Erbil 17°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 04:49

به‌غدا.. به‌شداری خه‌ڵک له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان لاوازه‌

خه‌ڵكی شاره‌كه‌ متمانه‌یان به‌ حكومه‌ت و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق نه‌ماوه‌
به‌غدا.. به‌شداری خه‌ڵك له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان لاوازه‌
کوردستان TV
100%

به‌شداریكردنی هاووڵاتیانی شاری به‌غدا له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زۆر لاوازه‌ و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ متمانه‌یان به‌ حكومه‌ت و پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق نه‌ماوه‌ .

ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ده‌یان بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ شاره‌كه‌ دروست بووه‌ و هاووڵاتیان ناتوانن به‌ ئاسانی ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی نیگه‌رانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌. 

لای خۆیه‌وه‌ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای دەنگدان، بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: ژمارەیەک ئامێری دەنگدان لەکار کەوتوون، ئەوە کاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنە کاری لەسەر بکات، چونكه‌ بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانیشەوە کەس بۆی نییە ئامێرەکان تاقی بکاتەوە، یان دەستکاریان بکات، جگە لە کارمەندانی کۆمسیۆن. 

هاوكات بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئه‌مڕۆ لە شاری نەجەف شه‌ڕ لەنێوان لایەنگرانی ھاوپەیمانییەکانی سائیرون و نەسر دروست بووە و تا ئیستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی شەڕەکە بەردەست نییە. 

ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیەک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات. 

ھاوپەیمانیی نەسریش لە ژمارەیەک لایەن پێک دێت و حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات. 

ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر حه‌وتی به‌یانییه‌وه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێكرد و 24 ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.