دوێنێ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین و، ئه‌مڕۆش جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هاتنه كوردستان، دوایی ئه‌و پیلان و ئابڵوقه عەسکەری و سیاسی و ئابووریه‌ی عێراق به پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی خستیه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كارامه‌یی و ووردبینی و دووربینی سه‌ركرده‌یه‌كی كارامه‌ی ده‌ویست هه‌رێمی كوردستان له‌و پیلان و مه‌ترسییه ده‌ربازكات و هه‌ولێر بكاته‌وه رێڕه‌وی سیاسی و دیبلۆماسی و وه‌فه‌ده باڵاكانی دونیا به‌ڕۆژ بچنه به‌غدا و شه‌ویش له هه‌رێمی كوردستان دیدار و وچان بده‌ن كه ئه‌وه‌ش له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منیه‌وه گرنگی و به‌های خۆی هه‌یه بۆ كه‌سێ كه له ئه‌لف و بێی سیاسه‌ت بزانێ، كه چەند جارێک بەغداد ڕێگری کرد لە سەردانی چەند وەزیرێکی وڵاتانی ئەوروپی بۆ هه‌رێمی کوردستان، كه دیارترینیان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بوو، لێ دواجار و دوای گەشتێکی کورت مەودای بارزانی و گەڕانەوەی بۆ هەولێری پایتەخت، ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممەش وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش سەردانی کوردستانی کردوو لەگەڵ نێچیرڤان کۆبوونەوە، ئەو بەغدادەش کە خەونی خنکاندنی خەڵک و کۆتایی هێنان بوو بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان، خەونەکەی بە هەنگاوە دیبلۆماسیەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە خرایە ناو خاکەوە.
ئه‌وه‌ش بۆ سیاسه‌ت و دیبلۆماسیەت و ووربینی و دووربینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانی لە ماوه‌ی نزیك به چوار مانگدا ڕێبەرایه‌تی تەنگوچەڵەمەکانی کوردستان بکات، تا لە ئەنجامدا رای نێودەوڵەتی بۆ کوردستان گەڕانده‌وه، ئەو باڵانسەی کە به خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر رووخاندبوویان ئێستا نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە وا خەریکە رای نێودەوڵەتی بۆ کوردستان ده‌گەڕێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هەموو هەوڵەکانی بەغدادش دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر خرایە گەڕ بۆ دابڕینی کوردستان لەگەڵ دنیای دەرەوە و دواتریش کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان، هەر لە دوای دەرکەوتنی ئەو هەوڵانەی بەغداش لە ناوخۆی کوردستان چەند هێزێکی ورە ڕوخاو لە کابینەی هەشت کشانەوە، چونکە پێیان وا بوو کوردستان و ئەزموونەکەی کۆتایی هاتووە و ویستیان دوای چوار ساڵ بەشداری لە حکوومەت خۆیان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە، لێ متمانە و توانا و وورد بیری نێچیرڤان بارزانیان لە یاد کردبوو کە لە ماوەیەکی کەمدا ئاریشەکان چارەسەر دەکات و بە سیاسەتی نەرم و هەنگاوی وردی دیبلۆماسی پێش ئەو هێزە ناوخۆییانە بەغدا توشی شۆک دەکات.