‌وه بكات كه به‌و دۆخه‌ی ئێستای ئه‌و ناوچانه‌وه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت. چونكه زۆربه‌ی زۆری دانیشتوان یا ده‌نگده‌ره كورده‌كانی ئه‌و ناوچه داگیركراوانه راگوێز كراون و پڕۆسه‌ی ته‌عریب كردن له‌و ناوچانه‌دا دووباره ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش خاڵێكی گرنگه كه ده‌توانێت ببێته رێگر له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، شه‌فاف و دیموكراتیك.
به گشتی دۆخی سیاسی، ئه‌منی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و ئه‌و گه‌مارۆ سیاسی، ئابووری و ته‌ندروستییانه‌ی كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاندوونیه‌تی، وا ده‌كه‌ن كه به گۆمانه‌وه سه‌یری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق بكرێت. چونكه حاڵی حازر زه‌مینه و ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دیموكراتیك له عێراق به‌دێ ناكرێت. نه له بواری یاسایی، نه له بواری سیاسی و ئه‌منیدا، زه‌مینه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی له‌و جۆره له ئارادا نییه.
ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق به‌مجۆره بێت و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو كه‌موكۆرتییه ئه‌نجام بدرن، ئه‌وا نه‌ته‌نیا قۆناغێكی نوێ له عێراق ده‌ست پێ ناكات و عێراق ئارامی و سه‌قامگیری به خۆیه‌وه نابینێت به‌ڵكو، دۆخی هه‌نۆكه‌یی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزبوونی زیاتر ده‌چێت و ئاژاوه و ململانێكانی نێو لایه‌نه‌كان له هه‌ر روویه‌كه‌وه دووباره په‌ره ده‌ستێنن و زه‌مینه بۆ گه‌شه كردن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و نائارامی ده‌ڕه‌خسێت، بۆیه بۆ رێگریكردن له دروستبوونی دۆخێكی له‌م جۆره، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، دۆخی گشتی عێراق ئاسایی بكرێته‌وه، كۆتایی به پڕۆسه‌ی ته‌عریب له ناوچه داگیركراوه كوردستانییه‌كاندا بهێنرێت و دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه و ملیشاكان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ركه‌ون. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌مووی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پێنراون كۆتاییان پێ بێت. به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجامدانی بۆ عێراق باشتره.