Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:31

حکومه‌تی سووریا به‌رپه‌رچی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسڕائیلی داوه‌ته‌وه‌

نیازیان هه‌بووه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ی " تی 4 "ـی پارێزگای حومس
سوریا ده‌ڵێت به‌رپه‌رچی هێرشێكی ئاسمانیی ئیسڕائیلی داوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌تی سوریا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی وڵاته‌كه‌یان موشه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی ئیسڕائیل كردووه‌ كه‌ نیازیان هه‌بووه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌ی " تی 4 "ـی پارێزگای حومس، وه‌ چه‌ندین موشه‌كی ئیسڕائیلیان له‌ ئاسمان كردووه‌ به‌ ئامانج.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌م هه‌واڵه‌دا وته‌بێژێكی سوپای ئیسڕائیل به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی بۆچوون له‌سه‌ر راپۆرتی ده‌ره‌كیی و بیانیی ده‌رنابڕێت.

" سانا " كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی  فه‌رمیی سوریایه‌ له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كه‌ییه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ته‌نیا بووه‌ته‌ هۆی زه‌ره‌ری ماددیی.

له‌ راپۆرته‌كه‌ی سانادا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ كه‌ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی سووریا ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئیسڕائیلی پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌و موشه‌كانه‌ی له‌ناو بردووه‌ كه‌ بنكه‌ی " تی 4 "ـیان به‌ ئامانج گرتبوو.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی سانا یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌ ئیسڕائیلییه‌كان كراوه‌ته‌ ئامانجی موشه‌كه‌كانی سوریا و فڕۆكه‌كانی دیكه‌ ناچار به‌ جێهێشتنی  ئاسمانی سوریا بوونه‌.

رۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسڕائیلیش نووسیویه‌تیی: راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شه‌ش موشه‌ك له‌ نزیك بنكه‌ی " تی 4 "ـی حومسی سوریا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سوریاش به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسای راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م هێرشه‌دا بۆسه‌ر بنكه‌ی تی 4 ژماره‌یه‌كی نادیار له‌ چه‌كدارانی ئێرانیی و لایه‌نگرانی حكومه‌تی سوریا كوژراون.

 سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.