Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:40

متمانە بە نێچیرڤان بارزانی بکەن

هەن بۆ چەواشەکردن، دەیانەوێ لە بەهایی ئەم سەردان و دیدارە کەم کەنەوە
نێچیرڤان بارزانی: لە داڤۆس جارێکی دیکە لەگەڵ عەبادی کۆدەبمەوە
100%

کاوێز مەلا پەروێز دواجار سەرۆک وەزیرانی کوردستان، بە رچاوو کردنی بەرژەوەندیی خەڵک و توانەوەیی بەستەڵەکی پەیوەندییە تێکچووەکانی ژێر گەمارۆیەکی مەترسیدار، سەردانی بەغدایی کرد و دیداریی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق، هەم ریسەکەی بۆ هەندێک حزبی هەڵپەرست کردەوە بە خووری، هەمیش بیانوو بڕیی ناحازانی کرد.

هەن بۆ چەواشەکردن، دەیانەوێ لە بەهایی ئەم سەردان و دیدارە کەم کەنەوە، بە بیانوویی جیا جیا، وەلێ ئەمە بەشێکە لە سەرکەوتنەکانی سەرۆک وەزیران، لە کردنەوەی ئەو گرێ کوێرانەی کە ناحەزان بە مەبەستی خنکاندن بە گەردنی کوردستانیان ئاڵاند بوو، جیاوازیی سەرۆک وەزیرانی کوردستان و ئەوانی تر یەک شتە، کە جیاوزییەکی سادە لە زانین و جەوهەر لە مانا، ئەویش نێچیرڤان بارزانی بەرپرس و بەرپرسیارە، لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە یەخەی حکومەت و کۆی ئەزموونی کوردستانی گرتوەتەوە.

هەر بۆیە هەنگاوەکانی بۆ کوردستانیان سەرکەوتنە، چونکە عەبادیی سەرۆک وەزیرانی لە خۆ بایی ئێراق، کە نمایندەیی ئەجندەیەکی هەرێمایەتی بە بووعدێکی نێودەوڵەتی دەکرد، لە خنکاندنی ئەزموونی کوردستان و لە بەر یەک هەڵوەشاندنی حکومەت و جوگرافیا کارگێرەکەی، مل بۆ گفتوگۆ و دیدار بدات، کە بەرمبەر زمانی گفتوگۆیی کوردستان، زمانی چەک و هەرەشە و رەشکردنەوەی کیانی کوردستانی بوو، بە شکست بۆی دەخوێندرێتەوە، بە تایبەتی کە ئێراق لە قۆناغ و مشتومڕی هەڵبژاردندایە. مل پێدانی بەغدا بۆ دیدار و گفتوگۆ کردن، بەشێکە لەو سەرکەوتنانەی بارزانی، لە سەردەمیی داگیرکردنی ئاسمان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان و برینی مووچە و بوودجەی کوردستان.

لە دوایی ئەم سەردان و دیدارانە، قوناغێکی نوێ دەست پێدەکات، کە بۆ بردنەوە کورد پێویستە، پشتیوانی تیمی حکومەتەکەی بکات و گروپ و حزبەکان، ببنە وزە بۆ حکومەت، بۆ برینی ئەم قۆناغە بە سەرکەوتوویی، گەرەکە هەمووان، بەرژەوەندیی باڵایی نیشتمان بکەینە ستراتیژ و لە چوارچێوەیی ئەقڵی دەوڵەتداریدا بە یەک تیم بۆ سەرکەوتنی کوردستان بچینە گۆرەپانی ململانێ لەگەڵ ئەوانی دی، کە دەیانەوێ مافەکانمان زەوت بکەن، بۆ ئەم قۆناغە، نێچیرڤان بارزانی، باشترینە کە متمانەی پێ بکەین.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.