كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ر ده‌نگده‌رێك كارتی ده‌نگدان بفرۆشت به ١٥ ساڵ زیندان سزا ده‌درێت.
عه‌لی قادر، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: هه‌ر كه‌سێك كارتی ده‌نگدان بفرۆشێت به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ١٥ ساڵ زیندانیی ده‌كرێت.
گوتیشی: له ژێر رۆشنایی یاسای به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان ئه‌و بڕیاره دراوه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر كڕین و فرۆشتنێك به كارتی ده‌نگدان ئه‌وا ئه‌و كه‌سه رووبه‌ڕووی سزادان ده‌بێته‌وه و سزاكه‌یشی زیندانیكردنه بۆ ماوه‌ی ١٥ ساڵ.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردندا، هه‌ركه‌سێك بچێته ناو بنكه‌ی ده‌نگدان و جگه له كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی خۆی كارتی دیكه‌ی پێبێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت، به‌ھه‌مان شێوه ئه‌ویش سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.