Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 08:50

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران : ئێمه‌ به‌شوێن به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمییه‌وه‌ نین

ره‌خنه‌ی له‌ لێدوانه‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌دوای روونكردنه‌وه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد، ئێران پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستیی له‌پێناو چه‌كی ئه‌تۆمییدا دیزاین نه‌كردووه‌.

له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ره‌خنه‌ی له‌ لێدوانه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستیی وڵاته‌كه‌ی، گرت.

زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی بڕیاری ژماره‌ ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌یان په‌یوه‌ست به‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێراندا، پێشێلكردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ی له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ بۆ ئێران سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ٢٢٣١ گرتووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كه‌ی پۆمپیۆوه‌، بڕیاری ژماره‌ ٢٢٣١ی داوا له‌ ئێران ده‌كات نه‌ك ئه‌وه‌ی رێگریی لێبكات. له‌م بڕیاره‌دا به‌پێویست زانراوه‌ كه‌ هیچ پلانێك سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستیی ئاماده‌ نه‌كرێت كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی چه‌كی ناوه‌كیی هه‌بێت. مووشه‌كه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئه‌تۆمیی دیزاین نه‌كراون و ئێمه‌ به‌شوێن به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌ نین".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.