پۆلات جان، راوێژكاری باڵا له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه: له 15 مانگی ئایاری رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری ئه‌مریكا كارمان بۆ دۆزینه‌وه‌و چاودێریكردنی ئهبوبهكربهغدادی، ده‌ست پێكرد.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌غدادی له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌ش جار شۆێنی خۆی گۆڕیوه، به‌ڵام هه‌واڵگرییه نهێنییه‌كه‌ی ئێمه ، توانیویه‌تی له‌ماڵه‌كه‌ی نزیك بێته‌وه كه پێشبینی كردووه كه له‌وماڵه‌دا بێت.
گوتیشی: سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كه‌ی ئێمه توانیویه‌تی له به‌غدادی نزیك بێته‌وه‌و جله‌كانی ژێره‌وه‌ی به‌غدادی به‌ده‌ست بێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای پشكنینی دی ئێن ئهییهوه سه‌دا سه‌د پشتڕاستبكرێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه.
شایانی باسه دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كوژرانی به‌غدادی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسی پاڵپشتییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كرد.
سه‌رچاوه / ئه‌لعه‌ره‌بییه
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.