پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه ٤ی۷ی۲٠۱۸، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندن و دابه‌شكردنی زنجیره كتێبی (چیرۆكی شارستانییه‌ت_ ویل دیورانت) به‌ڕێوه‌چوو.
زنجیره كتێبی (چیرۆكی شارستانییه‌ت_ ویل دیورانت) ده‌زگای رۆشبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری وه‌رگێران و چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆ كردوه, وه‌رگێڕان و به‌كوردی كردنی ئه‌و شاكاره به پێزه ئه‌ركێكی گرینگ بوو، كه بۆ زیاتر له ۷٠ زمانی جیهانی وه‌گێڕدراوه، ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندن ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌ی خسته سه‌رشانی خۆیی و، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی (مه‌حمود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتیمان، دوای كاركردنی زیاتر له ٦ساڵی كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵی دڵسۆز له خانه‌ی موكریانی، ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌رهه‌مه له دووتوێی ۲۳ به‌رگدا به خوێنه‌رانی كورد ئاشنا كرا.
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.