Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:49

گه‌رمى کۆبونه‌وه‌کانى ده‌وڵه‌تمه‌دار، له‌ ساردى داڤۆسدا

هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه‌ بوون به‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حكومه‌تى ناوه‌ند ناچار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مل بۆ دانوستاندن كه‌چ بكه‌ن
سه‌نار شێرۆكى
#7
100%

پێده‌چیت له‌ به‌رزترین شارۆچكه‌ى ئه‌وروپا له‌ رووى ده‌ریاو ساردترین و به‌فراویترین شارى ئه‌وروپادا،لاپه‌ره‌یه‌كى تر له‌ مێژووى پر هه‌وراز و نشێوى كوردستان هه‌ڵبدرێته‌وه‌، له‌ كاته‌كدا كۆربه‌ندى داڤۆس به‌رێوه‌ده‌چیت كه‌ ته‌واوى جیهان به‌ گشتى و كوردستان به‌ تایبه‌تى رووبه‌رووى ئاسته‌نگه‌كى زۆر بۆته‌وه‌ و زۆرترین ناكۆكى له‌ جه‌مسه‌ره‌كانى هێز له‌ جیهان له‌ ئارادایه‌ ئه‌وانه‌ش زیاتر له‌ هه‌موو جاره‌ك پشێوییان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ناوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌راوێز خستنى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ لایه‌ن ووڵاتانى زڵهێز لایه‌نه‌كى ترى ئه‌و كێشه‌ سه‌ره‌كییانه‌یه‌، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرینگتر هه‌رێمى كوردستانه‌ كه‌ پاش شه‌ره‌كى قورس ،دژى گه‌وروترین گروپى تیرۆریستى له‌ جیهان و هێرشى به‌لێشاوى ئاواره‌كان له‌ رۆژئاواى كوردستان و ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌كان گرفت و ئاسته‌نگه‌كانى كوردستانى دوو ئه‌ونده‌ كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه‌ كوردستان به‌ به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ روبه‌ره‌ى هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌وه‌ بویه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ زیاتر دان به‌ خۆداگرتنى خه‌ڵكى كوردستان و پلانى تۆكمه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانانه‌ هاته‌ ئاراوه‌.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوردستان له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر روبه‌رووى گه‌وره‌ترین مه‌ترسى بویه‌وه‌ هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ كوردستان زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانى حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئابڵۆقه‌ى سیاسى ئابورى و كۆمه‌لایه‌تى كوردستانى داوه‌،به‌ شێوه‌یه‌ك  كه‌ به‌ نیازى له‌ ناو بردنى هه‌رێمى كوردستان وه‌كوو قه‌واره‌و سیسته‌مێكى سیاسى جیاواز له‌ عێراقدا بوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌رهه‌مى بیره‌كى ته‌سكى حیزبى بوون كوردستانیان به‌ره‌و ئه‌و ئاكامه‌ خراپه‌ برد.

به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌، نه‌بوونه‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى چۆك به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دا بنێن،هه‌ر زوو به‌سته‌ڵه‌كه‌كان توانه‌وه‌ و هاوكێشه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ سوودى كوردستان نه‌خشه‌یان بۆ كێشرا ئه‌وانه‌ش له‌ درێژه‌ى ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ووڵاتانى رۆژئاوایى بوو له‌ وانه‌ش ئه‌ڵمانیا و به‌ڵجیكاو سه‌ردانى پاپ فرانسیس له‌ ڤاتیكان بوو.

هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه‌ بوون به‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حكومه‌تى ناوه‌ند ناچار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مل بۆ دانوستاندن كه‌چ بكه‌ن، له‌ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ گرینگتر سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئێران بوو كه‌ به‌ بانگهێشتى فه‌رمى سه‌ردانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى كردبوو ئه‌وه‌ش له‌ كاته‌كدایه‌ كه‌ كۆمارى ئیسلامى لایه‌نى سه‌ره‌كى هاوكێشه‌ی16 ئۆكتۆبه‌ر بوو.

ئه‌وه‌ كۆتایى ئه‌و هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییانه‌ نه‌بوو به‌ڵكو داڤۆس ئه‌و ده‌رگایه‌یه‌ كه‌ پێده‌چیت زۆر گۆرانكارى تێدا به‌دى بكرێت ئه‌وه‌ش له‌ درێژه‌ى ئه‌و كۆرو كۆبونه‌وانه‌ ده‌بێت سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ گه‌ڵ  وه‌فد ونوێنه‌رانى ووڵاتان ده‌یبێت و پێده‌چیت كه‌ ساردى داڤۆس كاریگه‌رى له‌ سه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ نه‌بیت و حكومه‌تى هه‌رێم و كوردستان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى روونتر ببات.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.