به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى هاریتزى ئیسرائیلى، بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌ى فه‌رمانده باڵاكه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانى دایه‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵى هێرش كردنه سه‌ر ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا بدات ئه‌وا یادكردنه‌وه‌ى ئه‌مساڵى شۆڕشه‌كه‌یان دوا یادكردنه‌وه ده‌بێت.
لێدوانه‌كه‌ى ناتانیاهو دواى هه‌ڕه‌شه‌ى فه‌رمانده‌كه‌ى ئێران دێت بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، كه پێشتر یه‌دوڵا جهوانى كه فهرماندهیهكى پارێزگارى پاسدارانه، رۆژى دووشه‌ممه 11ى شوباتى 2019، له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به ساڵیادى شۆڕشى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاندبوو: "پێویسته ئه‌مریكا بزانێت كه له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازى بۆسه‌ر ئێران، ئێمه ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا ده‌سڕینه‌وه".
بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌قى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى فه‌رمانده ئێرانییهكهى به‌م شێوه‌یه بووه: " من هه‌ڕه‌شه‌كانى ڕ‌ژێمى ئێران پشت گوێ ناخه‌م، به‌ڵام هه‌ره‌شه‌كانى ئه‌وانیش من ناترسێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕژێمه هه‌وڵى هه‌ڵه‌ى مه‌ترسیدار بدات بۆ خاپووركردنى ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا، ئه‌و سه‌ركه‌وتوو نابێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌مه دوا ساڵیادى شۆڕشه‌كه‌یان ده‌بێت كه یادى بكه‌نه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه له به‌رچاو بگرن".
جێى ئاماژه‌یه ناكۆكى و دژایه‌تى ئێران و ئیسرائیل بۆ ساڵى 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه و له چه‌ند ساڵى رابردووش‌دا به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانى ئێران له ناوچه‌كه‌دا و به‌رده‌وام بوونى له پیتاندنى یۆرانیۆم و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، به‌گشتى بۆته مه‌ترسى له‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئیسرائیلش به تایبه‌تى، تا ئێستاش ئیسرائیل چه‌ند جارێك بۆردومانى پێگه‌كانى ئێران و میلیشیاكانى كردووه له سوریا، به‌هۆى ئه‌و ناكۆكى و دژایه‌تییه‌ى نێوانیان به‌رده‌وام له چه‌ندین بۆنه‌ى جیاوازدا سه‌ركرده‌كانى هه‌ردوو وڵات هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.