مه‌حمود ڕه‌زا په‌رله‌مانتار و كاندیدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌هۆكارى ئه‌نفال ده‌زانێـت كهڕژێمى ڕوخاوى به‌عس به‌چه‌ند قۆناغێك هێرشى كرده سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان تێیدا هه‌زاران خێزان و ڕۆله‌ى كوردستانى به‌ناحه‌ق و زوڵم شه‌هید كران ، وه كاندیده‌كه‌ى گۆڕان ڕاشیگه‌یاندووه ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێزه‌كانى تیرۆرستانى داعشى هێناوه و داڵده‌ی داون ، له‌سه‌ر ئه‌و ته‌شهیر و لێدوانه ناڕاسته‌كانى ، دكتۆر محه‌مه‌د شاكر كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ژماره 13 له‌لیستى 184 له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕایگه‌یاند له‌دادگاى به‌رایی هه‌ولێر سكاڵاى یاسایمان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار و كاندیده‌كه‌ى گۆڕان تۆمار كرد، ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌یاسا ناوبراو ڕووبه‌رووى دادگا ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌ت و ته‌شهیر و قسه و لێدوانه‌كانى له‌سه‌ر ته‌شهیر كردن به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ، هێزێك پارێزه‌ری كۆی ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان بێت ته‌هشیر كردن به‌م هێزه قابیلى قه‌بوڵ كردن نیه .
وهناوبراو ڕاشیدهگهیهنێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هێزێك كه‌پارێزه‌ری خاكى كوردستان و تێك شكێنه‌ری هێزى تیرۆرستى داعش بووه ، وهڕوبهرووی ئه‌و هێزه بووه‌ته‌وه له‌و كاته‌ى به‌هێز بووه و وه تاشكانیان و وهكۆتایی هاتنیان قاره‌مانانه له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزه تیرۆرستیه وه‌ستاوه‌ته‌وه و خاكى كوردستانى پاراستووه له‌و هێزه ، بۆیه كاندیده‌كه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر تهشهیرو قسه ناڕاست و بوختانهكانى به‌یاسا ڕووبه‌رووى ده‌بینه‌وه
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.