Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 07:56

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: عه‌بدولره‌حمان مونشد ئه‌لعاعسی نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک ناکات

عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك داوایان كردووه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ كه‌ركوك
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 14-3-2018 عه‌بدولره‌حمان مونشد ئه‌لعاعسی، سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له‌ شاری كه‌ركوك به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌، به‌ناوی عه‌ره‌به‌كانی شاری كه‌ركوك نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ نه‌كات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: عه‌بدولره‌حمان مونشد ئه‌لعاعسی نوێنه‌رایه‌تی عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ناكات، به‌ڵكو ئه‌و نوێنه‌ری ئیرهابییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات و حه‌ق نییه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی گوێ بۆ ئیرهابییه‌ك بگرێت.

راشیگه‌یاند: ناوبراو به‌ ماده‌ی 4 ی تیرۆر ده‌ستگیر كراوه‌ و پاشان به‌ لێخۆشبوونێكی ئه‌مریكییه‌كان له‌ زیندان به‌ربووه‌ ،چونكه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ .

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند: به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك داوایان كردووه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و به‌شێك بێت له‌ پارێزه‌رانی ئاسایشی كه‌ركوك و به‌رگری بكات له‌ سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئیرهابییه‌ك بۆی نییه‌ به‌ ناوی كه‌ركوك و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ قسه‌ بكات، ئه‌و نوێنه‌ری عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان نییه‌ تا ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی بدات داواكارییه‌كی وه‌ها بكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.