Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 11:03

دوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، عێراق چى لێده‌مێنێته‌وه‌؟

عێراقێك ده‌مینیته‌وه‌ كه‌ سیسته‌میكی شیعه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌ی ده‌بات
100%

دوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، عێراقێك ده‌مێنیته‌وه‌ كه‌ سه‌نگ‌ى جارانی نامێنێ له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵتیدا.
عێراقێك ده‌مینیته‌وه‌ كه‌ سیسته‌میكی شیعه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، شیعه‌گه‌ریش پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو و سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، له‌ ململانێیه‌كی عه‌قائیدیدا ده‌ژێ و ناتوانێ هه‌نگاوی جیهانی هه‌لبێنێ، ئه‌گه‌ر بشتوانێ هه‌نگاوه‌كانی ئیفلیجانه‌ ده‌بێت.
عێراقێك ده‌مینیته‌وه‌ كه‌ توانای نیه‌ هیچ شتێك پێشكه‌ش به‌ ولاتانی عه‌ره‌بی و توركیا و ولاتانی دیكه‌ بكات، له‌سه‌رئاستی دیبلۆماسی‌ وڵاتیكه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وتی دونیای مۆدێرن ناگونجێ، ئاخرچ دیبلۆماسیه‌كی لێده‌ربچێ كه‌ تێكڕای ئه‌ندامانی حكومه‌تێك به‌ سه‌رۆك حكومه‌ت و جێگر و سه‌رۆك حیزبه‌كانیشه‌وه‌ خه‌ریكى برینداركردنی سه‌روسه‌كوتی خۆیان بن.

له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپایه‌كی ماندوی ئیفلیج كراو و مه‌زهه‌‌بگه‌ر و بێ ئه‌زمونه‌ و تازه‌ به‌سه‌ر پێیان كه‌وتۆته‌وه‌.

نه‌له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنۆلۆجی، نه‌ له‌سه‌ر ئاستی دیموكراسی، نه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئابوری چونكه‌ ئابوریی عێراق دوچاری قه‌یرانێكی ئێجگار گه‌وره‌ هاتوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ لێی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ، شاره‌كانی عێراق پێشتر به‌ سه‌دان ملیار ده‌ویست تا ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنیان پێبگات كه‌چی ئێستا موسڵ و ئه‌نباری هاتۆته‌ سه‌رێ كه‌ هه‌ر به‌یه‌كجاری كاول كراون.

ئه‌و داهاته‌ی عیراق له‌ نه‌وتی به‌سره‌ و كێڵگه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستی دێنێ به‌م هینده‌ نیه‌ كه‌ بتوانێ عێراقی پێ ئاوه‌دان بكاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت دوای ماوه‌یه‌كی دی توشی قه‌یرانی مووچه‌ش ده‌بێته‌وه‌.
عێراقێك ده‌مێنیته‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێ له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپیه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ ئێران هاوته‌بایه‌ و ئێران له‌ڕێی عێراقه‌وه‌ ده‌یه‌وێ هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر دونیادا بسه‌پێنێ، له‌ دوورمه‌وداشدا ئێران روبه‌ڕوی سزای توندتر ده‌بێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ سبه‌ی رۆژێ گۆڕانكاری به‌سه‌ر حوكمڕانی ئێران دابێ، ئه‌وسا عێراق هه‌ر به‌ یه‌كجار له‌ په‌لوپۆ ده‌كه‌وێ.

عێراق

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.