هه‌رێمی كوردستان دوای راگه‌یاندن و سه‌ركه‌وتن و پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه‌ی له ریفراندۆم دوو جۆره هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، هه‌ره‌شه‌ی یه‌كه‌م: هه‌ره‌شه‌ی سه‌ربازییه، هه‌ره‌شه‌ی دووه‌م هه‌ره‌شه‌ی ئابورییه. له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین شیكاریك بۆ هه‌ره‌شه سه‌ربازییه‌كان بكه‌ین. دیاره كه هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سێ وڵاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ره كه وڵاتانی عێراق و ئێران و توركیایه.
هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی عێراق
دیاره كه عێراق له عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و كورد و ئاشور و توركمان و چه‌ندین تایفه‌ی دیكه پێكدێ. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌سه‌ڵاتی تایفه‌ی شیعه‌ی به‌سه‌ردا زاڵه بۆیه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به كورد ته‌نها تایفه‌ی شیعی و كه‌مێكیش له عه‌ره‌به شۆڤینی و به‌عسیه قه‌دیمه‌كان له مه‌یداندا ده‌میننه‌وه، چونكه نه توركمان و نه ئاشوری و نه تایفه‌كانی دی دژ به كورد شه‌ڕ ده‌كه‌ن، نه باوه‌ڕیشیان به‌و شه‌ڕانه هه‌یه.
سوپای عێراق ئه‌و سوپایه‌ی پێشان نه‌ماوه كه له ساڵی 1920 ه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌و سوپا به‌هێزه‌ی جارانی عێراق به بڕیارێكی برێمه‌ری حاكمی پێشوی عێراق هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، ئه‌و سوپایه‌ی جاران سوپای ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی ده‌سه‌ڵات سوننی زاڵ و به جه‌ربه‌زه بوو، به‌ڵام ئێستا سوپایه‌كی بێ ئه‌زموون و بێ چه‌ك و تفاق و شێوه میلیشیایی و بێ پره‌نسیپه. ته‌مه‌نی ئه‌و سوپایه ده دوازده ساڵێكه و له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عاش و مه‌حسوبیه‌ت و خوین و خزمایه‌تی و تایفه‌گه‌ری دامه‌زراوه. ئه‌و سوپایه مانددوه، هێز و وزه‌ی له‌به‌ر بڕاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ساڵێكه له‌گه‌ڵ داعش له شه‌ڕێكی بێ‌ئامان دایه و به هه‌زاران كه‌سی لێكوژاروه و هه‌زارانیان سه‌قه‌ت و بریندار و له په‌لویۆ كه‌وتوه. ئه‌و سوپایه بوه‌ته بارێكی قوڕس به‌سه‌ر ئابووریه وێران قه‌رزاره‌كه‌ی عێراق و تا ئێستاش وه‌ك نه‌هه‌نگێك ئابوری عێراق لووش ده‌دا. خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی عێراق، كه سوپا هه‌ر له‌و خه‌ڵكه‌وه دروست ده‌بێ، نه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ ده‌كه‌ن، شه‌ڕ ژیانی لێكردونه‌ته كابوس و دێوه‌زمه، شه‌ڕی عێراق-ئێران كه تا ساڵی 1988 هه‌شت ساڵی خایاند، پاشان شه‌ڕی عێراق - كوێت، دواتر شه‌ڕی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان -عێراق دواتر شه‌ڕی نیوه‌خۆیی دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری عێراق، پاشان شه‌ڕی روخاندنی رژێمی سه‌ددام له 2003 پاشان شه‌ڕی داعش كه تا ئێستا به‌رده‌وامه!
ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كردن، هه‌موویان له به‌رژه‌وه‌ندی كوردن كه سوپای عێراق ناتوانێ هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێم جێبه‌جێ بكات، شه‌ڕیش به‌رپا بكات شه‌ڕێكی سه‌ركه‌وتوانه نابێ و دۆڕان و شكست ده‌بێته مۆركی نێوچه‌وانیان.
