Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:55

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ ئێران

سه‌ردانى لۆدریان به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانى به‌رپرسێكى ئه‌وروپى داده‌نرێت
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ ئێران
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5 ئادارى 2018، جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ تارانى پایته‌ختى ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران گفتوگۆى ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران ده‌كات. 

هه‌روه‌ها گفتوگۆى ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئێران سنورداریه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كییه‌ ئه‌تۆمیه‌كانى بدات.

په‌پێى هه‌واڵێكى فرانس 24، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران سه‌باره‌ت به‌ مووشه‌كه‌ بالیستییه‌كان و ڕۆڵى ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و قه‌یرانى سووریا و بارودۆخى مرۆیى به‌ تایبه‌ت باس كراون، هه‌روه‌ها به‌ راشكاوانه‌ گفتوگۆى كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ى كه‌ ئێران به‌شدارى و ڕۆڵى تیدا ده‌بینێ هه‌روه‌ك (یه‌مه‌ن و لیبیا و عێراق).

لۆدریان وتى: ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوان ئه‌مریكا و خۆیان نه‌بێت و هه‌ۆڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان نه‌دات، مه‌ترسی سزاى نوێ ده‌خاته‌ سه‌ر خۆى.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ڕاێگه‌یاند، فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌ پاراستنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ زامنى ئه‌وه‌ ده‌كات ئێران به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى له‌ بوارى سه‌ربازیدا به‌كار نه‌هێنێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى نێوان ئێران و زل هێزه‌كانى ساڵى 2015 كرد.

سه‌ردانى لۆدریان، به‌ یه‌كه‌م سه‌ردانى به‌رپرسێكى ئه‌وروپى داده‌نرێت كه‌ به‌شدارى له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران و ئه‌مریكا كردبێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.