هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " په‌یوه‌ند جاف " كه ده‌كاته زاوای شاعیری گه‌وره‌ی كورد " شێركۆ بێكه‌س " تازه‌ترین گۆرانی خۆی بۆ یادی ئه‌م شاعیره بڵاوده‌كاته‌وه .
په‌یوه‌ند ئه‌م گۆرانییه‌ی له ستۆدیۆی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " له شاری هه‌ولێر تۆماركردووه ، كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه له لایه‌ن " بریار فه‌تاح " له ماڵی شێركۆ بێكه‌س و له نزیك گۆره‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش یه‌كێكه له تێكسته كۆنه‌كانی شێركۆ بێكه‌س .
ئاوازی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاماده‌كراوه ، بریار وایه له رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره گۆرانییه‌كه بڵاوبكرێته‌وه .
شێركۆ بێكه‌س یه‌كێك بوو له شاعیره گه‌وره‌كانی كورد و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له نووسراو و كتێبی كوردییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.