1 –هه‌وڵبده له گۆرانكاریه‌كانی منداڵه‌كه‌ت تێبگه‌یت كه قۆناغی هه‌رزه‌كاریه‌و چاڵاكی زۆر ده‌بێت یان خاو بێ ده‌نگ و مات ده‌بێت فشاری زۆری لێ مه‌كه .
2-هانی بده خۆی خشته‌یه‌ك بۆ خۆی دابنێ بۆ خوێندن و سه‌یركردنی تلفزیۆن یاری كردن له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانی .
3-بزانه منداڵه‌كه‌ت حه‌زی له چ شتێكه (هیوایه‌ت ) هاوبه‌شی بكه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حه‌زی له‌سه‌یركردنی تۆپێن بوو تۆش له‌گه‌لی به بۆ ئه‌وه‌ی رێگا بدات له وانه‌كانیش هاوبه‌شی بكه‌یت ببنه هاورێ نه‌ك دژی هانده‌ری تیپه‌كه‌ی ئه‌و بیت كچیش به هه‌مان شێوه بۆ دایك و باوك جیاوازی نیه .
4- به‌رنامه‌ی خه‌وی هه‌بێت زوو نوستن زوو له خه‌وهه‌لستان ووزه‌ی پێ ده‌به‌خشێت بۆ قوتابخانه .
5-به‌رده‌وام هانی بده و ده‌ست خۆشی لێبكه به‌رپرسیاریتی پێ بده كاتێ حه‌زی له كاری ماله‌وه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا خۆش بكات هانی خوێندنی بده‌یت .
6-هیچ كاتی به‌راوردی مه‌كه به كه‌سانی دیكه‌ی و هاوپۆله‌كانی یان خزمه‌كانی به‌رده‌وام باشه‌كانی باس بكه وه‌كو ئه‌وه ی مامۆستا فلان تۆی زۆر به‌دله یان به‌رێوه‌به‌ر له كاتی كۆبوونه‌وه ستایشی تۆی كرد یاخود چۆن ده‌ست خۆشی و ئافه‌رینی لێ ده‌كه‌یت له كاتی به‌ده‌ست هێنانی نمره‌ی باش بۆنمره‌ی نزمیش دلخۆشی بكه و هاورێی به كه جارێكی دیكه زۆر باشتر ده‌بێت له جیاتی سه‌رزه‌نشتكردنی.
7- باشترین رێگا بۆ كۆنترۆلكردنی ده‌رسه‌كانی باشتره له دووای گه‌رانه‌وه‌ی له قوتابخانه و دووای پشوێكی دوو كاتژمێری مراجعه‌ی ده‌رسه‌كانی ئه‌مرۆی بكات كه خوێندوویه‌تی دووای پشوێكی دیكه ئه‌وسا خۆی ئاماده بكات بۆ وانه‌كانی به‌یانی به‌پێی خشته‌ی وانه‌كان .
8-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت هه‌ر حه‌زوو ئاره‌زوێكی دیكه‌ی هه‌بوو رێگای پێ بده به پێی كاتی دیاریكراو مماره‌سه‌ی بكات .
9-ئه‌گه‌ر منداله‌كه‌ت پۆلی 12 ئاماده‌یی بوو ترس و نیگه‌رانی هه‌بوو ئه‌مه شتێكی ئاساییه به‌سه‌ر ده‌چێت ئه‌گه‌ر ووتی توشی له بیر چوونه‌وه هاتووم ئاسایه ته‌نها پلان و كات دابه‌شكردنی هه‌بێت به‌سه‌ر ده‌چێت .
10-ئه‌و منداڵانه‌ی له ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك وانه به توانا نه‌بوون ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كانی كه له و مادده‌یه به‌توانان وانه كه بخوێنێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت .
11- هه‌ركاتی هه‌ستت كرد منداله‌كه‌ت بێ تاقه‌ته و حه‌زی له خوێندن نیه ، به‌رپرسیاریه‌تی پێ ببه‌خشه له ماله‌وه رۆلی سه‌ركرده ببینێ له جیاتی فشار خستنه سه‌ری .
12- خۆت دوور بخه‌ره‌وه له شه‌رو هه‌راو ئاژاوه‌و ده‌نگه ده‌نگ به تایبه‌تی له نێوان دایك و باوك چونكه كاریگه‌ری خه‌راپی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی منداله‌كه‌ت به تایبه‌تی پۆلی 12 .
13- منداله‌كه‌ت فێر بكه ته‌ركیز ی هه‌بێت له ناو پۆڵ و هه‌موو تێبینه‌كانی مامۆستای بابه‌ت بنووسێته‌وه .به‌م كاره زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر له بیر چوونه‌وه .
14- ئه‌گه‌ر منداله‌كه‌ت له وانه‌یه‌ك خه‌راب بوو له تاقیكردنه‌وه‌ی مانگانه نمره‌ی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا لای خزم و كه‌س و كاری باس مه‌كه .ته‌نها دوو به‌دوو باسه بكه بزانه كێشه چیه ؟
15- له ماله‌وه ته‌نها یه‌ك كه‌س سه‌رپه‌رشتی و لێپرسینه‌وه له خوێندن و شێوازی خوێندنی بكات ، دایك یان باوك یان خوشكی یان برای گه‌وره ، نه‌ك هه‌موویان ببنه خاوه‌نی به‌رده‌وام لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن . ئه‌مه ده‌بێته بێزاری منداله‌كه هه‌رچه‌نده له ئاماده‌یش بێت . به‌ڵام ده‌كرێت هه‌موو پاداشی بكه‌ن و ده‌ستخۆشی لێ بكه‌ن ئه‌مه ووزه‌ی ئه‌رێنی پێده‌به‌خشێت حه‌زی به‌رده‌وامی ده‌بێت له خوێندن .
ئه‌گه‌رمنداڵه‌که‌ت له قۆناغی(7 تا 12 )ئاماده‌یی حه‌زی له خوێندن نه‌بوو دایک و باوک چی بکات ؟
منداله‌كه‌ت فێر بكه ته‌ركیز ی هه‌بێت له ناو پۆڵ و هه‌موو تێبینه‌كانی مامۆستای بابه‌ت بنووسێته‌وه
100%