رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی فرمێسك له هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌واداری ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێكرا.
له رێوڕه‌سمێكدا له هۆتێڵ چوارچرا له شاری هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی كورد، فرمێسك حافیز نوێترین ئه‌لبوومی خۆی به‌ناوی "ئاره‌زووی فڕین" بڵاوكرده‌وه و به واژووی خۆی سیدییه‌كه‌ی گه‌یشته ده‌ستی گوێگرانی ئاماده‌بوو كه له شوێنی مه‌راسیمه‌كه به‌ده‌یان كه‌س ده‌بوون و ئاماده‌ی رێوڕسمی راگه‌یاندنی ئه‌لبوومه‌كه بوون.
سیدییه نوێیه‌كه‌ی فرمێسك كه له 12 تراك پێكهاتووه و به ئاماده‌بوونی كاوه مه‌حمود و یوسف حه‌مه‌ڕه‌شید كه دوو شیعری ئه‌وانی له گۆرانییه‌كانی به‌كارهێناوه روویدا، فرمێسك له‌باره‌ی سیدییه نوێیه‌كه‌ی خۆی به به‌خته‌وه‌ر زانی كه دوای دابڕانێكی زۆر توانیویه‌تی سیدییه‌كی دیكه به‌رهه‌م بهێنێت و سوپاسگوزاری سپۆنسه‌ره‌كانی بوو و باسی له‌وه‌ش كرد كه پاڵپشتیكردنی پتری خانمان و هونه‌رمه‌ندان كارێكی پێویسته، سوپاسی تایبه‌تیشی بۆ ئاوازدانه‌ر بورهان موفتی زاده نارد كه ئاوازی بۆ چه‌ند گۆرانییه‌كی سیدییه نوێیه‌كه‌ی داناوه.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.