به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كانی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی به‌رێز (د. پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا ڕێز له هه‌ردوو ماموستا و هونه‌رمه‌ند (ڕه‌نجبه‌ر خوشناو وشه‌ریف جه‌رجیس ) نرا به بۆنه‌ی خانه‌نشین بونیان.
هه‌رله‌م رێوره‌سمه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به توانا (به‌یار سه‌لیم )و( سیڤان پایه‌دار) و (ره‌وه‌ند سه‌ڵاح) كۆنسێرتێكی موزیكیان پێشكه‌ش كرد دواتر و بروانامه‌ی رێزلێنان و دیاری و چه‌پكه گوڵی ووزاره‌تی په‌وه‌رده و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان كورستان پێشكه‌ش به هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند كرا.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.