Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 03:20

سووده‌کانی گۆیژ بۆ ته‌ندروستی

رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا رێكده‌خات
کوردستان TV
100%

گۆیژ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌سووده‌كان، چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات. گۆیژ سوودی گرنگی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، چاره‌سه‌ره‌ بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی، سووده‌كانی گۆیژ بۆ ته‌ندروستی بریتین له‌:

 گۆیژ رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ رێكده‌خات، و گۆیژ دژه‌ ئۆكسیدی تێدایه‌، و مادده‌ زیان به‌خشه‌كانی له‌ش له‌ ناو ده‌بات، و به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.

گۆیژ (گێوژ)به‌ری دارگۆیژه‌. دارگۆیژ، دارێكی خۆڕسكه‌ له‌ تیره‌ی گوڵ سووره‌كان و له‌ پایزاندا به‌ره‌كه‌ی پێ ده‌گا. له‌ كوردستاندا دوو جۆری گۆیژ هه‌یه‌ (سوور و زه‌رد)

دارگۆیژ دارێكی دڕكداره‌ و گوڵه‌كانی سپین. به‌رێك ده‌گرێ تۆزێك له‌ نۆك گه‌وره‌تره‌ و پاییز دره‌نگان پێ ده‌گا. له‌ نێو به‌ره‌كه‌شیدا چه‌ند دانه‌ ناوكی ره‌ق ھه‌یه‌.

گۆیژ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌سووده‌كان، چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات. گۆیژ سوودی گرنگی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، چاره‌سه‌ره‌ بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی، سووده‌كانی گۆیژ بۆ ته‌ندروستی بریتین له‌:

1. دژه‌ ئۆكسیدی تێدایه‌، مادده‌ زیانبه‌خشه‌كانی له‌ش له‌ ناو ده‌بات، به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات.

2. رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ رێكده‌خات.

3. ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن و، پاراستنی مرۆڤ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.

4. ده‌بێته هۆی چالاكبوونی سووڕی خوێن.

5. رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا رێكده‌خات.

6. دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌.

7 ده‌بێته‌ هۆی ئارامكردنه‌وه‌ی مێشك.

8. خه‌وی مرۆڤ باش ده‌كا و ده‌ماره‌كان ئارام ده‌كاته‌وه‌

9. گۆیژ یه‌كێكه‌ له‌ و میوانه‌ی كه‌ توانای سێكسكردن باشتر ده‌كات

 

10. گۆیژ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.

11. گۆیژ ده‌بێته‌ هۆی ئارام كردنه‌وه‌ی مێشك.

 سه‌رچاوه‌/ Hia magazine

كوردستان تیڤی/ كامران

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.