له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای هه‌ر بارودۆخێك ، میدیا به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ر دابه‌ش ده‌بێت، له‌روواڵه‌تدا هه‌ردولایان وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ئه‌وان راستن و به‌رامبه‌ره‌كانیان هه‌ڵه‌ن .
لێره ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵك و شرۆڤه‌كردنیان ده‌بێته دادوه‌ر بۆ هه‌ڵاوێركردنی ئه‌وه‌ی كامیان راسته، یاخود ئایدۆلۆژی سیاسی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا جارێكی دیكه به‌سه‌ر دووبه‌ره یاخود زیاتر دابه‌ش ده‌كات.
خستنه رووی رووداوه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه و روویانداوه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسان ئاوا ده‌خرێنه‌روو یان به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌زگاكه هه‌یه‌تی ئه‌یخه‌نه‌ڕوو، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بخرێته‌ڕوو هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێك نایێته پێش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌و به گوێره‌ی سیاسه‌تی ده‌زگاكه كاربكات ئه‌وا گرفت دروست ده‌بن، سه‌رلێشێواوی بۆ بینه‌ردروست ده‌كه‌ن، هاوكات له‌بنه‌مای پیشه‌یی كاركردنیش لاده‌ده‌ن .
دوو نمونه بۆ به‌راورد كردنی دابه‌ش بوونه‌كه به‌سه‌ر دووبه‌ره ده‌خه‌مه‌ڕوو : یه‌كه‌میان، خیانه‌تی كه‌ركوك و شه‌ڕ كردنی پردێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، هه‌ندێك میدیا نه‌خستنه‌رووی خیانه‌ت و نه‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه به‌شێك نه‌بوون له سیاسه‌تی ئه‌وان به‌لای دانه‌ده‌چون یاخود زۆر به‌ساده‌یی به‌سه‌ری داده‌رۆیشتن .
دووه‌میان: ئه‌و روداوانه‌ی له په‌رله‌مان روویاندا زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كرا و ده‌زگاكانی وابه‌سته‌بوو به‌و په‌یڕه‌وه درێغیان له‌وه نه‌كرد چه‌نده ئه‌و كاره‌یان ناپیشه‌ییه ،ته‌نها ئه‌وه‌یان كرد كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌وان ده‌گونجا.
له‌به‌راوردكردنی ئه‌و دوو روداوه ئه‌نجامێك وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت ، ئه‌ویش نا ئه‌كادیمی بوونی به‌شێك له میدیای كوردیه به پابه‌ند بونیان به‌و ئاڕاسته سیاسیه‌ی كه ئه‌وان ئاڕاسته ده‌كات، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌دوای خۆی دادێنێت، چونكه له مخاته‌به‌كردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ین راستگۆنابن، به‌ریه‌ككه‌وتنی خراپ رووده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش نا سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆی دادێنێت ، لێره ئه‌ركی په‌یامنێر ئه‌وه‌یه پێویسته هه‌ر په‌یامنێرێك به پره‌نسیپه‌كانی ئاكاری میدیایی پابه‌ندبیت ئه‌مه‌ش له‌م رووانگه‌یه‌وه‌یه خاڵی ده‌ست پێكه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی پیشه‌گه‌ری دروست و ره‌چاوكردنی بابه‌تی بوون و راستگۆییه له‌كاری میدیادا ئه‌مه‌ش واده‌كات رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینێت و له‌كاره‌كه‌شی سه‌ركه‌وتوبێت .