هێزیكی تری سه‌ربازی له عێراقدا هه‌یه كه له چه‌ندین میلیشیای سه‌ر به گروپ و حوسه‌ینیه و حیزبه شیعییه‌كان له عێراقدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقی و له‌سه‌ر فه‌توای ئیمام سیستانی دامه‌زراوه، كه پێیانده‌ڵێن (حه‌شدی شه‌عبی: كه به كوردی پێیده‌ڵێن گه‌له‌كۆمه).
ئه‌م گه‌له‌كۆمه‌یه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی پێی بڵێن سوپا بۆیه هه‌ر به ناوی میلیشیا (گروپی چه‌كداری) ده‌مێنێته‌وه. له نیو ئه‌م گه‌له‌كۆمه‌یه‌دا چه‌ندین لایه‌نی توندڕه‌وی و خوینگه‌رم هه‌یه و چه‌ندین لایه‌نی نۆرماڵیش هه‌ن كه ته‌عه‌سسوبه شیعییه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و رادده‌یه‌ی شه‌ری كورد به ڕه‌وا بزانن. ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه له رووی سه‌رپه‌رشتی كردنیه‌وه سه‌ر به ئێرانه له ڕێی قاسم سلێمانییه‌وه، كه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر شه‌ڕی كورد بكه‌ن، ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دروست ده‌بێ له‌لایه‌ن سه‌ركرده شیعه‌ییه‌كانی ئینتیمایان بۆ عێراق و مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق هه‌یه.
هه‌روه‌ها كاتی خۆی سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم فه‌توای حه‌رامكردنی شه‌ڕكردنی شیعه‌ی له‌گه‌ڵ كورد داوه و ئیمام سیستانیش ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه نابێ شیعه شه‌ڕی كورد بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه بكات ئه‌وا حه‌شدی شه‌عبی - باڵه ئێرانیه‌كه‌ی به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی لێدێ كه گروپێكی موته‌مه‌رریدی له یاسا ده‌رچوو رووبه‌ڕوی هه‌رێمێكی دانپێدانراو ببێته‌وه كه ئه‌وسا نه‌ك هه‌ر پشتگیری ناكرێ به‌ڵكو سه‌ركوتیش ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م گه‌له‌كۆمه‌یه خۆی به ئامانجی ئه‌وه دامه‌زراوه شه‌ڕی عه‌لی و مه‌عاویه و حوسێن و یه‌زید له‌گه‌ڵ داعش بكات، كه داعش لوتكه‌ی نوینه‌رایه‌تی یه‌زیدیزم و ئه‌وانیش نوینه‌رایه‌تی حوسینیزم بكه‌ن! به‌ڵام خۆ كورد نه حوسێنیزمه و نه یه‌زیدیزم! كێشه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك تائیفی، كه‌واته ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌رپا بكه‌ن ده‌بێته شه‌ڕی حوسێنیزم له‌گه‌ڵ كورد! له كاتیكدا كورد له‌وان پتر ئیمام حوسێنیان خۆش ده‌وێ. شه‌ڕێكی بێ مه‌عنا به‌رپا ده‌كات كه هیچ پره‌نسیپ و بنه‌مای نیه.
ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه، زۆرینه‌یان خه‌ڵكانێكی غه‌ریب و به‌سته‌زمان و ره‌شوڕوت و لێقه‌وماوی ده‌ست داعش و له ترسی ئه‌وه‌ی داعش نه‌یكوژێ روویان له به‌رگریكردوه له‌چێر ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی. ئه‌و غه‌ریب و به‌سته‌زمانانه نه ته‌دریبی عه‌سكه‌ریان دیوه نه شه‌ڕیان دیوه نه ئیستیعدادی جه‌سه‌دی و پلانی سه‌ربازیان هێنده به‌هێزه، ئه‌وه‌ی هه‌یانه نه‌یانه روحیه‌تیكه له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌توا په‌یدایان كردوه كه حه‌ز ده‌كه‌ن شه‌هید بن و بچنه لای ئیمام حوسێن!
ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه هیچ پاساوێك و بنه‌ماو شه‌رعه‌تیكی نیه كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه شه‌ڕ له دژی كورد به‌رپا بكات.
ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه به بڕیارێك دروست بوه و به بڕیارێكیش كۆتایی دێ، واته گه‌له‌كۆمه‌ییه‌كه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی موئه‌ققه‌ت دامه‌زراوه، ناتوانێ شه‌ڕی درێژخایه‌ن بكات و هه‌ركاتێكیش سوپای عێراق خۆی گرته‌وه ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه په‌رشوبڵاوه‌ی پێ ده‌كرێ.
ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه خاوه‌ن چه‌كی قوڕس و ته‌كنیكی سه‌ربازیانه‌ی هێنده به‌هێز نیه، میلیشیایه‌كه كه خاوه‌نی ده‌ببابه و دۆشكه و قه‌نناس و كلانشیكۆف و روممانه و قازیفه و نازوور له‌یلی و چه‌ند چه‌كێكی ترن كه پێیان ده‌ڵێن چه‌كی هیزی مه‌شات، خاوه‌ن هیزی هه‌لیكۆپته‌ر و ته‌یاره‌ی حه‌ربی نین. كه‌واته هه‌ر شه‌ڕێكی بیكه‌ن هه‌ر ده‌توانن شه‌ڕی مه‌شات بكه‌ن و هیچی تر نا!
ئه‌و خاڵانه‌ی باسمان كردن ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ناتوانن شه‌ڕ به‌رپا بكه‌ن، به‌رپاشی بكه‌ن شه‌ڕێكی دۆڕاو ده‌كه‌ن.
هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی توركیا
باسمان كرد كه عێراق به سوپا و به حه‌شدی شه‌عبی و به خه‌ڵكه شۆڤینی و به‌عسیه كۆنه‌كان و به سوننه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌كانیشه‌وه له‌و ئاسته نین بتوانن به‌رگه‌ی شه‌ڕێكی دیكه بگرن.
توركیا خاوه‌ن هیزێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌یه و سوپایه‌كی به‌هێزی هه‌یه و ئاماده‌شه بۆ جه‌نگ، به‌ڵام چۆن ده‌توانێ شه‌ڕی سه‌ربازی له دژی هه‌رێم بكه‌ن؟
دیاره كه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وه ناده‌ن سوپای وڵاتێك بچێته نیو خاكی وڵاتێكی دیكه‌وه، چونكه پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و ته‌واوی وڵاتانی دنیا له یوئێن بڕیاری له دژیدا ده‌رده‌كه‌ن، نموونه‌ی داگیركارییه‌كه‌ی عێراق بۆ كوێت له‌به‌رچاوانه كه به چ تراژیدیایه‌ك بۆ عێراق به كۆتا گه‌یشت.
كه‌واته ته‌نها ده‌توانێ له رێگه‌ی كلكه‌كانیه‌وه ئه‌و شه‌ڕه به‌رپا بكات، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌شی پێده‌كرێ؟ ئه‌گه‌ر پێی بكرێ له كوێ پێی ده‌كرێ؟
توركیا، به درێژایی سنووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌كو گوتم ناتوانێ له‌شكركێشی بكات، ته‌نها له یه‌ك شوێن ده‌توانێ ده‌ستێوه‌ردان - نه‌ك له‌شكركێشی- بكات، ئه‌ویش ده‌بێ به ره‌زامه‌ندییه‌كی ژێربه‌ژێرییانه بێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، كه ئه‌وسا به ناوی توركیاوه نابێت و هه‌ر به‌ناوی سوپای عێراقی و كلكه میلیشیاكانه‌وه ده‌بێ.
