Erbil 6°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 05:52

ڕووسیا سیستمی به‌رگری مووشه‌کی ئێس 400 راده‌ستی تورکیا ده‌کات

له‌مانگی حه‌وت
کوردستان TV
100%

وابڕیاره‌ له‌مانگی حه‌وتدا ڕووسیا سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400 راده‌ستی توركیا بكات.

ده‌زگای هه‌واڵی ئینته‌رفاكس له‌ زاری به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیایه‌كی حكومی ڕووسیاوه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بڵاویكرده‌وه‌ ڕوسیا له‌ مانگی حه‌وتدا ده‌ست ده‌كات به‌ ڕاده‌ستكردنی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 ی ڕووسی به‌ توركیا.

ئه‌لیكسانده‌ر میخیێڤی به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای ڕوسوبۆرۆن ئیكسپۆرت گوتی: هه‌موو شتێك گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌ و له‌سه‌ر هه‌مووی ڕێكه‌وتوون.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ توركیا كرد و وتی ئه‌گه‌ر توركیا ئێس 400 له‌ ڕوسیا بكڕێت ئه‌وا سزا ده‌سه‌پێنین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا. .

سه‌رچاوه‌كان/ ڕۆیته‌رز- ده‌نگی ئه‌مریكا

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.