بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی لیستی نه‌سر سه‌ردانی شاری موسڵ ده‌كات و دواتریش سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كان به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌ردانی شاری موسڵ ده‌كات و له نێو یاریگای زانكۆی موسڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و شاره‌دا راده‌گه‌ێنێ.
هه‌ر ئهمِرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه ، به‌هۆی سه‌ردانیكردنی بۆ موسڵ گه‌شته‌كه‌ی عه‌بادی بۆ شاری سلێمانی بكات دواخراوه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: بریاره سه‌ردانه‌كه سبه‌ی ئه‌نجام بدرێت و له مه‌راسیمێكدا له هوتێل گراند میلینیۆم چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له شاری سلێمانی رابگه‌ینرێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.