له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم چ كلكێكی سه‌ر به توركیا له ئارادا نیه، ته‌نها له ده‌وروبه‌ری سنوری كه‌ركوك نه‌بێ كه عومقێكی له‌ناو خاكی عێراقدا هه‌بێ. كه‌واته شه‌ڕه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستانه‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ ئه‌ویش ته‌نها له سنووری كه‌ركوكه‌وه ده‌بی. به واتایه‌كی تر ده‌بیته شه‌ڕێك كه عێراق به كلكایه‌تی توركیا ده‌بیته ده‌رستدرێژیكار (موعته‌دی) و هه‌رێمیش ده‌بێته ده‌ستدرێژی له‌سه‌ركراو و به‌رگریكار ( موعته‌دا عه‌له‌یهی و مودافیع) له‌م حاله‌ته‌دا شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنه‌ر جیگای نه‌فره‌تی خه‌ڵك و وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تییه.
هه‌ریمی كوردستان له‌میژووی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی خۆی هه‌میشه ئه‌و شۆڕش هه‌ڵگیرسێن بوه‌و ویستویه‌تی به زه‌بری چه‌ك ناوچه‌كانی خۆی بخاته‌وه نێو كوردستان، به‌ڵام ئێستا بێئه‌وه‌ی كورد یه‌ك دڵۆپه خوینی عێراقییه‌كان برژێنێ و یه‌ك رۆژیش شه‌ڕی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق نه‌كردوه بگره شه‌ڕی له‌گه‌ڵ دوژمنی عێراق كردوه كه داعشه، خاكه‌كانی خۆی هیناوه‌ته‌وه نێو كوردستان! ئه‌وه ده‌سكه‌وتیكی زۆر مه‌زنه بۆ كورد و هاوكێشه‌یه‌كی زۆر تۆكمه‌ی بۆ كورد دروست كردوه.
توركیا توركمانه‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام ئایا ده‌توانی بیانكاته كلكیكی سه‌ربازی؟ توركمانه‌كانی كه‌ركوك كه هاوچه‌وساوه بوونه له‌ده‌ست به‌عس و رژێمه‌كانی دیكه، هه‌ندیكیان شیعه‌ن و ئینتیمایان بۆ حكومه‌تی شیعه‌ی عێراقی هه‌یه، نه‌ته‌وه‌یه‌كی موسالیم و ئاشتیخوازن و حه‌ز به ژیانیكی ئارام و كه‌سابه‌تكاری ده‌كه‌ن، زۆرینه‌یان به‌س له رێگه‌ی گۆرانی و كه‌لتورێكی نێوده‌رونیه‌وه ئینتسمایان بۆ توركیا هه‌یه كه ئه‌ویش هه‌ر هینده‌ی لێ شین ده‌بێ كه حیزبێكی عێراقی توركمانی دروست بكه‌ن توركیا یارمه‌تی داراییان پێ بدات تا بتوانن غه‌درییان لێ نه‌كرێ. زۆرینه‌ی توركمانه‌كان و هه‌ندێ حیزبی سه‌ره‌كیشیان پێیان خۆشه له‌گه‌ڵ كورد بمێننه‌وه چونكه ده‌بنه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له هه‌رێمدا. عێراق به هه‌موو شیوه‌یه‌ك موعاریزی ئه‌وه‌یه كه ده‌ستی سه‌ربازییانه‌ی توركیا له عێراق بێ. حزوری ئێران له نیوحه‌شدی شه‌عبی و سیاسه‌تی عێراقدا رێگره له‌وه‌ی توركیا په‌لهاوێژێته نێو عێراقه‌وه. هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه وا ده‌كه‌ن كه توركیا به‌هیچ جۆرێك نه‌توانێ له‌شكركێشی بكات یا كلكێكی سه‌ربازی له دژی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.
هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی ئێران
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی توركیاوه گوتمان هه‌مان شتیش له‌سه‌ر ئێران جێبه‌جی ده‌بێ كه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وه ناده‌ن سوپای وڵاتێك بچێته نیو خاكی وڵاتێكی دیكه، چونكه پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و ته‌واوی وڵاتانی دنیا له یوئێن بڕیاری له دژیدا ده‌رده‌كه‌ن.
