Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:59

کۆنفیدڕالی چییە ؟

سیستەمێكی سیاسی حوكمڕانیە،لە ئەنجامی پەیماننامەیەكی نێودەوڵەتی نێوان دوو ووڵات یان زیاتر دورست دەبێت.
سامان ستار
#4
100%

بۆجی سیستەمی كۆنفیدڕالی دورست دەكرێت، ئامانج لە دورستكردنی جیە؟

زۆرجار خەڵكی پرسیاری لەبارەوە دەكەن،وەڵامەكە ڕوونە ئەویش هێنانەدی چەند ئامانجێكی سیاسی و ئابوری و سەربازی ووڵاتانی ئەندامی ئەو یەكێتیەیە،چونكە ڕەنگە بەتەنیا هێنانەدی ئامانجەكان بۆ هەر یەكێك لەو كارەكتەرە نێودەوڵەتیانە بەتەنیا ئاسان نەبێت،ئەم یەكێتیە وادەكات ووڵاتانی نێو ئەم پەیماننامەیە بەهێزتر دەربكەون بە تایبەت لە ڕوی سەربازی و ئابورییەوە.

ئەم سیستەمە ئارەزوومەندانەیە،واتە ووڵاتانی بەژداربوو بە ئارەزووی خۆیان بڕیاریان داوە بەشداربن لەو یەكێتیە نێودەوڵەتیە،هەركاتێكیش هەر یەكێك لە ئەندامانی ئەو یەكێتییە مەبەستی بێت بێتە درەوە ئەوا هیچ یاساو بەربەستێك ڕێگری لەهاتنە درەوەی ئەو ئەندامە ناكات.

مەرجی سەرەكی بۆ دورست بوونی سیستەمێكی كۆنفیدڕاڵی بوونی سەروەری تەواوە لە ئەندامانی،واتە دەبێت هەر یەكێك لە بەشداربوانی ئەم سیستەمە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان بن،خاوەنی سەروەری و سیادەی خۆیان بن،دوای بەشداریكردنیشان هەموودەوڵەتانی بەشداربوی ئەم یەكێتییە سەروەری خۆیان لە ئاستی دەرەوە و ناوەوە دەپارێزن،بەڵام لەسەرەتاوە دەستبەرداری بەشێك لە دەسەڵات و سەروەری خۆیان دەبن بەهۆی تایبەتمەندی ئەو یەكێتیە و هێنانەدی ئامانجەكانی.

هاوشێوەی پەیمانامەكەی جان جاك رۆسۆ، واتە دەوڵەتانی نێو ئەم یەكێتیە دەتوانن خاوەنی كەسایەتی نێودەوڵەتی خۆیان بن، وەكو وەزارەتی دەرەوە و بەشداریكردن لە چالاكییە نێودەوڵەتیەكان وەك هەر دەوڵەتێكی دیكه‌ی سەربەخۆی دەرەوەی ئەم یەكێتییە.

دەستەیەك یاخود لێژنەیەكی هاوبەش بۆ رایكردنی كاروبارەكان لەنێوان ووڵاتانی بەشداربووی ئەو یەكێتییە پێك دەهێندرێت،هەر ئەندامێكی نێو ئەم یەكێتییە نوێنەری تایبەت بەخۆی لەو هەیئەیە(دەستە)یە دەبێت،بڕیارەكانیش بە رەزامەندی ئەندامەكان دەردەكرێن و دواتریش دەچنە بواری جێ بەجێكردن، واتە لە سیستەمی كۆنفیدڕالی ناوەند و هەرێم بوونی نیە،بەڵكو ئەو دەستەیە یاخود ئەو كۆمەڵەیە بە كۆدەنگی بڕیارەكان دەردەكەن و كار بۆ جێ بەجی كردنیشی دەكەن.

ئەم دەستەیە كە لەم یەكێتیە دورست دەبێت بە حكومەت لە قەلەم نادرێت تا دەسەڵاتەكانی شۆربێتەوە بۆنێوخۆی ئەندامەكانی،بەڵكو كاری تەنیا داڕشتنی سیاسەتی گشتیە بۆ ووڵاتانی ئەندامی نێو ئەم یەكێتییە،بەڵام ئەم دەستەیە خاوەنی كەسایەتی نێودەوڵەتی نیە، بەڵكو ئەندامانی خاوەنی كەسایەتی و بەرپرسیارەتی نێودەوڵەتین.

یەكێك لە خاڵە لاوازەكانی ئەم سیستەمە (یەكێتی كۆنفیدڕاڵی) بریتیە لەوەی كە زیاتركاتی دەردەكەوێت،بۆ هێنانەدی ئامانجێكی دیاریكراو دورستكراوە، كە رەنگە دواتر هەڵبووەشێتەوە یاخود ئەندامانی لێیدێنە درەوە. ئەمەش چەند نمونەیەكە لە مێژوودا. لە ساڵی 1787 ئەمریكا بەم دۆخە تێپەڕێوە، سویسرا لە ساڵی 1848، هه‌روه‌ها ساڵی 1958 عێراق لەگەڵ ئەردەن یەكێتیەكیان پێكهێنا، دواترهه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.