Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:52

نێچیرڤان بارزانی ڕیفراندۆمی هەڵوەشاندەوە ؟

ماکرۆن و عبادی و تاران و ئەنقەرە و جیهان دەزانن ڕیفراندۆم و بە بڕیار و لێدوان و قسەی هیچ کەس و حکومەت و دادگایەك هەڵناوەشێتەوە
100%

دوای خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر و پیلانی دوژمنانی کورد و جاشەکانی ناوخۆ بۆ کۆتایی هێنان بەئەزموونی حوکمڕانی ناوخۆ و تەسلیم کردنی کوردستان و خستنە ژێرپیی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت دبلۆماسیەت و ئاڵای پیرۆزی کوردستانی گەڕاندەوە پیگەی خۆی لەگرنگترین ووڵاتی ئەوروپا. دیمەنی کۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەکەی هەردوو سەرۆک دیسانەوە خیانەت کاران و ڕاگەیاندنە جاش قەڵەمەکانی زۆنی شڵەقاوی توشی ژان و پێچ کردو دەستیانکرد بەشیکردنەوەی چەواشە کارانەی وتەیەکی سەرۆکی حکومەت و ویستیان دیسانەوە خوینەرەکانیان بگەوجێنن و شەرعیەت بەجاشایەتیە کەیان بدەن .

ماکرۆن و عبادی و تاران و ئەنقەرە و جیهان دەزانن ڕیفراندۆم و بە بڕیار و لێدوان و قسەی هیچ کەس و حکومەت و دادگایەك هەڵناوەشێتەوە . نێچیرڤان بارزانی چی گووت ؟ـ ڕیفراندۆم کۆتایی هاتوە ، ڕاستە ڕیفراندۆم ئیوارەی ۲٠۱۷/۹/۲٥ کۆتایی هات ، پێشوازیمان لە بڕیاری دادگای فیدراڵی کردوە ، پێش چەن ڕۆژێك بەزمانی کوردی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەهەولیر گوتی پیشوازیمان لە بڕیاری راڤەی دادگا بۆ بەندی یەکەمی دەستور کردوە ، باوەڕمان بەیەک پارچەیی عیراق هەیە لەسەر بنەمای فیدراڵی و دیموکراسی و جێ بەجێکردنی دەستور، ئەو دڵنیایە عیراق دیموکراسی نابیت و دەستور جێ بەجێ ناکات و یەکگرتووی عیراق لەدرۆیەک زیاتر هیچی دیکەنیە.

 ئیمە لەگەل سەقامگیرین و ئامادەین بۆ گفتوگۆ ، بۆئەوەی بەفەرەنسا و جیهان بڵیت ئێمە باوەڕمان بەدیموکراسی و دانوستانی ئاشتیانە هەیە . ماکڕۆن سەرۆکی فەرەنسا چی گووت ؟ ـ بەشێوەیەکی پڕۆتۆکۆڵی و فەرمی هاوشێوەی عەبادی پیشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و زمانی کوردی نوسی و ئاڵای کوردستانی دانا .

 پشتگیری لە عێراقیکی یەکگرتووی پابەند بەدەستور و فیدراڵی و دیموکراسی دەکەین،پشتگیری کوردستانیکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەین واتە خەونی پارێزگا و دابەشکردن بۆ قەبر ، دەبێت عێراق خاڵ بەخاڵی دەستور جێ بەجێ بکات ، دڵنیابن جێ بەجێی ناکات، دەبێت عێراق مادەی ۱٤٠ جێ بەجێ بکات، دڵنیابن نایکات .

دەبێت عیراق میلیشیاکان و حەشدی شەعبی لەناوچە جێ ناکۆکەکان بکشینیتەوە ، واتە ئەو ناوچانەی عێراق داگیری کردوون ئەمری واقع قبول نیە ،دەبێت داهاتی عێراق بەیەکسانی دابەش بکرێت و مافی هەموو نەتەوەکانی عێراق بدرێت ، دەبێت عه‌بادی دەست بەگفتوو گۆ بکات .

ئێمە ئەمرۆ بەشیوازیکی فەرمیی پێشوازیمان لە حکومەتێکی شەرعی کرد ، ئەوانەی زەڕەیەك لەزمانی دبلۆماسیەت و دیوی شاراوەی سیاسەت تێ دەگەن دەبێت چاوەڕوانی ڕوداوەکانی دواتر بن و ڕیفراندۆمیش پاسەپۆرتی دەوڵەتی کوردیەو لەگیرفانی کورد دایە بۆ هەر دەرفەتێک بۆکورد بڕەخسێت بەکاری دەهێنێت، باجاش قەڵەم و کوردە خۆ بەکەم زانەکان بەو ژانەوە بمرن ، کوڕانی بارزانی خاوەنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردن و بۆ هیچ شتیک سازشی لەسەر ناکەن .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.