ئێرانیش به درێژایی ئه‌و سنووره‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی ناتوانێ له‌شكركێشی بكات، ئه‌ویش ته‌نها له یه‌ك ناوچه‌دا هیزی سه‌ربازیانه‌ی خۆی به‌كار بێنێ كه ئه‌ویش له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوكه‌وه‌یه و له‌وێشه‌وه بۆ ناو كه‌ركوك. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ناتوانێ، ده‌توانێ له رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشا شیعه‌كانی دیكه‌وه ده‌ستیوه‌ردانیك بكات.
ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و ته‌ده‌خخوله بكات ئه‌وا روبه‌ڕوی چه‌ند ئاسته‌نگیك ده‌بێته‌وه: یسای نیوده‌وڵه‌تی پێشێل ده‌كات، ته‌ده‌خخوله‌كه‌ی سنووردار و ژێربه‌ژێری ده‌بێت، قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر وه‌رگرێ توركیا وه‌ڵامی ده‌بێ، پاساویكی یاسایی و بنه‌ما و ئامانجێكی سه‌ربازیانه‌ی نیه، عێراق به ته‌واویی ده‌هه‌ژێته‌وه و وڵاتانی سوننه‌نشین د‌رك به مه‌ترسی هه‌ڵكشانی هیلالی شیعه‌یی ده‌كه‌ن، ده‌بێ بودجه‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌و شه‌ڕه ته‌رخان بكه‌ن و بودجه‌ی ئێران كاری تێده‌كات، ئێران به یه‌كیك له ته‌وه‌ری شه‌ڕانگیزی له دنیادا ناسراوه ئه‌مه‌ش پتر واده‌كات ئه‌و تێڕوانینه‌ی له‌سه‌ر چه‌سپ بێ، كێشه له‌نیوان جه‌مسه‌ره‌كانی شیعه‌ی ناو عێراق و جه‌مسه‌ره‌كانی شیعه‌ی ناو ئێران په‌یدا ده‌بێ، واتا ئه‌و باڵانسه له تركزه‌یه‌ی ئێستا شیعه له‌سه‌ر نوكی ده‌رزی رایگرتوه تێكده‌چێت و ره‌وشی ناوه‌خۆی شیعه‌گه‌ری تیكوپێك ده‌چێ. عه‌ره‌به نیشتمانپه‌روه‌ر و سوننه دژ به ئێرانه‌كان و توركمانه سوننه‌كان و خه‌ڵكانی دیكه دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و ته‌ده‌خخوله راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م خاڵانه‌ی باسمان كردن هۆكاری شكستن و وا ده‌كات ئێران نه‌توانێ له رووی سه‌ربازییه‌وه ته‌ده‌خخول بكات، بشیكات سه‌ركه‌وتوو نابێ.
توانا سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
كورد خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌یه كه ئه‌زمونی شه‌ست ساڵ شه‌ڕی شاخ و پارتیزانییه. پێشمه‌رگه له دوای راپه‌ڕین وه‌ك میلیشیای حیزبه‌كان ماونه‌وه، به‌ڵام دوای شه‌ڕی داعش ئه‌م هێزه دێرین و زه‌به‌للاحه بوه‌ته سوپایه‌كی تۆكمه، له‌سه‌ر بنه‌ما و یاسا سه‌ربازیه‌كان جه‌نگاوه‌ره‌كان پێده‌گه‌ن، له مه‌شق و به‌كارهێنانی چه‌ك و پلانی سه‌ربازی و شه‌ڕی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی وشكانیدا پێشكه‌وتنیكی زۆری به‌خۆیه‌وه دیوه و بوه‌ته خاوه‌ن سام و هه‌یبه‌تێكی زه‌به‌للاح له چاوی نه‌یاران.
هه‌رێمی كوردستان قه‌ت به نیاز نه‌بوه و به نیازیش نیه ببێته هێرشكه‌ر. ئه‌و سوپایه‌ی هه‌یه‌تی بۆ به‌رگری به‌كاری دێنێ، كه ئه‌مه خاڵێكی به‌هێزه بۆ سوپای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رووی مه‌عنه‌ویاته‌وه سه‌د به قه‌د سوپای عێراق و حه‌شد به‌رزتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری له خاكی بابوباپیرانی ده‌كات و پێی ئاساییه و بگره پێی سه‌ربه‌رزیه له پیناویدا شه‌هید بێ.
هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هیزی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی له پشته و هه‌زاران كه‌سیان له‌وانه‌وه مه‌شقیان وه‌رگرتوه.
به هه‌زاران كه‌س ئاماده‌یه بچنه ریزی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش و له پیناو به‌رگریكردن بجه‌نگن.
خۆ ئه‌گه‌ر سوپای عێراق یا حه‌شدی شه‌عبی - جا به هاوكاری ئێران یا توركیاش بێ- هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌ركوك و شه‌ڕ به‌رپا بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا هه‌موو پارته شۆڕشگێر و پێشمه‌رگه و گه‌ریلاكانی هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به لێشاو روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وسا شه‌ڕه‌كه ده‌بێته شه‌ڕی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد. له‌م حاله‌ته‌شدا كورد سه‌رده‌كه‌وێت، پیده‌چێ ئه‌مه‌ش هۆكارێك بێ كه عێراق ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش سه‌ركه‌ون و مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ریمی كوردستان روو بدات، ئه‌وا كوردانی ئیران و توركیا راپه‌ڕین ده‌ست پیده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا ره‌وشی ئێران و توركیا وا سه‌ره‌وژێر ده‌بێ، كه نزیك ببنه‌وه له رووخان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و راپه‌ڕینه‌نانه‌ش سه‌ركوت بكرێنه‌وه ئه‌وا هیزی ێشمه‌رگه‌ی هه‌ر چوار پارچه ده‌بنه‌وه یه‌كده‌ست و خه‌باتی چه‌كداری له ته‌واوی كوردستانی گه‌وره‌دا بڵێسه ده‌دات.
خاڵێكی دیكه هه‌یه كه سه‌رتۆپی هه‌موو هۆكاره‌كانی پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی كه‌نداو و ئوردن و ولاتانی دیكه‌ش نایانه‌وێ ئه‌زمونی هه‌ریمی كوردستان له‌ناو بچێ بۆیه به هیچ شیوه‌یه‌ك رێگه به عێراق و ئێران و توركیا ناده‌ن هیزی سه‌ربازی له‌مه‌ڕ كوردستان به‌كار بینن، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش بكه‌ن زۆر خراپ به‌سه‌ریاندا ده‌شكێته‌وه. ته‌یاره هه‌ڵسێنن به‌رده‌درێنه‌وه، ده‌بابه بیننه پێش به ته‌یاره لێیان ده‌درێ.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه، مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق فه‌توای داوه كه شیعه شه‌ڕی كورد نه‌كات.
له ئه‌نجامدا ئه‌و بژاره‌یه‌ی له ئارادا ماوه‌ته‌وه هه‌ندێك موناوه‌شات و گێچه‌ڵه كه ئه‌گه‌ر حه‌شد و عێراق بیگرنه‌به‌ر، كه له كورده‌واریدا پێیده‌ڵێن (قونه‌شه‌ڕ)، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌باردایه! كورد گوته‌نی شه‌ڕ و قونه‌شه‌ڕیش هه‌ر یه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به قونه‌شه‌ڕ بێنه پێشه‌وه ئه‌وا هیزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به شه‌ڕێكی ته‌واو و جددیی به‌رگریكارانه‌وه وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه. دیاره كه قونه‌شه‌ڕیش هیچ له هاوكێشه‌كان ناگۆڕێت.
له‌م شیكردنه‌ویه‌دا، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هیچ مه‌ترسییه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر نیه، مه‌ترسیشی له‌سه‌ر بێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه چه‌ند ئاژاوه‌یه‌ك به هه‌ڵوێستی فه‌ردییانه‌ی حه‌شد و سوپای عێراق ده‌بێت. كه ئه‌وه‌ش وه‌ك گزه‌گزی پێشكه وایه له به‌رامبه‌ر هێزی تێكنه‌شكاوی پێشمه‌رگه‌دا.
***