كاتێك نەیارانی گەل هەموو خەونێك ئەوەبوو كە چیتر حكومەتی ناوەندی نەگاتە ڕێكەوتن لەگەل هەرێم ، بەخەونی ئەوەبوون كەچیتر وولاتانی جیهان مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكات، پێیانوابوو كە گەلی كوردستان چیتر دۆستی نەماوەو هەموو جیهان پشگیری حكومەتی عێراق دەكات ،بەلام ئەمرۆ دیمەنەكە بەتەواوەتی پێچەوانەبۆتەوە ئەوەتا سەرجەم سەركردایەتی سیاسی وولاتانی زلهیزی جیهان بەگرنگیەوە پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی ) دەكەن.
كاتێك كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی ) زنجیرەیەك سەردانی بۆ گەلێك لەوولاتانی زلهێزی جیهانی و هەرێمی ئەنجاندا ئاراستەی بیركردنەوەی حكومەتی عێراقیش بەروون و ئاشكرا دیارە كە دەیەوێت لەگەڵ حكومەتی هەرێم بگاتە رێکكەوتن چونكە ئایندەی سیاسی عێراق لەم قۆناغەدا لەهەموو كات زیاتر لەژێر گوشاری نیودەوڵەتیدایە، سەرجەم وولاتانی جیهان بەگرنگیەوە مامەڵە لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكەن و سەرجەم وولاتانی جیهان گوشارەكانیان لەسەر حكومەتی عێراق زیادكردووە بۆ ئەوەی كە مامەلەی راستەوخۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات، لەلایەكی ترەوە سەركردایەتی سیاسی كوردیش بەگرنگیەوە توانی مامەلە بكات و بەرەنگاری ئەو رۆژە دژوارانەبێت كەرووبەرووی گەلەكەمان بووە هەروەها ئەوەی گرنگە لەم قۆناغەدا دپلۆماسیەت و بەتوانای سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی )یە كەتوانی جیهان ناچار بكات مامەلەیەكی زۆر گرنگ لەگەل هەرێمی كوردستان بكەن و هەر لەزنجیرە سەردانەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی ) بۆ وولاتی فەرەنساو ئەلمانیا و کۆربەندى داڤۆس و داوەتە فەرمیەکەى بەریتانیا لەسەر ئاستی جیهانی و پەیوەندییە بەردەوامەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گشت نوێنەر و نێردە دپلۆماسیەكان بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغە تایبەتمەندە ئەوەندەی تر كاریگەری زۆری لەسەر ئاراستەی ناوچەكە دروست كرد و زۆربەی وولاتانی هەرێمی ناچاركرد كە بەگرنگیەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكەن.
لێرە ئەگەر كەمێك لەسەر هەوڵە دپلۆماسیەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی ) بدوێین هەندیك خالی گرنگ هەیە كە دەبێت ئاماژەی پێبكەین یەكەمیان هەولەكانی سەرۆكی حكومەت بۆ ناچاركردنی نەیارانی گەلی كوردستان بوو بۆ ئەوەی كە هەموویان ناچاربوون بەگرنگیەوە مامەلەیەكی وورد لەگەل پرسی سیاسی كوردستان بكەن ئەمەش وایكرد كە گشت وولاتانی جیهان بەناچارییەوە بروانە پرسی گەلی كورد.
لێرەدا دەبێت ئیمە ئەوە بزانین كە نەیارانی كورد خەونیكیان هەبوو كەچیتر حكومەتی عێراقی و وولاتانی جیهان مامەلە لەگەل هەرێمی كوردستان بكەن وئەوان پێیانوابوو كەسەرۆكی حكومەتی ئیراق وسەركردایەتی وولاتە زلهێزیەكانی جیهان هیچ جۆرە مامەلەیەك لەگەل حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكەن بەڵام ئەمرۆ ئەو بابەتە كۆتایی هات چونكە سەركردایەتی سیاسی گەلی كوردستان گەیشتۆتە ئەو ئاراستەیە كە گشت پرسەكان بەشیوەیەكی گرنگ یەكلابكرێتەوە و كاری جدی لەسەر بكرێت ، ئێستاش سەرجەم وولاتانی جیهان دەیانەوێت بەرێگە چارەی دپلۆماسی ئەنجامدانی دانووستان كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند چارەسەربێت سەرجەم ئاراستەكانیش ئەوە دەخەنەروو كەلەنزیكترین كاتدا ئەنجامی ئەو دانووستانە دەردەكەوێت.
شایەنی باسە ئەم هەنگاوە دپلۆماسیانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی ) توانی ئەو خەونەی نەیارانی كورد لەناوبەرێت ، خەونی نەیارانی گەلی كوردستان زیندە بەچاڵ بكات، بۆیە جێگەی شانازییە كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر سەركەوتوانە كارێكی دپلۆماسی ئەنجامدا كە جێگەی سەرنج راكێشان بێت.
بەشدارى کردنى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەکۆربەندى داڤۆس تایبەتمەندى خۆى هەیە لەم کات و ساتەدا کە پیلانگیرى دەکرا پێگەى هەرێمى کوردستان لاواز بکەن کە چى سەرۆکى حکومەت پیلانەکەى قۆستەوە بۆ دەسکەوتێک بۆ سەرکەوتن و بەهێز کردنى هەرێم.