Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 20:43

وزەیی دوو لایەنەی نێچیرڤان بارزانی

به ناردنی پەیام بە رێگەی نێردەکانیان بۆ سەرۆک وەزیر، کە دواینیان پەیامی وەزیری دەرەوەی وڵاتی چین بووە، پشتیوانی جیهانی دەرەوە مسۆگەر دەکەین
100%

 لە ژیانی سیاسی و حزبی کوردستان نموونە زۆر هەن، باش یان خراپ، تەجرووبەی حووکمداری ئەم به‌شەی کوردستان زادەی ئەزموونی کوردە ئەمەشیان باش یان خراپ. کورد دوو گرفت و ترسی سەرەکی هەبووە، یەکیان نا رێکی ناو ماڵە شێواوەکەیەتی، دوو چاوی لە پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووە، کە زۆر جار و لە زۆر قۆناغ پشتی لێکراوە.

دوای ئەم کەوتنەی 16ی ئۆکتۆبەر و پشتێکردنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لێکترازانی نێو ماڵی کوردستانی، کورد پێویستی بە خۆداچوونەوەی ورد هەیە، دەبێ تەرکیزی کورد لەسەر بە هێزکردنی پایەکانی حوکمڕانی بێ و بۆ بە دەنگەوە چوونی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی کە ئێستا دەوڵەتە گەورەکانی جیهانیش بە رێگەی پەیوەندی راستەوخۆی تەلەفۆنی و ناردنی پەیام بە رێگەی نێردەکانیان بۆ سەرۆک وەزیر، کە دواینیان پەیامی وەزیری دەرەوەی وڵاتی چین بووە، پشتیوانی جیهانی دەرەوە مسۆگەر دەکەین، ماوە پشتیوانی نێوخۆیی بۆ ئەم قۆناغە و تێپەراندنی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی یەکگرتوویی نیشتیمانی حکومڕانی یەکمان خاتەوە،کە ئەمەش بە پەسەندێتی نێچیرڤان بارزانی لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پارتەکانی نێوخۆیی خەریكه‌ بەری دەبێ.

ژیریی لە بەرێوەبردن رەچاوو کردنی بەرژوەندیی باڵای نیشتیمانی و درککردن بە مەترسیەکانی قۆناغەکە نێچیرڤان بارزانی ئاراستە دەکات، کەسی جێگە پەسەند ومتمانە پێکراووی هەموو لایەنەکان بێ، لایەنە سیاسیەکان دەتوانن وزە بە دامەزراوەی حکوومڕانی بدەن و لە ناو ئەجێندای ئەم حکومەتە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانێتی، شوێن خۆیان بگرن و کوردستان لە هەرەشە و مەترسیەکان دوور خەنەوە، کە مەترسی و هەرەشەکان بۆ سەر هەموو لایەک جددیی و وەک یەکە.

بۆیە وزەیی دوو لایەنە هەم ناوخۆیی و هەم دەرەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی و ستافەکەی لە حکوومەتی کوردستان دەتوانێ بمانگێرێتەوە قۆناغی پێش هاتنی داعش. هەولێر 29\11\217

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.