Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:20

یادی ئیدریس بارزانی،یادی پێکەوە کارکردن

ئیدریس بارزانی کە کاری بۆ دروستکردنی بەرەی کوردستانی دەکرد لەوە تێگەیشتبوو کە ئەو بەرەیە و سەرکردایەتی کردنی بەبێ مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی وەدی نایێ
ئاسۆ حاجی
#7
100%

ئیدریس بارزانی نەک لە بەر ئەوەی کوڕی مستەفا بارزانیە و یەکێک بووە لە فەرماندە سیاسی و سەربازیە دیارەکانی شۆڕشی ئەیلول و سەرکردایەتی شاندی دانوستانکاری شۆڕش بووە لەگەڵ حکومەتی عێڕاق کە بەیاننامەی یازدەی ئازاری لێکەوەتەوە یادکردنەوەی پێویستە، بەڵکو لەگەڵ ئەوانەشدا ئیدریس بارزانی بۆ یەکەمجار توانی دەستەواژەیەکی نوێ بخاتە ناو کاری سیاسی و بە روحیەتێکی نوێوە هێز وەبەر بزاڤی رزگاریخوازی کوردستانی بێنێتەوە و دەرئەنجامەکەی ڕاپەڕینی کوردستان بێت کە پەڕلەمان و حکومەتی کوردستان مەزنترین بەرهەمیەتی.


ئیدریس بارزانی کۆکەرەوەی هێزە کوردستانیەکان بوو لە ژێر چەتری بەرەی کوردستانی بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی براکوژی و کلتوری یەکتر سڕینەوە بهێندرێت و تێگەیشتنێکی دیکەی نوێ بخاتە ناو دیرۆکی خەبات و تێکۆشانی کوردستان کە ئەگەر یەک حزب نەتوانێ جێگا بۆ هەمووان بکاتەوە بە هۆی بیروبۆچوونی سیاسی و ئایدۆلۆژیا و فکری ئەوە بەرەیەک دەتوانێ کاروانەکە باشتر و بەهێزتر بەردەوام بکات.


ئیدریس بارزانی کە کاری بۆ دروستکردنی بەرەی کوردستانی دەکرد لەوە تێگەیشتبوو کە راگرتنی ئەو بەرەیە و سەرکردایەتی کردنی بەبێ مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی وەدی نایێ بۆیە کە لە براکەی دڵنیا بوو، ئەو یەکەم هەنگاوی بۆ لای تاڵەبانی هەڵگرت و پیشنیارەکەی خستە بەردەمی و پێکەوە توانیان کارەکە سەرکوتوانە تەواو بکەن، رەوان شاد کاک فەلەکەدین کاکەیی بۆی باسکردم کە" ئیدریس بارزانی وازی لە هەموو شتێک هێنا تا بەرەی کوردستانی دروست کرد، چوونکە بڕوای وا بوو کە پێکەوە نەبێ ناتوانرێ ئامانجەکان وەدەست بێن" کاک فەلەکەدین ئەوەشی باس دەکرد کە بیرۆکەی پیکەوە کارکردن لە چوارچێوەی بەرەیەکدا لەلایەن ئیدریس بارزانیەوە بۆ کۆتایی ساڵانی حەفتاکان دەگەڕێتەوە کە درێژەدان بە شۆڕش و بەرنگار بوونەوەی داگیرکەران پێویستی بە هەمووانە،کاک فەلەکەدین کە یەکێک بووە لە نزیکترین کەسەکان لە ئیدریس بارزانی ئەوەشی باسدەکرد کە ئیدریس بارزانی لەگەڵ زۆر لە سەرکردەکان قسەی کرد بوو بەڵام کەمیان بە پیر بیرۆکەکەیەوە هاتن بۆیە ئەو کارە سەری نەگرت تا حزبەکان خۆیان و گەلی کوردیشیان توشی کارەساتی براکوژی کرد و دواتر گەڕانەوە سەر بیرۆکەکەی ئیدریس بارزانی و لە ژێر چەتری بەرەی کوردستانی پێکەوە فێری یەکەمین ئەزموونی پێکەوە کارکردن بوون.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.