بۆماوه‌ى زیاتر له 70 ساڵ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له و داهێنانه ئه‌فسوناوییه‌ى كه پێى ده‌گوترا ته‌له‌فیزیۆن بێبه‌شكرابوو ،هه‌موو ئه‌و چالاكییه سیاسى و هونه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى له قۆناغه جییا جیا كاندا ده‌كرانه دیارى بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان، كوردى لێ بێبه‌شكرابوون، ئه‌وه‌ى كه به پچڕ یچڕیش پێى ده‌درا گوزارشتێك نه‌بوو له ده‌ربڕینى هه‌ست و بیر وه‌زرى كورد، به‌ڵكو جۆرێك له ده‌نگ و ره‌نگێكى نا واقیعى به‌ناوى كورده‌وه بۆ خه‌ڵه‌تاندنى كورد نمایش ده‌كران.
به درێژاى 30 ساڵ میدیاى كوردى ته‌نیا ده‌نگێكى دوورى ئه‌شكه‌وته‌كان بوو بیستنیشى له‌و دووره‌وه ئاسته‌م بوو به‌ڵام كاریگه‌ر و گڕدار مایه‌وه و بوو به هه‌وێنى قۆناغێكى پڕشنگدارو پڕ شكۆمه‌ندى شان به‌شانى كایه‌ى سیاسى و پێشمه‌رگایه‌تى.
دواى70ساڵ هه‌نگاوێكى دیكه و قۆناغێكى دیكه له سایه‌ى راپه‌رینى خه‌ڵكى كوردستان هاته كایه‌وه میدیاى كوردى به روحێكى كوردانه، به‌ره‌و به‌رزى هه‌ڵكشا و توانى بكه‌وێته سه‌ر رێره‌وى مێژووى میدیاى جیهانى به‌ڵام به كۆمه‌ڵێك بارى لاسه‌نگه‌وه.
كوردستان تیڤى وه‌ك ره‌چه شكێنێك له بڕیارى قۆناغێكى سه‌خت و دژوارى ئابوررى و سیاسى كه‌وته كۆڕى خه‌باتێكى مۆدێرینى پێشكه‌وتووخواز، وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونیش له سه‌ر ئه‌رزى واقعى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كه‌وته جموجۆلێكى تازه‌ى رۆژنامه‌وانى و هونه‌رى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى.
له 17/1/1999 رۆژى مه‌زنى میدیاى كوردى له سه‌ر خاكى كوردستان هه‌ڵات و موژده‌ى سه‌رهه‌ڵدانێكى تازه‌ى گه‌یانده كاروانى رۆحى رێبه‌رانى سه‌ره‌تاى رۆژنامه‌گه‌رى و رۆژنامه‌وانانى كورد ، ئه‌و رۆژه بو به ده‌ستپێكێكى تازه و ده‌رگا داخراوه‌كانى یه‌ك به دواى یه‌كدا كرده‌وه ، هه‌ست و نه‌ستى كوردستانیانى له چوارچێوه‌یه‌كى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى كۆكرده‌وه .
ئه‌و دامه‌زراوه مێژوویییه بووبه یه‌كه‌م قوتابخانه‌ى مۆدێرن كه ده‌رگاكانى له‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌كى نوێى دواى راپه‌ڕین خسته سه‌ر پشت و گرێكوێره‌كانى بۆ كردنه‌وه ،حه‌زووئاره‌زو و پێویستیه‌كان له خه‌یاڵ و دوره ده‌ستى بون به واقعێكى به‌رجه‌سته‌كراو، وایكرد له كۆتایدا دونیاى ده‌ره‌وه به دیدێكى جیاوازتر له پێشوو بڕواننه كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى .
بۆیه لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم ده‌ستخۆشى و له سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ئه‌وه ده‌زگایه بكه‌م وه سه‌رى رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش دانه‌وێنم كه‌وا گیانیان له رێگه‌ى خه‌باتى میدیاى و رۆژنامه‌وانى ئه‌و ده‌زگایه به‌خت كرد، ده‌ستخۆشیش له خاوه‌نى یه‌كه‌م بیرۆكه‌ى دانانى كوردستان تیڤى ده‌كه‌م .